ئه‌وه‌ی سه‌باره‌ت به سزای له‌سێداره‌دان نه‌تزانیوه. والی عه‌لی
له‌سێداره‌دان توندترین سزایه‌و له‌زۆربه‌ی وڵاتانی جیهاندا به‌ڕه‌سمی هه‌ڵوه‌شێنراوه‌ته‌وه. ئه‌مانه‌ی خواره‌وه چه‌ند زانیارییه‌كی سه‌رنجڕاكێشن سه‌باره‌ت به‌م سزایه:
1088. یه‌كه‌م حاڵه‌تی تۆماركراوی سزای له‌سێداره‌دان له‌مێژودا، بۆ سه‌ده‌ی 18هه‌می پێش زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه.
1089. له‌ئێستادا 25 ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌م سزایه جێبه‌جێده‌كه‌ن.
1090. یه‌كه‌م حاڵه‌تی له‌سێداره‌دان له‌سه‌ر خاكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، له‌ساڵی 1608 ئه‌نجامدراوه. له‌سێداره‌دراوه‌كه‌ش پیاوێك بوو به ناوی جۆرج كێنداڵ و به‌تۆمه‌تی سیخوڕیكردن، له‌سێداره‌دراوه.
1091. له‌ئێستادا 56 وڵات له‌جیهاندا سزای له‌سێداره‌دان جێبه‌جێده‌كه‌ن.
1092. ئینگلته‌را له‌ساڵی 1965ه‌وه، سزای له‌سێداره‌دانی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
1093. له یۆنانی دێریندا، سزای له‌سێداره‌دان به‌سه‌ر تاوانبارانی كوشتن و لاقه‌كردن و ئاگربه‌ردانی به ئه‌نقه‌ست و ناپاكی (خیانه‌ت) جێبه‌جێكراوه.
1094. ئه‌و وڵاتانه‌ی زۆرترین سزای له‌سێداره‌دان جێبه‌جێده‌كه‌ن، چین، ئێران، سعودیه، عیراق، پاكستان، میسر، سۆماڵ، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ئوردون و سه‌نگافوره‌ن.
1095. بچوكترین كه‌س كه له‌مێژوی مۆدێرندا له‌سێداره دراوه، كوڕێك بووه به‌ناوی جۆرج ستینی. ستینی كه هاوڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی به بنه‌ڕه‌ت ئه‌فه‌ریقی بووه، له‌ته‌مه‌نی 14 ساڵیدا به كورسی كاره‌بایی له‌سێداره‌دراوه. ستینی به تۆمه‌تی كوشتنی دڕندانه‌ی دوو كچ له‌سێداره‌درا، به‌ڵام پاش 70 ساڵ له له‌سێداره‌دانی دادوه‌رێك بڕیاری له‌سێداره‌دانه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه.
1096. به‌ته‌مه‌نترین كه‌س كه له‌مێژوی مۆدێرندا له‌سێداره‌دراوه، ناوی ۆڵته‌ر مودییه‌و له‌ته‌مه‌نی 83 ساڵیدا له‌سێداره‌دراوه. مودی هاوڵاتییه‌كی ئه‌مه‌ریكی بووه.
1097. تا ساڵی 2005، دادگای باڵای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا رێگه‌یده‌دا كه تاوانباره نه‌وجه‌وانه‌كانیش له‌سێداره‌بدرێن.
1098. له‌ساڵی 1976ه‌وه، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا زیاتر له هه‌زارو 500 كه‌سی له‌سێداره‌داوه.
1099. تا كۆتاییه‌كانی ساڵی 2013ش، نزیكه‌ی 15 وڵات رێگه‌یانده‌دا خانمان به شێوازی به‌ردبارانكردن، له‌سێداره‌بدرێن.
1100. ته‌نها له‌نێوان ساڵی 1977 بۆ 2017، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بڕیاری له‌سێداره‌دانی له‌دژی هه‌شت هه‌زارو 440 زیندانی ده‌ركردووه.
1101. ئۆزبه‌كستان سزای له‌سێداره‌دان به شێوازی كوڵاندنی تاوانباره‌كه تا مردن، جێبه‌جێده‌كات.
1102. له‌ئێستادا باوترین شێوازی جێبه‌جێكردنی له‌سێداره‌دان، ده‌رزیلێدانی ژه‌هراوییه. به‌گشتی ئه‌م جۆره ده‌رزییه له سێ ده‌رمان پێكهاتووه.
1103. كورسی كاره‌بایی كه بۆ له‌سێداره‌دان به‌كارده‌هێنرێت، له‌لایه‌ن پزیشكێكی ددانه‌وه داهێنراوه.
