کۆچی دوایی کەسایەتی شاری سەردەشت کاک عومەرئاغا سالاری

کۆچی دوایی کەسایەتی شاری سەردەشت کاک عومەرئاغا سالاری
ڕۆژی ٠٩ ـ ١١ ـ ١٤٠٠ی هەتاوی جاحی عومەرئاغا سالاری کوری حاجی هەباس ئاغا کەسایەتی دیار و خۆشناوی ناوچەی سەردەشت و گەورەی بنەماڵەی سالاری بە هۆی بە ساڵاچوویی و نەخۆشی لە شاری سەردەشت کۆچی دوایی کرد.
حاجی عومەرئاغا کەسایەتی‌یەکی دیاری شاری سەردەشت و ئالان و پشدەر بوو، بە بنەماڵە هەم لە بەشی گەرمێن و هەم لە بەشی کوێستان ڕۆڵی تایبەت بە خۆیان گێراوە. حاجی عومەرئاغا یەکێک لەو کەسایەتی‌یە دیارانەی گەلەکەمان بوو کە خەڵکێکی زۆر بۆ چارەسەری گرفتەکانیان ڕوویان لەماڵەکەی دەکرد. حاجی عومەرئاغا منداڵەکانی و ئەندامانی بنەماڵەی خۆی فێری گەل خۆشەویستی کردوون. کاتێک بنکەی حیزبە کوردستانی‌یەکان بە هۆی زەخت و زۆر و هێرشەکانی کۆماری ئیسلامی گەیشتنە ناوچەی ئالانی سەردەشت ، مووچە و مەزرای خەڵکی ناوچەکە و هەروەها بنەماڵەی حاجی عومەر ئاغا جێگای حاوانەوەی پێشمەرگەکانی کوردستان بوو.

بە هۆی ناعەداڵەتی کۆماری ئیسلامی یەکێک لە کوڕەکانی بە ناوی ئەبووبەکر سالاری ساڵانێکی زۆر وەک کادرێکی لێزان و لێهاتووی حیزبی دێموکرات و تێکۆشەرێکی دیاری نێو ریزەکانی حیزبی دێموکرات خزمەتی بە گەل و نیشتمان کردووە و هەنووکەش هەروا درێژە بە خەبات و تێکۆشانی دەدا.

کۆچی دوایی حاجی عومەرئاغا بۆ هەموو ئەوانەی دەیانناسی و بە تایبەت بۆ ئەندامانی بنەماڵەکەی خەسارێکی گەورەیە و ئاواتە خوازم کە کەس و کاری تەمەن درێژ و ساخ و سەلامەت بن.

بە بۆنەی کۆچی دوایی حاجی عومەرئاغا لە ناخی دڵمەوە وەک ستافی بەرێوەبەری گیارەنگ سەرەخۆشی لە خزمانی سەردەشت و ئەندامانی بنەماڵەی سالاری بە گشتی و هەروەها هاورێی دەورانی پێشمەرگایەتیم و مامۆستای ساڵانی لاوەتیم لە ” زۆرانبازی ” (کوشتی) لە باشگای سەردەشت کاک ئەبووبەکر سالاری و لە دانیشتوانی سەردەشت و ئالان و پشدەر دەکەم و هاوخەمی خۆم لە ئاست کۆچی دوایی حاجی عومەرئاغا دا ڕادەگەیێنم و خۆم بە شەریکی خەمی لە دەستدانی حاجی عومەرئاغا سالاری دەزانم.

بەرێوەبەری ماڵپەری گیاڕەنگ حەمەڕەسووڵ کەریمی

٠٩ ـ ١١ ـ ١٤٠٠ی هەتاوی