چه‌کی ئێران, کوژرانی خه‌ڵکی سڤیلی ئوکڕانیا. نووسینی: دیار پرونی
چه‌کی ئێران, کوژرانی خه‌ڵکی سڤیلی ئوکڕانیا. نووسینی: دیار پرونی
کوردستانی ڕۆژهه‌لات و ئێران ده‌وڵه‌مه‌نده به نه‌وتی زۆر و خاکێکی به پیت، به‌داخه‌وه ئاخونده‌کانی ڕژێمی ئێران خێر و بێری وڵات، وه‌ک ده‌ستکه‌وتی ئه‌نفال بۆ خۆیان ده‌دزن، به داهاته‌که‌ی دڕۆنی خۆکوژ به‌رهه‌م دێنن و له کیێڤی ئوکڕانیا منداڵان غه‌ڵتانی خوێن ده‌که‌ن.
هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیه له کاتێکدایه خه‌ڵکی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان به نه‌بوونی خۆراکی ڕۆژانه، برسێتی فشاری زۆری بۆ سه‌ر خانه‌واده‌کان به گشتی دروستکردووه. به جۆرێک ڕژێم شه‌ڕی سایکۆلۆجی به نه‌بوونی خواردن له‌گه‌ڵ کورد ده‌کات.
وه‌ک ئاگادارن کوردانی ڕۆژهه‌ڵات به ژن و پیاو، گه‌نج و پیر، ته‌نانه‌ت منداڵی یه‌ک ڕۆژه‌ش شانسی چرکه‌یه‌ک باوه‌شی گه‌رمی دایکی پێنه‌درا و ژیانی لێسه‌ندرا. به‌ڵام تێرۆری ئاخونده‌کان به ڕشتنی خوێنی کورد له کوردستان کۆتایی نایه، ڕژێم خوێنی خه‌ڵکی سیڤیلی کیێڤ له ئوکڕانیا ده‌ڕێژێ.
له تارانه‌وه بۆ کیێڤ نزیکه‌ی ٣٠٠٠ کم ده‌بێت، له‌م دووریه‌دا، ده‌ستی درێژی تێرۆری ئاخونده‌کان ده‌گاته ئوکڕانیا. چه‌کی ئێران، دڕۆنی خۆکوژ له ئاسمانی کیێڤ ،جه‌رگی دایکانی ئوکڕانیا ده‌سوتوێنێ.
شه‌ڕی سه‌پێندراوی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئوکڕانیا، بۆ ڕژێم و ئاخونده‌کان ده‌رفه‌ته بۆ فرۆشتنی چه‌ک و ئیدامه‌ی تێرۆر.
لێکۆڵینه‌وه‌کانی کۆشکی سپی به‌ڵگه‌ی ڕوونی خسته به‌رده‌ست، که ڕژێمی ئێران ڕاسته‌وخۆ به‌شداره له شه‌ڕی دژی ئوکڕانیا، ڕژێمی ئێران به بوونی هێز له ڕووسیا بۆ کۆنتڕۆڵکردنی درۆنه‌کان هاوکارێکی سه‌ره‌کی ڕووسیان له شه‌ڕ دژی ئوکڕانیا.
هه‌رچه‌ند ڕژێم له سه‌ره‌تاوه هه‌وڵی شاردنه‌وه‌ی ڕاستیه‌کانی ئه‌دا، به‌ڵام لێکۆڵینه‌وه‌کان ڕاستیه‌کانیان ئاشکرا کرد و ڕژێم ناتوانێ زیاتر نکۆڵی له به‌شداری جه‌نگی ڕووسیا له دژی ئوكڕانیا بکات.
له کاتێکدا که ڕژێمی ئێران به‌رده‌وامه له فریودانی وڵاتانی ئه‌وروپا، ئاخونده‌کان داوای گفتوگۆ بۆ بانگه‌شه‌ی ئاشتی ده‌که‌ن، بێگومان ئه‌وه‌ش ته‌نها به ئامانجی کاتی زیاتر بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن کاره‌کانیان بۆ دروستکردنی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژ پێش بخه‌ن. مێژوو، ڕابردوو ئێمه‌ی کوردی فێری ده‌رسێک، ئه‌زموونێکی گرنگ کردووه، ئه‌ویش هه‌رکاتێک ڕژێمی ئاخونده‌کان هاتنه سه‌رمێز بۆ گفتوگۆ، بۆ نیشاندانی مه‌رامی ئاشتی، پلانێکی گه‌وره‌ی ڕژێم له ئارادایه. به‌داخه‌وه زۆر له وڵاتان هه‌تا ئه‌مڕۆش ده‌رسیان له ئه‌زموونه‌کانی ڕابردوو وه‌رنه‌گرتووه.