1104. له‌ناو ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، ته‌كساس پله‌ی یه‌كه‌می گرتووه له‌ڕوی زۆریی له‌سێداره‌دانه‌وه. له‌ساڵی 1982ه‌وه، نزیكه‌ی 570 كه‌س له‌م ویلایه‌ته له‌سێداره‌دراون.
1105. زۆرجارپاش له‌سێداره‌دانی تاوانبار، ده‌ركه‌وتووه كه له‌سێداره‌دراوه‌كه بێ‌تاوان بووه. ئه‌مه‌ش هۆكارێكه كه به‌هۆیه‌وه چالاكوانانی بواری مافی مرۆڤ داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی ئه‌و سزایه ده‌كه‌ن له‌جیهاندا. له‌ساڵی 1950 له بریتانیا، پیاوێك به‌ناوی تیمۆسی ئیڤانس به تۆمه‌تی كوشتنی كچه‌كه‌ی، ده‌ستگیركراو له‌سێداره‌درا. به‌ڵام دواتر ده‌ركه‌وت كه فره‌بكوژێك ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌نجامداوه نه‌ك باوكی.
1106. گه‌وره‌ترین پشتگیریكاری سزای له‌سێداره‌دان له‌جیهاندا چینه‌و تێكڕا ساڵانه هه‌زار كه‌س له‌سێداره‌ده‌دات و سزاكه‌ش زیاتر به ده‌رزیلێدانی ژه‌هراوی جێبه‌جێده‌كرێت.
1107. ساڵانه ته‌نها ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ملیۆنه‌ها دۆلار له‌جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌داندا خه‌رجده‌كات.
1108. پاش ئه‌وه‌ی به تۆمه‌تی كوشتنی چوار كه‌س له‌ساڵی 1966 له ژاپۆن، ئیدانه‌كرا، پیاوێكی ئه‌و وڵاته به‌ناوی ئیواو هاكامادا بڕیاری له‌سێداره‌دانی له‌دژ ده‌رچوو، به‌ڵام پاش 45 ساڵ مانه‌وه له‌چاوه‌ڕوانیی جێبه‌جێكردنی له‌سێداره‌دانه‌كه‌ی، له‌زیندان، لێكۆڵینه‌وه ئه‌نجامدرایه‌وه‌و ده‌ركه‌وت بێتاوانه‌و ئازادكرا.
1109. هه‌رچه‌نده له‌سه‌ده‌ی 21داین، به‌ڵام تائێستاش سعودیه سزای له‌سێداره‌دان به شێوازی له‌خاچدان، جێبه‌جێده‌كات و خه‌ڵكیش هه‌لی بینینی ئه‌و سزایه‌یان هه‌یه‌و سه‌رنجی خه‌ڵكیشی به‌لای خۆیدا راكێشاوه. جگه له له‌خاچدان، هه‌ر له‌م وڵاته سزای له‌سێداره‌دان به ملپه‌ڕاندن له‌شوێنی گشتی، جێبه‌جێده‌كرێت و ته‌رمی تاوانباره‌كه‌ش بۆ ماوه‌یه‌ك جێده‌هێڵرێت بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك بیبینێت.
1110. زیندانیانی حوكمدراو به له‌سێداره‌دان له یابان، واده‌ی جێبه‌جێكردنی له‌سێداره‌دانه‌كه‌یان پێناووترێت، بۆیه ئه‌و جۆره زیندانیكراوانه هه‌موو رۆژێك كه هه‌ڵده‌ستن له‌خه‌و ئه‌و هه‌سته‌یان لا دروستده‌بێت كه ره‌نگه ئه‌مه كۆتاڕۆژیان بێت.
1111. له كۆریای باكور، هه‌بونی ئینجیل، سه‌یركردنی فیلمه‌كانی كۆریای باشور، بڵاوكردنه‌وه‌ی فیلم و وێنه‌ی پۆرنۆگرافی، ده‌كرێ سزاكه‌یان بگاته له‌سێداره‌دان.
1112. سزای شۆفێری سه‌رخۆش له سه‌لڤادۆر له‌سێداره‌دانه به‌گوللـه.
1113. یه‌كه‌م وڵات كه ئه‌م سزایه‌ی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه، چینه كه بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م، به‌دیاریكراوی له‌نێوان 747 تا 759 ئه‌م سزایه‌ی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه، به‌ڵام یه‌كه‌م وڵات كه له‌سه‌رده‌می مۆدێرندا ئه‌م سزایه‌ی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه، دۆقیه‌ی تۆسكانای مه‌زنه كه شانشنینێك بووه له‌ناوه‌ڕاستی ئیتالیا، له 30/11/1786 ئه‌م سزایه‌ی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه. ئێستا ئه‌م وڵاته به‌شێكه له‌ئیتالیا.
