به‌یاننامه‌ى پشتیوانیى، دوو کومیته‌ى ته‌شکیلاتى نهێنیى ئه‌ندامانى حیزب، له سنه له حیزبى دیموکراتى کوردستان ـ ئێران
به‌یاننامه‌ى پشتیوانیى، دوو کومیته‌ى ته‌شکیلاتى نهێنیى ئه‌ندامانى حیزب، له سنه له حیزبى دیموکراتى کوردستان ـ ئێران
خه‌ڵکى به‌شه‌ره‌ف و خه‌باتکارى کوردستان
ئه‌ندامان و لایه‌نگرانى حیزبى دیموکراتى کوردستانى ئێران
وه‌ک ئاگادارن له سه‌روبه‌ندى ئاڵوگۆڕێکى بنه‌ڕه‌تى به سه‌ر ئه‌جنداى وڵاته زلهێزه‌کان و له سه‌رووى هه‌مووانه‌وه ئه‌مریکاداین که له ئاستى نێوده‌وڵه‌تى و به تایبه‌تى له رۆژهه‌ڵاتى ناڤین‌دا بووه‌ته هۆکارى سه‌ره‌کیى په‌ره‌گرتوویى گوتارى دیموکراسیخوازىو تۆڵ بوونى بزووتنه‌وه رزگاریخوازانه‌کان، له کاتێکدا هه‌وراز و نشێوى رێبازى کوردایه‌تى له هه‌موو جارێک له بارتره و ئاسۆى سه‌رکه‌وتنمان پێوه‌دیاره، له‌و کاته‌دایه که چالاکانى نێوکۆمه‌ڵ و شۆڕشوانانى کورد چڕ و پڕتر له هه‌موو جارێک دێنه نێو جه‌رگه‌ى کوردایه‌تى و بزاڤى نه‌ته‌وه‌یى دیموکراتیکى کوردی‌دا و ناسیونالیسمى کوردى خه‌ریکه به واتا راسته‌قینه‌که‌ى له به‌شێکى به‌ربڵاوى رۆژهه‌ڵاتى کوردستاندا بیچم ده‌گرێ و شوناسى کوردى له دۆخێکى هۆزى و خێڵه‌کى هاتۆته ده‌رێ و خه‌ریکه ده‌بێ به شوناسێکى نه‌ته‌وه‌یى راسته‌قینه، به داخێکى زۆر گرانه‌وه له کاتێکدا که پێویستى زۆرترمان به مۆبێلیزه‌کردن و رێکخستنى جه‌ماوه‌ر له لایه‌ن حیزبه‌وه هه‌یه بۆ هه‌ڵگرساندنه‌وه‌ى شۆڕشێکى نوێ، هه‌واڵى لێک ترازانى ریزه‌کانى حیزب و له‌تبوونى حیزبه خۆشه‌ویسته‌که‌مان ده‌بیسین. ئه‌و حیزبه‌ى که 61 ساڵ له‌مه‌وه‌و پێش له رۆژێکى وادا پێشه‌واى نه‌مر هێزى پێشمه‌رگه‌ى بۆ درووست کرد.