له ئێستادا ئاخونده‌کانی ئێران خه‌ڵکی جیهان و ته‌نانه‌ت وڵاتی ئیسرائیل فریوده‌ده‌ن، ئه‌وه‌ش به‌وه که ئاخونده‌کان چه‌کی ئه‌تۆمی ده‌که‌نه باسی ڕۆژ، ئه‌مه‌ش بۆ له بیرکردنی کرده‌وه سه‌ره‌کیه‌کانی دیکه‌ی ڕژێم بۆ دروستکردنی چه‌کی کۆمه‌ڵکوژ و زیاتر به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی کاره‌کانی ڕژێم له به‌رهه‌مهێانی چه‌کی شیمیایی و بایۆلۆجی.
به‌کارهێنانی چه‌کی شیمیایی له سووریا، له ساڵی ٢٠١٧ به فه‌رمی به چاودێری سوپاسی پاسداران ئه‌نجامدرا. ئه‌و چه‌که تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی ڕژێمی ئێران بوو له سووریا. ڕژێمی سووریا ده‌یان ساڵ خه‌ریکی چێ‌کردنی ئه‌و چه‌که بوو سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێنا، هۆکاری چییه له کاتێکدا ڕژێمی سووریا که خه‌ریکی ڕووخان بوو توانی چه‌کی شیمیایی به‌ده‌ست بێنێ و به‌کاریشی بێنێ، بێگومان ڕژێمی ئێران ئه‌و چه‌که‌ی به‌خشیه سووریا، هه‌وڵه‌کانی ئه‌سه‌د به‌بێ هاوکاری ڕژێمی ئێرانی سه‌رکه‌وتوو نه‌ده‌بوو!
ڕژێمی ئێران ڕاسته پڕۆگرامێکی سه‌ره‌کی هه‌یه بۆ چێ‌کردنی چه‌کی ئه‌تۆمی، به‌ڵام هه‌مانگی نێوان ڕووسیا و ئێران پێی ناوه‌ته قۆناغێکی جدیی که جیهان و ئیسرایل پێویسته زۆر نیگه‌رانی ئه‌و قۆناغه بن، شاراوه نییه، جێگه‌ی خۆیه‌تی پرسیار بکه‌ین، هه‌ماهه‌نگی ئه‌و دوو وڵاته، وه‌رگرتنی درۆنی ئیران له‌لایه‌ن ڕووسیاوه له به‌رامبه‌ر چییدایه؟
بێگومان ئیمکانی زۆره ڕژێمی ئێران له هه‌ر ساتێکدا وه‌ک نموونه‌ی کۆریای باکور مووشه‌کی بالستیکی هه‌ڵگری چه‌کی ئه‌تۆمی تاقیبکاته‌وه، خه‌ڵکی جیهان چاوترسێن بکات.
له ئێستادا باس ده‌کرێ که ڕووسیا نزیکه‌ی ٢٠٠٠ چه‌کی ناوه‌کی هه‌یه، بۆ هێرشکردن. به‌ڵام بۆ ڕووسیا به‌کارهێنانی ئه‌و جۆره چه‌که ته‌نها ده‌بێته هۆکاری وێرانکاری بۆ ته‌واوی ڕووسیا. دۆڕاوی گه‌وره، زه‌ره‌دمه‌ندی گه‌وره ڕووسیا خۆی ده‌بێت. ڕووسیا به پێدانی چه‌ک ناوه‌کی به ئێران ده‌توانێ هاوکیشه‌کان له خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاست بگۆڕێ.
هیچ دوورنییه ڕووسیا له به‌رامبه‌ر پشتیوانی ئاخونده‌کان بۆ ڕووسیا، پوتین چه‌کی بایلۆجی و شمیایی ڕووسی بداته ئاخونده‌کان. وه‌ک نۆڤیچۆک (Novichok) که ڕووسه‌کان چه‌ندجارێک به‌کاریان هێناوه، بۆ نموونه دژی سێرگێی سکریپال (Sergei Viktorovich Skripal) که له به‌ریتانیا کرایه ئامانج و ڕاسته‌وخۆ ئه‌و ژه‌هره وه‌ک چه‌کێک به‌کارهێندرا، هه‌روه‌ها کاریگه‌ری ده‌بێیت له سه‌ر کۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دانی قوربانیه‌که.