1114. له سعودیه چالاكیی هاوڕه‌گه‌زخوازی تاوانه‌و ده‌كرێ سزاكه‌ی بگاته له‌سێداره‌دان یان لانیكه‌م بگاته زیندانیكردن بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر‌و جه‌ڵدلێدان له‌شوێنی گشتی له‌گه‌ڵیدا.
1115. له‌نێوان ساڵانی 1533 تا 1861، واته بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی 350 ساڵ، سێكسكردن له‌ڕێگه‌ی كۆمه‌وه، له‌ئینگلته‌راو وێڵز، قه‌ده‌غه‌بووه‌و سزاكه‌ی له‌سێداره‌دان بووه.
1116. له‌ڕابردودا زۆرجار سزای تاوانبارانی لاقه‌كردن، له‌سێداره‌دان بووه. له‌ئێستاشدا نزیكه‌ی 10 وڵات سزای له‌سێداره‌دان له‌دژی لاقه‌كاران جێبه‌جێده‌كه‌ن كه ئه‌مانه‌ن: چین، ئه‌فغانستان، ئیمارات، میسر، به‌نگلادیش، ئێران، سعودیه، پاكستان، كۆریای باكور.
1117. شێوازی له‌سێداره‌دانی هاوچه‌رخ، پاره‌یه‌كی تاڕاده‌یه‌ك زۆری تێده‌چێت و ئه‌م پاره‌یه‌ش له‌باج و رسوماتی باجده‌ره‌كانه‌وه دابینده‌كرێت. هه‌ر بۆ نمونه، ته‌نها ویلایه‌تی كالیفۆرنیا هه‌موو ساڵێك نزیكه‌ی 200 ملیۆن دۆلار واته بیست هه‌زار ده‌فته‌ر، ته‌نها له‌سزای له‌سێداره‌داندا خه‌رجده‌كات.
1118. له‌ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا 139 هاوڵاتی بیانی هه‌ن كه سزای له‌سێداره‌دانیان له‌دژ ده‌رچووه‌و له‌ئێستادا له‌زیندان له‌چاوه‌ڕوانی جێبه‌جكردنی سزاكه‌یاندان. له‌م ژماره‌یه 91 كه‌سیان خه‌ڵكی وڵاتگه‌لێكن كه سزای له‌سێداره‌دانی تێدا هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه.
1119. كۆتا وڵاتی جیهان كه سزای له‌سێداره‌دانی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه، بۆركینا فاسۆیه كه له‌ساڵی 2018، ئه‌و سزایه‌ی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه.
1120. فه‌ره‌نسا تا ساڵی 1981یش خۆی له‌سزای له‌سێداره‌دان رزگارنه‌كردووه. گیڵۆتینیش نه‌ك ته‌نها تا ئه‌م دواییانه‌ش به‌كارهێنراوه، به‌ڵكو بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده‌یه‌ك وه‌ك شێوازه باوه‌كه‌ی له‌سێداره‌دان ماوه‌ته‌وه له‌و وڵاته‌دا. كۆتا له‌سێداره‌دان به‌شێوازی سه‌ربڕین به گیڵۆتین له‌م وڵاته كه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری لێكه‌وته‌وه، له‌سێداره‌دانی هاوڵاتییه‌ك بوو به‌ناوی حه‌میده جه‌ندوبی كه به‌تۆمه‌تی رفاندن و كوشتنی گێڵفرێنده‌كه‌ی، به گیڵۆتین سه‌ری له‌لاشه‌ی جیاكرایه‌وه.
1121. ره‌شپێسته‌كان هه‌رچه‌نده له‌سه‌دا 13ی دانیشتوانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێكده‌هێنن، به‌ڵام له‌سه‌دا 42ی سه‌رجه‌م ئه‌و زیندانییانه‌ی بڕیاری له‌سێداره‌دانیان له‌دژ ده‌رچووه‌و له‌چاوه‌ڕوانی له‌سێداره‌داندان، ره‌شپێستن.
1122. له‌ساڵی 1863 خانمێك به‌ناوی چیپیتا رۆدریگێز، له‌ویلایه‌تی ته‌كساس، به‌تۆمه‌تی كوشتنی بازرگانێكی ئه‌سپ، له‌سێداره‌درا، به‌ڵام پاش 122 ساڵ له له‌سێداره‌دانی، كۆنگرێسی ته‌كساس بڕیارێكی ده‌ركردو تێیدا بێتاوانی ئه‌و خانمه‌ی راگه‌یاند.
