گەنجێکی کورد بە ناوی ئاریان ئەمینیان لەبەردەم بالویزخانەی ئێران لە ئۆسلۆ پیتەختی نۆروێژ

لە بەرەبەری هەڵبژاردنە دەستکرد و فیڵاوی‌یەکانی رژێمی کۆماری ئیسلامی ئێران، گەنجێکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە پێتەختی وڵاتی نۆروێژ لە شاری ئۆسلۆ دەچێتە بەردەم باڵوێزخانەی رژێمی پەت و سێدارەی کۆماری ئیسلامی ئێران و دەنگی خۆی دەخاتە پاڵ دەنگی هەموو ئەو هێز و لایەنە سیاسی‌یانەی کە هەڵبژاردنە شانۆیەکەی سەرۆک کۆماری لە کۆماری ئیسلامی ئێران دا بایکۆت دەکەن و بانگەشە بۆ بەشداری نەکردنی خەڵک بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان دەکات.
شایانی باسەکە ئاریان ئەمینیان خەڵکی شاری سەردەشت لە رۆژهەڵاتی کوردستانە و وەک پەنابەرێک لە وڵاتی نۆروێژ دەژی و یەکێک لە دژبەرانی کۆماری ئیسلامی ئێرانە.
بەشداری لە هەڵبژاردنەکان دا مەکەن و بە نەچوونە سەر سندووقی دەنگدان مستێکی تووند لە دەمی ئاخووندە خۆ داسەپێنەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بدەن.