ڕووسیا گه‌وره‌ترین خاکی هه‌یه له ئاستی جیهاندا. خاکی ڕووسیا ١٧,١ میلیۆن کیلۆمه‌تر دووجایه. ناکرێ،ئاقڵ نایبڕێ هیچ سه‌رکرده‌یه‌کی به‌هۆش، ڕووسیای خاوه‌ن ملیۆنان کلیۆمه‌تر دووجا وڵاته‌که‌ی بخاته مه‌ترسیه‌وه، ته‌نها بۆ خاتری چه‌ند سه‌د کیلۆمه‌ترێکی که‌م له وڵاتی ئوکڕانیا. هێرشی ڕووسیا بۆ سه‌ر ئوکڕانیا ته‌نها شکستێکی گه‌وره بوو بۆ ڕووسیا.
نامه‌وێ ڕووسه‌کان وه‌ک خوێنڕێژی سه‌رده‌م پێناسه بکه‌م ، پێویست ناکات، ده‌زانین چین. به‌ڵام ئێمه‌ی کورد ئاگادارین هه‌موو وڵاتانی جیان زیاتر له ١٠٠ ساڵه خوێنی کوردیان به‌لاوه له ئاو هه‌رزانتره، زوڵمی زۆر له کورد ده‌کرێ، هه‌مووی به‌رامبه‌ر چاوی ته‌نانه‌ت خه‌ڵکی ئه‌وروپا، ڕۆژێک هه‌ستیان ناجوڵی به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌لاوه بنێن و داکۆکی له خوێنی منداڵی غه‌ڵتانی خوێنکراوی یه‌ک ساڵه بکه‌ن. لێره‌دا مه‌به‌ستم وه‌ک تاک نییه، زۆرن وه‌ک تاک هه‌ستی مرۆڤانه‌یان ده‌جولێ داکۆکی له مافه‌کانی کورد ده‌که‌ن، به‌ڵام وه‌ک وڵات هیچ وڵاتێک ئاماده نییه به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بخه‌نه پێش به‌رژه‌وه‌ندی مافه‌کانی مرۆڤ و به‌ها مرۆڤایه‌تیه‌کان. وڵاتانی ئه‌وروپا له ئه‌ندازه به‌ده‌ره دووڕوون. له ڕواله‌تدا مافپه‌روه‌ر و یاساکانی جنێف پشت و په‌نای لێقه‌وماوان، به‌لام له ڕابردوودا وێنه‌یه‌کی پێچه‌وانه له کرده‌وه‌کانی وڵاتانی ئه‌وروپا نمایشکراوه.
جه‌نگی ڕووسیا و ئوکڕانیا و هاوکاری لۆجیستیکی ناتۆ بۆ ئوکڕانیا, به‌شداری به‌شداری ئێران له جه‌نگی ڕووسیا، دۆخی وڵاتانی ئه‌وروپای خستۆته نیگه‌رانی قووڵ. وڵاتانی ئه‌ندام له ناتۆ ترسیان هه‌یه له هێرشی ڕووسیا، هێرشێک که به چه‌کی ئێرانی ده‌کرێ. پێویسته و ده‌رفه‌تێکی باشه که ئه‌وروپیه‌کان پشتیوانی له دۆزی ڕه‌وای کورد بکه‌ن، پشتگیری له ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵکی کوردستانی ڕۆژهه‌لات بکه‌ن.
به‌داخه‌وه له ئێستادا هیچ ڕۆشناییه‌ک به‌دی ناکرێ ویژدانیان بجوڵێ!
بێهه‌ڵوێستی وڵاتانی جیهان به‌رامبه‌ر به تاوانه‌کانی ڕژێمی ئێران هه‌تا دێت ده‌ستی ئێران بۆ تێرۆر درێژتر ده‌کات، ئێستا ئوکڕانیا، زۆر نزیکه ئیسرایل ببێته مه‌یدانی جه‌نگی سوپای پاسداران که ئێستا له سووریا‌ن، بستێک له ئیسرایله‌وه دووڕن.
نووسینی: دیار پرونی