دوو هه‌واڵ له کۆمیته‌ی سویسی حیزبی دێموکراتی کوردستان- ئێران
دوو هه‌واڵ له کۆمیته‌ی سویسی حیزبی دێموکراتی کوردستان- ئێران
کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان- ئێران له سویس و دیدار‌و چاوپێکه‌وتن له گه‌ڵ ڕێکخستنی حیزبی شیوعی کوردستان
ڕۆژی 2006.12.28 هه‌یئه‌تێک له لایان کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان-ئیران، پێکهاتوو له به‌ڕێزان، رحمان ئیبراهیم زاده به‌رپرسی کۆمیته، زاهید شاعیری ئه‌ندامی کۆمیته و رحیم مه‌لامه‌حه‌مه‌دی ئه‌ندامی حیزب و به‌رپرسی پێشووی په‌یوه‌ندیه‌کانی حیزبه کوردستانیه‌کان، له‌گه‌ڵ به‌ڕێزان هاوڕێ ئه‌ندازیار ئازاد عوسمان به‌رپرسی یه‌که‌می حیزبی شیوعی کوردستان له‌وڵاتی سویس و هاوڕێ ئامانج کامران کارگێری کۆمیته‌ی حیزبی شیوعی کورستان به مه‌بستی نوێکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیه‌کانی هه‌ردوو حیزب له شاری بیلی سویس کۆبوونه‌وه. شایانی باسه کۆبونه‌وی ئاماژه‌پێکراو کاتژمێر 1:30 ده‌قیه‌ی دوای نیوه‌رۆ ده‌ستی پێ‌کرد و بۆ ماوه‌ی کاتژمێر و نیوێکی خایاند که تێیدا به‌وردی باس له هه‌ل‌ومه‌رجی ئێستای حیزبی دێموکراتی کوردستان-ئێران کراو له لایان هاوڕێیانی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانه‌وه تیشک خرایه سه‌ر ئه‌و کێشه ناوخۆییانه که حیزبه‌کمانی تووشی له‌تبوون کرد و ته‌ئکید له‌سه‌ر نه‌خواستنی قه‌بوڵ کردنی ئه‌و له‌تبوونه کرایه‌وه و هه‌روه‌ها پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داگیرا که هه‌رچه‌ند حیزبه‌که‌مان ناچار کرا که شانبداته به‌ر ئه‌و کۆسته گه‌وره‌سیاسیه، هه‌روه‌ک چۆن له به‌یاننامه‌و ڕاگه‌یاندروه‌کانمان دا هاتووه دۆستانمان، یه‌ک له‌وان حیزبی شیوعی کوردستان دڵنیاده‌که‌ینه‌وه، هه‌موو هه‌وڵ و تواناکانمان ده‌خه‌ینه گه‌ڕ بۆ دژایه‌تی کردن له‌گه‌ڵ دوژمنی گه‌ڵ و حیزبه‌که‌مان واته کۆماری ئیسلامی ئێران وهیچ ڕووی خه‌باتمان له هاوڕێیانی پێشوی خۆمان نییه که ئه‌و خاڵه یه‌کێک له‌و خاڵانه بوو هاورێیانی حیزبی شیوعی هاوکات له‌گه‌ڵ ده‌ربڕینی داخ و په‌ژاره‌ی خۆیان له سه‌ر ئه‌و قۆناغه تاڵه‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستانی پێدا تێپه‌ڕی هیوایان بۆ ده‌خواست.
له به‌شیکی دیکه دا به‌ڕێزانی حیزبی شیوعی کوردستان ئاماژه‌یان به مێژوی پڕ له دۆستی و شانازی نێوان دوو حیزبی برا کرده‌وه و ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر ئه‌وه کرده‌وه که په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان حیزبی دێموکراتی کوردستان و حیزبی شیوعی کوردستان ئه‌و جۆره کاره‌ساتانه هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کی خراپی له‌سه‌ر دانانێ به‌ڵکوو هه‌روا درێژه‌ی ده‌بێت.
سه‌ره‌نجام دوای نزیک به دوو کاتژمێر وتووێژ و ڕاگۆڕینه‌وه کۆبوونه‌وه له که‌ش و که‌وایه‌کی دۆستانه دا کۆتای پێهات.
کۆمیته‌ی سویسی حیزبی دێموکراتی کوردستان-ئێران.
2006.12.28 سویس
دیداری کۆمیته‌ی سویسی حیزبی دێموکراتی کوردستان- ئێران و اتحاد فیدائیان خلق ایران
له دریژه‌ی دیداره‌کانی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان-ئێران له وڵاتی سویس، هه‌ر رۆژی 2006.12.28 له شاری بێڕنی سویس کاتژمێر 4:00 دوای نیوه‌ڕۆ هه‌یئه‌تێک پێک هاتوو له به‌رێز رحمان ئیبراهیم زاده به‌رپرسی کۆمیته، زاهید شاعیری، ئاره‌زووعه‌بدوڵڵامه‌نش ئه‌ندامانی کۆمیته و ڕه‌حیم مه‌لامحه‌ممه‌دی ئه‌ندامی حیزب و به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌کانی کۆمیته‌ی پێشوی سویسی حیزب، له گه‌ڵ به‌رپرسی ته‌شکیلاتی اتحاد فدائیان خلق ایران ره‌فیق سیروس و هاوڕێی ناوبراو سودابه دیدار‌و چاوپێکه‌وتن کرا.
له دیداری ناوبراودا باس له هه‌ل‌ومه‌رجی ئێستای ئێران، کوردستان و حیزبی دێموکراتی کوردستان کرا، هه‌روها کێشه‌کانی ئه‌ودواییانه‌ی ناو حیزبی دێموکراتی کوردستان که بوو به هۆی له‌تبونی حیزب تیشکیان خرایه‌سه‌ر.
شایانی باسه هاوڕێیانی کۆمیته‌ی حیزبی دێموکراتی کوردستان هه‌ڵوێستی حیزبیان له مه‌ڕ ئه‌وکاره‌ساته نه‌خوازراوه‌ی ناوحیزب بۆ هاوڕێیانی اتحاد…ڕوون کرده‌وه و که له به‌یاننامه‌ی حیزب دا که به‌وبۆنه‌یه‌وه ده‌رکاربوو و له گه‌ڵ هێله گشتیه‌کان درا به هاورێیانی اتحاد فدائیان خلق ایران و ڕونکردنه‌وی پێویستیان له‌سه‌ر دان. هه‌روه‌ها له‌لایان هه‌یئه‌تی اتحاد فدائیان خلق ایرانیش له لایان خۆیانه‌وه، به‌یاننامه‌ی کۆمیته‌ی مه‌رکه‌زیان له‌سه‌ر له‌تبوونی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران در به هه‌یئه‌تی حیزبی دێموکراتی کوردستان-ئێران دا که‌تێیدا وێڕای به‌داخ بوونی اتحاد …یه‌ی له له‌تبوونی حیزب ته‌ئکید له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی بێ پسانه‌وه‌ی نێوان اتحاد فدائیان خلق ایران و حیزبی دێموکراتی کوردستان-ئێران کرابۆوه.
سه‌ره‌نجام دووای دوو کاتژمێر وتووێژ دیداره‌که کۆتای هات.
کۆمیته‌ی سویسی حیزبی دێموکراتی کوردستان- ئێران
2006.12.28 سویس