ڕێژیمە دیکتاتۆڕەکان لە ئینتەرنێت بۆ کۆنتڕۆڵی خەڵک کەڵک وەردەگرن.

ڕێژیمە دیکتاتۆڕەکان لە ئینتەرنێت بۆ کۆنتڕۆڵی خەڵک کەڵک وەردەگرن.
ئامادەکردنی: کەماڵ حەسەن‌پوور

وەک دەزانین ئینتەرنێت لەو سەردەمەدا یەکێک لە پێداویستییەکانی ژیانە، وەک نان، ئاو، تەندروستی و شوێنی حاوانەوە. لە کاتێکدا کە وڵاتانی ئازاد هەوڵ دەدەن ئاسانکاریی بۆ دەستڕاگەیشتنی خەڵک بە ئینتەرنێتدا بکەن، وڵاتانی دیکتاتۆر لە ئینتەرنێت بۆ کۆنتڕۆڵی خەڵک کەڵک وەردەگرن. کۆماری سێدارەش تا ئێستا لەو ڕێسایە ڕیزپەڕ نەبووە و بێجگە لە کۆنتڕۆلکردنی خەڵک لە ڕێگای ئینتەرنێتەوە، زۆر جار نیشانی داوە هەرکات ئاستی ناڕەزایەتییەکان لە شوێنێک بەرز بوونەوە، هێڵی ئینتەرنێی پسانددووە یان خێراییەکەی بە شێوەیەکی بەرچاو کەم کردۆتەوە. پرسیار لێرەدا ئەوەیە، ئاخۆ بەرنامەی ئەوتۆ هەن کە بتوانین بۆ پەیوەندی گرتن لە کاتی نەبوونی ئینتەرنێتدا کەڵکیان لێ وەرگرین؟

وەڵامی ئەو پرسیاتە “بەڵێ” ــــیە. لانی کەم ٦ ئاپی موبایل هەن کە دەکرێ بە شێوەی جۆراجۆر بۆ پەیوەندیگرتن بێ ئینتەرنێت کەڵکیان لێ وەرگیرێت. ئەوە لیستەی بەرنامەکان و کورتەیەک لە بارەی شێوەی کاری ئەوانە، بەو هیوایە بۆ ئەوانەی ئێستا لەسەر شەقامەکان سینگی خۆیان کردۆتە قەڵخانی گولـلەی ڕێژیمی سێدارە، بەکەڵک بێ.