وڵامێکی کورتی کاک عەلی عەونی بۆ ڕێژیمی داگیرکەر و تیرۆریستی ئێران
وڵامێکی کورتی کاک عەلی عەونی بۆ ڕێژیمی داگیرکەر و تیرۆریستی ئێران
هه‌ڕه‌شه‌ی دراوسێكان …
هه‌رێمی كوردستان هه‌رگیز هه‌وڵی تێكدانی ئاسایشی دراوسێ دڕنده‌كانی خۆی نه‌داوه . به پێچه‌وانه‌وه له‌م دراوسێیانه‌وه تیرۆریست بۆ تێكدانی ئاسایشی هه‌رێمی باشوڕی كوردستان نێردراوه . به فڕۆكه و مووشه‌ك و تی ئێن تی هه‌وڵی تێكدانی ئارامیی كوردستان دراوه .كه‌ره‌سته‌ی بێهۆشكه‌ر ( مخدرات ) به به‌رنامه بۆ هه‌رێمی ئێمه نێردراوه . هه‌وڵیان داوه ئۆپۆزیسیونی ساخته بۆ حكوومه‌تی كوردستان دروست بكه‌ن .
ئه‌وه ئێمه نین كه بووینه‌ته هۆكاری نائارامی و خۆپێشاندان و تێكچوونی باری ئاسایش و ئابوریی ئێوه . ئه‌وه سیاسه‌تی هه‌ڵه‌ی ئێوه‌یه كه ئێوه‌ی گه‌یاندووه‌ته ئه‌م ئاسته له شكست . ئێوه ئه‌گه‌ر نه‌ك هه‌رێمی كوردستان داگیر بكه‌ن به‌ڵكو ئه‌گه‌ر هه‌موو وڵاتانی كه‌نداویش داگیر بكه‌ن ( كه خه‌ونیشی پێوه ده‌بینن ) هه‌ر دیسان باری لارتان راست نابێته‌وه .