یه‌که‌مین کونگره‌ی زانستی” شوناسی کورد “له زانکۆی تاران به‌ڕێوه چوو
له رۆژانی 28 و 29ی سه‌رماوه‌زی 2706ی کوردی هۆڵی رازی زانکۆی تاران میوانداری خوێندکارانی کوردی زانکۆکانی ئێران، مامۆستایان، نووسه‌ران و توێژه‌رانی کورد بوو بۆ به‌ڕێوه چوونی یه‌که‌مین کونگره‌ی زانستی شوناسی کورد. ئه‌م کونگره دوو رۆژه‌یه به چالاکی و تێکۆشانی بنکه‌ی رووناکبیری-خوێندکاری کازیوه‌ی زانکۆی پزیشکی تاران ئاماده بوو. سه‌ره‌تا له‌تیف ئۆستوار له ئه‌ندامانی کازیوه به خێر هاتنی ئاماده بووانی کرد و په‌یامی بنکه‌ی کازیوه‌ی پێشکه‌ش کرد .پاشان نوێنه‌رانی رێکخراوه‌ی مافی مرۆڤی کوردوستان، کۆڕی کوردانی دانیشتووی تاران، حه‌وته نامه‌ی دیدگا، ئه‌نستیتۆی کورد له تاران ،بنکه‌کانی زاگرۆسی ته‌برێز، ئه‌حمه‌دی خانی ورمێ، هاواری کرماشان، هانای ئیلام، تیڕۆژِ ی سه‌رده‌شت، به‌یانی هه‌مه‌دان، خوێندکارانی په‌یام نوور و ئازادی مه‌هاباد، رووناهی ورمێ، ره‌زا پوور جه‌عفه‌ری زمان ناس و ڕه‌خنه‌گری ئێرانی و له هاوڕێیانی کورد و سه‌ید عه‌لی ساڵحی شاعێری گه‌وره‌ی ئێران په‌یامه‌کانی خۆیان بۆ کۆنگره خوێنده‌وه. دوکتور کێوان فه‌ره‌همه‌ندی ئاماژه‌ی به بایه‌خی به‌ڕێوه چوونی کونگره‌ی شوناسی کورد له پایته‌ختی ئێران کرد و به‌شی کردنه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌کانی سڕینه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگ و شوناسی کورد ئه‌م هه‌نگاوه‌ی زۆر پیرۆز هه‌ڵسه‌نگاند .
شایانی باسه له‌م کونگره دوو رۆژه‌دا وتار و باسه‌کانی خواره‌وه پێشکه‌شی ئاماده‌بووان و تامه‌زرۆانی کونگره کرا .
نووسه‌رانی وتاره‌کان بریتی بوون له:
1- بێهزاد خۆشحالی ( شوناسی کوردی و ئائین)
2- یونس عه‌باس زاده( ناسیوناڵیسم و شوناس)
3- جه‌لال شه‌فیعی (ناسیونالیسم و مۆدێڕنیته)
4- حه‌مزه‌ی موحه‌ممه‌دی( به‌ره‌و گوفتمانی شوناسی تێکه‌ڵاو)
5- سوهه‌یلا عه‌بدی (به جیهانی بوون شوناس و ئینگاره نه‌ته‌وه‌ییه‌کان)
6- ئازاد حاج ئاقایی (شوناس و قابیلیه‌ته‌کانی لێکدانه‌وه به له به‌ر چاوگرتنی بابه‌تی ئایدۆلۆژیا )
7- فه‌ریبا فه‌یازی ( زمان وه‌کوو یه‌کێک له لایه‌ه‌کانی شوناس)
8- دوکتور قوتبه‌ی سادقی ( شوناسی کورد و هونه‌ر)
9- سه‌عید ساعێدی( مۆدێڕنیته و داهێنانی شوناس)
10- دوکتور محه‌مه‌د ساڵح ئێبراهیمی
11- که‌یۆمه‌رس خێسلی ( کرماشان و شوناسی کوردی)
12- جه‌لال حاجی زاده( شی کردنه‌وه‌ی شوناس و بنچینه‌ی زمانی کوردی)
له کاتی دووایی هاتنی هه‌ر وتارێک، لێژنه‌ی زانستی به وردی وتاره‌که‌یان شی ئه‌کرده‌وه و بیر و بۆ چوونی خۆیان سه‌باره‌ت به لایه‌نه جۆر به جۆره‌کانی شوناسی کوردیان ئه‌خسته روو .
له کاتی دوایی هاتنی وتاره‌کان لێژنه‌ی هه‌ڵبژاردنی وتاره‌کان که پێک هاتبوو له به‌ڕێزان: د جه‌لیل که‌ریمی، د جه‌ماڵ محه‌ممه‌دی، د که‌ماڵ خالق په‌نا ڕاپۆرتێکیان سه‌باره‌ت به چۆنیه‌تی هه‌ڵبژاردنی وتاره‌کان ئاراسته کرد.
له دووایین به‌شی کونگره‌که‌دا خه‌ڵاتی تایبه‌تی کونگره پێشکه‌ش کرا به کاک “به‌همه‌نی قوبادی” بۆ تێکۆشانی بێ وچانی ناساندنی به‌شێک له شوناسی کورد به جیهان.
پاشان خه‌ڵاتی هاوکاران و یارمه‌تیده‌رانی کونگره پێشکه‌ش کرا.
جێگای خۆیه‌تی ئاماژه بکه‌ین به هه‌ندێک له به‌ڕێوه به‌ران ،هاوکاران و لایه‌نگرانی کازیوه که زۆر یارمه‌تیده‌ر بوون له به‌ڕێوه چوونی کونگره:
له‌تیف ئوستوار – مێهدی و مێهرداد گوڵپه‌سه‌ندی– که‌وسه‌ر ره‌مه‌زانی- شه‌یدا کوردی– مه‌نسوور جیهانی– بڕیار مۆرادخانی– فه‌رهاد ئه‌حمه‌دی– په‌یمان کاسب– عه‌مه‌ر موریک– عه‌لی ئه‌مین پوور– ئاگرین ره‌زایی– که‌ژاڵ مۆقیمی– په‌روین عیسمه‌تی– سروه زه‌ره‌ک– دڵنیا ره‌سووڵی– که‌ژاڵ ئه‌حمه‌دی – ئێجلال قه‌وامی- سه‌عید ساعێدی- حسه‌ین ئه‌حمه‌دی– په‌رویز حه‌بیبی– نادیا و میدیا و لیدیا ساڵحی– سه‌میرا راهێب– شوجاع ئێبراهیمی-فه‌هیمه‌ی ئه‌نساری– د کێوان فه‌ره‌همه‌ندی