ناکرێ خەڵک بێ چەک و بێ دەرتان بن ، عەمەلیاتی سابوتاژ بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵبژێرن.

ناکرێ خەڵک بێ چەک و بێ دەرتان بن ، عەمەلیاتی سابوتاژ بۆ بەربەرەکانی لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران هەڵبژێرن.
سابوتاژ ( Sabotage ) لە زمانی ئینگلیزی دا بە مانای تێکدان ، خەراپکردن و زەربەلێدان. سابوتاژ بۆ زەربەلێدان و بۆ بە چۆک داهێنانی دامەزراوەی نیزامی و سەربازی، بۆ خەراپکردنی دام و دەزگای دەسەڵاتداران و حکوومەت ، بۆ خەراپکردنی کەرەسەی شەرکردن وەکوو تانگ و ماشێنی گەورە و هەندێک شتی لەو بابەتە و یا خەراپکردنی کەل و پەل بە شێوەیەک کە زەربەی ئابووری و یا نیزامی لە دەوڵەت و یا بەرامبەرەکەت بدات و بۆ ماوەیەک بەرامبەرەکەت دەستەوەستان بکات و یا تووشی شۆک و وەستانی بکات.
لە زمانی ئینگلیزی دا وشەی سابوتاژ واتە چالاکی تێکدەرانە و خەراپکردن هاتووە . زۆرجار بە مانای تێکدان، خەراپکردنی کەرەسەکانی بەرهەمهێنانی حکوومەتی ، کارخانەیی و زەربەلێدان لە هەموو دامەزراوە حکوومەتی و دەوڵەتی و هێزی سەربازی و تەنانەت بازرگانی و شوێنی کەسابەت هاتووە و ئاماژە بە سەقەت کردنی حکوومەت لە ڕێگای خەراپ کردنی ئاگایانە واتە بە ئانقەست کراوە، چالاکی بە ئانقەست بە مەبەستی بە چۆک داهێنانی بەرامبەرەکەت عەمەلیاتی سابوتاژی پێدەگوترێ.
هەموو ئەو کەسانەی کە ئیرادەی ڕووخانی کۆماری ئیسلامیان هەیە، دەبێ دەست بدەنە دەستی یەک و بە یەکەوە ئەو شوێنانەی بۆ حکوومەت گرینگن و حکوومەت بایەخی زۆریان پێ دەدا سەقەت بکەن، واتە کۆسپ و تەگەرە بخەینە بەردەم شوێنە گرینگەکان. هێندێک دامودەزگای حکوومەتی بۆ ئەوە دەبن کە عەمەلیاتی سابوتاژیان لە سەر بکرێ، وەک ئاگردانی کەرەسەکانی ماشێنی نیزامی ڕژێم، بنکە و بارەگای نیزامی، تێکدانی خەتی تەلەفوونی گشتی نێوان بنکە و پادگانەکان، تەقاندنەوە و سووتاندنی عەمباری تەقەمەنی و خواردەمەنی و کەرەسەی جۆراوجۆری حکوومەتی.
عەمەلیاتی سابوتاژ دەتوانێ ترس بخاتە دڵی سیخور و جاش و خۆفرۆشان، بە سووتاندنی ماشێن و باخ و باخات و خانوو و کەرەسەی خۆفرۆشان بنەماڵەکانیان وەخەبەر بێنین کە ئەوەی دەسوتێندرێ بەرهەمی جاشایەتی و خۆفرۆشییە. ئەوانەی عەمەلیاتی سابوتاژ بەرێوە دەبەن، دەبێ چاویان کراوە بێ و بە چەشنێک ئەو کارە بکەن کە زەرەری گیانی بۆ کەسانی دەوروبەر نەبێ و هەروەها مەترسی گیران و کوژران لە سەر خۆیان نەبێ .
قسەی کۆتایی ئەوەیە، عەمەلیاتی سابوتاژ دەتوانێ زەربەی قورس لە دوژمن بدات بە بێ ئەوەی لە چەک و چۆڵ و یا لە عەمەلیاتی نیزامی دا بەشداریت کرد بێ، زۆرجار بە چەند لیتر بەنزین و یا نەوت و گاز دەتواندرێ زەربەی قورسی ئابووری لە پەیکەری لەرزۆکی کۆماری ئیسلامی بدرێ، لە هەموو ئەو حاڵاتانەدا دەوڵەتێک بۆ خەڵک نەبێ پێویستە خەڵک عەمەلیاتی سابوتاژی لە سەر بەرێوە بەرن بۆ ئەوەی بە چۆکیدا بێنن.
هەڵبەت شوێنە گشتییەکانی وەک مۆزەخانە، سینەما، پارک، باخە گشتییەکان و سەیرانگا و هێندێک بنکە و بارەگای وەک نەخۆشخانە و قوتابخانە و زانکۆکان و هەموو ئەو شوێنانەی خزمەتی گشتی دەکەن مڵکی هەموومانن و دەبێ لە لایەن خەڵکەوە پارێزراو بن و نابێ بخرێنە ئەو چوارچێوەیەوە.
سەرەتای شەڕی ئۆکراین دژی ڕووسیە باشترین چەکی خۆماڵی و دەستی بوو بۆ بەرگری.
ساڵانێکی دوور و درێژە لە جیهان دا و لە شۆڕشەکاندا کەڵكی لێ وەر دەگیرێ.
تێ‌بینی: زۆر پێویستە کە هەم وریایی خۆت بپارێژی و هەمیش بە چاوکراوەیی بۆ دام و دەزگاکانی حکوومەتی دیکتاتۆری ئێران کەڵكی لێ وەر بگری.
زانیاری زیاتر لە ماڵپەری گوگل بخوێننەوە.
حەمەڕەسووڵ کەریمی