من و تۆ دوو خەیاڵی تەواو نەکراوین. دڵكەش قادر

من و تۆ دوو خەیاڵی تەواو نەکراوین. دڵكەش قادر

تۆ،
جوانترین ماچی به سەر لێومەوه
درێژتیرین قەسیدەی به سەر زمانمەوه
جوانترین نیگای له نێو دیەمەوه
ئەی میلی کاتژمێری تەمەنم
تۆ ئەو خۆرەی که ئاوا نابیت
له نێو خەیاڵـما جوانرین کۆشکی
که لێتەوه دەرووانم بۆ شەپۆلەکانی دەریا و
من ئاوێزانی ئەو گریانه دەکەی
که له ماچێك کەوتنه خوارەوه
دوو گوڵ له نێو یەك گوڵدان دا
دیلی دوو خەیاڵن
که ئازادیش ناتوانێ دیلیان بکا
دوو باڵێن له سەر فڕێنی پشتی نەوڕەسێکا
دوو دێڕین له قەسیدەیەکی نەنووسراو
من خەون بەو ڕۆژانەوه دەبینم
که له ماڵی تۆ سەرخەوێ بشکێنم
تۆ خەون بەو رۆژانەوه دەبین
که له ژیر ساباتێكا
یەکتری بنووسینەوه
تۆ خەیاڵ دەکەی له سەر زمانت دیل بم
من خەیاڵ دەکەم
له نێوچاوتا ماڵێك به زمانی عیشق
بینا بکەین.
من و تۆ
دوو خەیاڵی تەواو نەکراوین

#سلێمانیی 21/11/2019
دڵكەش قادر