بۆ ڕۆژهەڵات. نووسیمی: نەوژین سۆران

بۆ ڕۆژهەڵات. نووسینی: نەوژین سۆران

لەوەتەی هەم
بۆ ئازادی هەوڵەیەم و
هەر پێی ناگەم
بۆ سەربەستی
بۆ خۆشبەختی ڕائەکەم و
پێی ڕاناگەم
بێگومانم ڕۆژێک دادێ
خۆری سەربەخۆیی هەڵدێ
کوردستانە قەت ناچەمێ
هەتا ڕۆڵەی ئاوای هەبێ
من سەقز و مەریوانم
گڕ و تینی بازوتانم
شاری سنە و کرماشانم
ترسی دڵی دوژمنانم
مەهابادی سەربڵندم
ڕوو بەڕووتان وەک پڵنگم
من شنۆی ئازادکرام
بۆ ئازادی گۆشکراوم
سەردەشت و پاوە و هەمەدان
قوربانی هەستی ناو دڵتان
من سەرپۆشی
سەری کچی ڕۆژهەڵاتم
من شاعیری
بۆ ئازادی گیان خەڵاتم
هێزی دەستی جەوانتانم
وشەی کوردی سەر زارتانم
بڕۆن بڕۆن ڕامەوەستن
بە ئازادییەوە وەرنەوە
ژن و ژیان و ئازادی
بۆ کوردستان بهێننەوە
نووسینی: نەوژین سۆران