گه‌لۆ سه‌د حه‌یف و مخابن که له گه‌ڵ ئه‌م راستییه‌دا به‌ره‌و ڕووین که حیزبى دیموکرات دوو که‌رت بووه و ریزه‌کانى لێک بونه‌ته‌وه، بۆیه که وێڕاى ده‌ربڕینى ناڕه‌زایى خۆمان له‌و رووداوه تاڵ و دڵته‌زێنه‌دا، ئه‌وه‌ش راده‌گه‌ینین که ئه‌م دۆخه‌ش ناتوانێ هێز و وره‌ى خه‌باتى نه‌ته‌وه‌یى دیموکراتیکمان لـێ بپسێنێ و وه‌ڕه‌سمان بکات. راست به پێچه‌وانه‌وه بۆ قه‌ره‌بووى ئه‌و دابڕان و لێک جیابوونه‌وه شێلگیرانه و چالاک‌تر له پێشوو ده‌بین له جێ به جێ کردنى کاروبارى ته‌شکیلاتى نهێنیى خۆماندا. بۆیه که پاش تاو توێ کردنى هه‌ڵوێستى هه‌ر دوو باڵى زۆرینه و که‌مینه‌ى کومیته‌ى ناوه‌ندى و به خوێندنه‌وه‌یه‌کى لۆژیکى له سه‌ر گه‌ڵاڵه‌کانى باڵى که‌مینه کومیته‌ى ناوه‌ندى و لایه‌نى سه‌ربه‌خۆ و وه‌ڵامه‌کان و روونکردنه‌وه‌کانى هه‌ر دوو لا که‌مینه و زۆرینه‌ى کومیته‌ى ناوه‌ندى هه‌روه‌ها به سه‌رنجدان به کۆمه‌ڵێک به‌ڵگه و روونکردنه‌وه‌ى دیکه له هه‌ر هه‌ڵوێستى بوێرانه و نه‌ته‌وه‌خوازانه‌ى هه‌ر دوو لا سه‌باره‌ت به کێشه‌ى نه‌ته‌وه‌یى و سنوورى خاکى کوردستانه‌وه و چۆن مامڵه‌کردن کردنیان له گه‌ڵیدا و ته‌نانه‌ت به سه‌ردانى نێوحیزب و خستنه به‌ر باسى کێشه‌کانى حیزب له‌گه‌ڵ هه‌ر دوو لا به‌ڕێزان مامۆستا حه‌سه‌ن‌زاده وه کاک مسته‌فا هیجرى و هه‌روه‌ها که‌سایه‌تیى سه‌ربه‌خۆ و بێ لایه‌ن له سه‌رووى هه‌موویانه‌وه به‌ڕێز کاک باباعه‌لى مێهرپه‌روه‌ر ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رکه‌وت و سه‌لما که تاوانبارى سه‌ره‌کى له به‌دیهێنانى ئه‌م رووداوه جه‌رگ هه‌ڵبڕه‌دا باڵى زۆرینه‌ى کومیته‌ى ناوه‌ندین که کرده‌وه و بڕیاره‌کانیان پاوانخوازییه‌کى زۆرى پێوه دیاره. سه‌ره‌ڕاى ئه‌مه‌ش به هۆى نزیکایه‌تیى بیرى و هزریمان به ره‌وتى ریفۆڕمى نێو حیزبى دیموکرات و به کارامه زانینى گه‌ڵاڵه پێشنیار کراوه‌که‌یان (که ئه‌کرێ به میکانیزمێک بۆ نۆژه‌ن کردنه‌وه و چالاک و به‌رۆژکردنه‌وه حیزب بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ گۆڕانه‌کانى سه‌رده‌مدا) به‌و ئاکامه گه‌یشتین که به بێ هیچ گرێدراوىیه‌کى خێڵه‌کى و نرخاندنێکى رووکه‌شى، خه‌باتى نهێنى خۆمان له ریزه‌کانى حیزبى دیموکراتى کوردستان – ئێران دا درێژه پێبده‌ین و چالاکانه‌تر له پێشوو له گه‌ڵ شه‌هیدانى حیزب و گه‌ل له سه‌رووى هه‌مووانه‌وه پێشه‌وا قازى محه‌ممه‌د، دوکتور قاسملوو و دوکتور شه‌ره‌فکه‌ندى به‌ڵێن نوێ ده‌که‌ینه‌وه که هه‌تا ئاخرین دڵۆپى خوێن و هه‌ناسه‌ى ژیانمان بۆ سه‌رکه‌وتنى نه‌ته‌وه‌که‌مان له ریزى حیزبى دیموکراتى کوردستان ـ ئێران دا ده‌مێنینه‌وه و ئه‌وه‌ش راده‌گه‌یه‌نین که هیوا و ئاواتیشمان ته‌بایى و یه‌کگرتنه‌وه‌ى هه‌ر دوو حیزبى دیموکراته له داهاتوویه‌کى نزیک دا و له کوردستانێکى سه‌ربه‌ستدا.
سه‌رکه‌وێ خه‌باتى نه‌ته‌وه‌یى دیموکراتیکى گه‌لى کورد له هه‌ر چوارپارچه‌ى کوردستان
سه‌رکه‌وێ حیزبى دیموکراتى کوردستان
پیرۆز و پڕ رێبوار بێ رێبازى رزگارى و سه‌ربه‌ستیى شه‌هیدان قازى، قاسملوو و شه‌ڕه‌فکه‌ندى
له لایه‌ن 2 کومیته‌ى ته‌شکیلاتى نهێنى شارى سنه
1ـ سماییل شه‌ریفزاده و 2ـ ئه‌ویندارى کوردستان