تورکیای لە رێکخراوی پەیماننامەی باکوری ئەتلەسی(ناتۆ) دەرکەن. عوسمان کەوکەبی‌شاد

تورکیای لە رێکخراوی پەیماننامەی باکوری ئەتلەسی(ناتۆ) دەرکەن. عوسمان کەوکەبی‌شاد

رێکخراوی پەیماننامەی باکوری ئەتلەسی (ناتۆ) لە رێکەوتی ٤/٤/١٩٤٩ زاینی لە شاری واشینگتۆن دامەزراوە. ئامانجی سەرەکی ناتۆ گەرەنتی و دابین کردنی ئەندامانی ئەو رێکخراوەیە لە بارەی ئازادی و ئاسایەش بە شێوەی رامیاری و چەک. ئەندامانی ناتۆ لە کاتی ئێستا دا بریتیە لە ٣٠ وڵات. لەو ٣٠ وڵاتە ٢٩ وڵاتیان دێموکراسی و مافەکانی بنەچینەی مافی مرۆڤ بەرێوە دەبەن.
وڵاتی تورکیا لە ساڵی١٩٥٢ ی زاینی بوو بە ئەندامی رێکخراوی ناتۆ. حکومەتی تورکیا هەموو رۆژێک مافی مرۆڤ پێشێل دەکات و هێڕش دەباتە سەر ئەو حیزب و رێکخرا و کەسایەتی سیاسی کە بە دژی ئەو حکومەتە کار و چالاکی و تێکۆشانی سیاسی دەکەن. زیندانەکانی تورکیا پڕن لە کەسایەتی سیاسی و رۆژنامەوان. هەروەها شەر بە دژی کوردیش دەکات بە هێڕشی فرۆکە و درون و سەربازی. حکومەتی تورکیا زیاتر لە ١٠٠ ساڵە کورد دەچەوسێنەتەوەو مافی نەتەوەیان پێشێل دەکات.
وڵاتانی سوید و فینلەند داواکاری خۆیان بۆ بە ئەندام بوون لە رێکخراوی ناتۆ لە رێکەوتی ١٨/٥/٢٠٢٢ پێشکەش کرد. تورکیا وەک ئەندامی ناتۆ داواکاری ئەو دوو وڵاتە‌ی رەت کردەووە. بەرێوەبەری ناتۆ ( یەنس ستۆلتنبەرگ) زۆری هەوڵدا بۆ رازی کردنی توکیا کە داواکاری ئەو دوو وڵاتە پەسند بکات. سەرکۆماری تورکیا ( رەجیب تەیب ئەردۆغان) دەڵێ بە تایبەت وڵاتی سوید پشتیوانی حیزب و رێکخراوەکانی کوردی دەکات کە بە دژی تورکیا چالاکن. ئەردۆغان داوا دەکات کە وڵاتانی سوید و فینلەند دەست لە پشتیوانی کوردەکا هەڵگرن کە بۆ مافی کورد تێدەکۆشن و چالاکی سیاسیان هەیە. هەروەها داوا دەکات کە زیاتر لە ٣٠ کوردی چالاوان و سیاسی کە وڵاتانی سوید و فینلەند بە دژی تورکیا چالاکن دەستگیر بکرێن و رەوانەی تورکیا بکرێنەوە.
بە بیرو و رای من بە داخستنی هێندێک حیزب و رێکخراوەکانی کوردی لە وڵاتانی سوید و فینلەند کێشەی بەینی تورکیا و کورد چارەسەر ناکرێ. ئەو کردەوە و کارە کێشەکە ئالۆزتر و تەشەناتر دەکات لە بەینی تورکیا و گەلی کورددا.
لە جیاتی ئەوەی کێشەکە ئاڵۆزتر بێت، واباشە کە تورکیا دان بە مافی رەوا و چارەی خۆنووسی کورد دابنێت و تەووای زیندانیانی سیاسی ئازاد بکات. ئەدۆغان دەیهەوێت ئەو ناوچانەی کە لە ژێر دەسەڵاتی ئیمراتوری عوسمانی دابوون دووبارە داگیریان کاتەوە و دەسەڵاتی خۆی بە سەریان دا بسەپێنی، بە تایبەت رۆژئاوا و باشوری کوردستان. کوردەکانی باشور و رۆژئاوایی کوردستان دەسڵاتیان بە سەر وڵاتی خۆیان هەیە، بەڵام ئەدۆغان چاوی بەو سەربەخۆیەی کورد هەڵنایە. هەر بۆیە تورکیا هێرشی سەبازی بۆ سەر رۆژئاوایی کوردستان کردووە و هێندێک ناوچە و شاری داگیر کردوو. بەڵام بە داخەوە وڵاتانی ئەندامی رێکخراوی ناتۆ لە بەرابەر داگیر کردنی ڕۆژئاوایی کوردستان بێ دەنگن و مەتەقیان لێوە نایە.
من چەند ساڵ لەوە پێش بە پاسپۆرتی نۆرویژی سەفەرم بۆ تورکیا کرد. لە تورکیا دەستگیر کرام و پۆلیسی تورکی پاسپۆرتی نۆرویژیان بۆ ماوەی هەفتەتەیەک لێستاندم. زۆر سوپاسی سفارەتی نۆرویژی لە شاری ئەنکارا دەکەم کە پاسپۆرتی نۆرویژیان بۆ وەرگرتمەوە. هۆی گیرانی من ئەوە بوو کە بە دژی داگیری کەری و لشکرکێشی تورکیا بۆ سەر کوردستان، خۆنیشاندامن بە دژی تورکیا لە وڵاتی نۆرویژ رێکخست بوو. هۆیەکیتریش ئەوە بوو کە بە دژی حکومەتی تورکیا لە رۆژنامەکانی نۆرویژیدا وتارم نووسی بوو و بڵاو کرابۆوە. حکومەتی تورکیا ئەوەندە دیکتاتۆرە کە ئۆپوزیشۆن و رەخنە قەبوڵ ناکات و دژی هەموو ئازادی و مافی چارەی خۆنووسی کوردە. بۆ تورکیا کورد هەر کوردە و دژی هەر چواپارچەی کوردستانە ونایهەوێت گەلی کورد بە ئازادی بژیت. بە داخەوە ئێستا رێکخراوی ناتۆ داواکاریەکانی تورکیای پەسند کردووە، بۆ یاساغ کردنی هێندێک حیزب و رێکخراوی کوردستانی لە سوید و فینلەند و دەستگیر کردن و رەوانە کردنەوەی چالاوانی سیاسی کورد بۆ تورکیا. بە بیر و رای من باشترین رێگای چارەسەری کێشەکە ئەوە بوو کە تورکیای لە رێکخراوی ناتۆ دەرکەن.
عوسمان کەوکەبی‌شاد
وڵاتی نۆریژ