1123. چیانگ كوۆ چینگ سه‌ربازێكی هێزه ئاسمانییه‌كانی تایوان بوو. له‌ساڵی 1975 له‌دایكبووه. له 13-8-1997 دادگایه‌كی سه‌ربازی به تۆمه‌تی كوشتن و لاقه‌كردنی كیژۆڵه‌یه‌كی ته‌مه‌ن پێنج ساڵ، له‌سێداره‌ی دا. له 28-1-2011 واته 13 ساڵ پاش له‌سێداره‌دانی، پیاوێك به‌ناوی هسوو جه‌نگ چوو كه مێژویه‌كی هه‌بوو له‌ده‌ستدرێژیی سێكسی، له‌به‌رده‌م داواكاری گشتی، دانی به‌وه‌دا نا كه ئه‌م ئه‌و تاوانه‌ی دژی كیژۆڵه‌كه ئه‌نجامداوه. دواجار له‌ئه‌یلولی 2011 چیانگ واته له‌سێداره‌دراوه‌كه، پاش ئه‌وه‌ی دادگای سه‌ربازی بۆیده‌ركه‌وت كه دانپێدانانه بنه‌ڕه‌تییه‌كه‌ی له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا ده‌رهێنراوه، بڕیاری بێتاوانی ده‌ركرا. سه‌رۆكی ئه‌و كاته‌ی چینیش داوای لێبوردنی له‌خێزانی چیانگ كرد.
1124. سزای كوشتنی فیل له سریلانكا، له‌سێداره‌دانه.
1125. لانیكه‌م له‌هه‌موو 25 كه‌سێك له‌وانه‌ی سزای له‌سێداره‌دانیان له‌دژ ده‌رچووه له‌ئه‌مه‌ریكا، یه‌كێكیان بێ‌تاوانن.
1126. تائێستاش له ویلایه‌تی واشنتۆن، هه‌ڵواسین تا مردن، شێوازێكی له‌سێداره‌دانه.
1127. بڕوانه‌بون به‌خودا، له 13 وڵات تاوانێكه سزاكه‌ی له‌سێداره‌دانه.
1128. له‌سه‌روبه‌ندی له‌سێداره‌دانی كارڵ پانزرام كه فره‌بكوژێكی ئه‌مه‌ریكی بوو، پرسیاری لێكرا كه ئاخۆ هیچی هه‌یه بیڵێت وه‌ك كۆتاقسه‌ی ژیانی، له‌وه‌ڵامدا وتی: به‌ڵێ، خێراكه كوڕی قه‌حبه‌ی فشه‌كه‌ر، من ده‌توانم له‌ماوه‌ی ئه‌و كاته‌ی تۆ بێهوده ده‌یكوژیت، 10 پیاو بكوژم”.
1129. كۆتاقسه‌ی ژیانی كه‌سایه‌تیی ئه‌رستۆقراتیی ناوداری فه‌ره‌نسی تۆماس دی ماهی، ماركیس دی ڤاراس ئه‌وه بوو كه پاش خوێندنه‌وه‌ی یادشتنامه‌ی بڕیاری له‌سێداره‌دانه‌كه‌ی، وتی: هه‌ستده‌كه‌م سێ هه‌ڵه‌ی ئیملاییتان كردووه!
1130. نزیكه‌ی سێ سه‌د ساڵێك له‌مه‌وبه‌ر، به‌دیاریكراوی له‌ساڵی 1724 ، له سكۆتله‌ندا، ژنێك سزای له‌سێدارده‌دانی له‌دژ ده‌رچوو. هه‌رچه‌نده له‌سێداره درا به‌ڵام نه‌ك هه‌ر نه‌مرد به‌ڵكو ده‌یان ساڵیش دوای له‌سێداره‌دانه‌كه ژیا. ئه‌م ژنه پاش جێبه‌جێكردنی سزای له‌سێداره‌دانه‌كه‌ی، خرایه ناو تابوته‌وه‌و له‌و كاته‌دا خه‌ڵك دركیان به‌وه كرد كه نه‌مردووه. به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌پێی یاسا سزاكه جێبه‌جێكرابوو، دادگا فه‌رمانیدا كه ناتوانرێت جارێكی تر دادگایی بكرێته‌وه. به‌و هۆیه‌وه نازناوی ماگیی نیمچه‌له‌سێداره‌دراوی لێنراو 40 ساڵیش پاش ئه‌و روداوه، ژیا.
1131. نه‌ریتی پێدانی كۆتا ژه‌مه‌خواردن بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی بڕیاری له‌سێداره‌دانیان له‌دژ ده‌رچووه، وه‌ك كۆتاكارێكی به‌زه‌ییئامێز بۆ ئه‌و تاوانبارانه دانه‌هێنراوه، به‌ڵكو وه‌ك پێدانی به‌رتیلێك دانراوه بۆ رۆحیانه‌تی ئه‌و تاوانبارانه بۆ ئه‌وه‌ی دواتر شوێن ئه‌و كه‌سانه نه‌كه‌ون كه سزای له‌سێداره‌دانه‌كه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: كتێبی زانیاریخانه/ چاپی 26هه‌م/ زانیاریی ژماره هه‌زارو 88 بۆ 1131