مەقامی کۆچی ڕەش بە دەنگی هونەرمەند کاروان حەکیم‌زادە، بۆ نەمر مستەفا حەکیم‌زادە (حەکیم)

بۆ یادی گەورە شۆڕشگێری کورد، کادر و فەرماندە و پێشمەرگەی هەموو قۆناخەکانی خەباتی رزگاریخوازی گەلەی کورد لە ریزەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستان دا ، نەمر کاک مستەفا حەکیم‌زادە (حەکیم) کە لە ڕۆژی ٠٥-٠٥-٢٠٢١ دا پاش ماوەیەک بەربەرەکانی لە گەڵ نەخۆشی پەتای کۆرۆنا کۆجی دوایی کرد.

مەقامی کۆچی ڕەش بە دەنگی هونەرمەند کاروان حەکیم‌زادە

کۆچی ڕەش

نەما ئەسرین لە بەحری ویشکی چاوم

لە تاوی کۆچی تۆ ڕەش بوو ھەناوم

لە پاشی تۆ نەما ئۆخەی لە ژینم

نەما بۆ ساتێ خۆشی و پێکەنینم

خەمی سەت ئاسمانم کەوتە شانان

ھەر ھاواری منە دەگاتە ئاسمانان

دەبێ چ بکەم لەگەڵ دەردی نەبوونت

لە ماڵمدا نەبینم ھات و چوونت

بەشم لەو ژینە بێ تۆ ھەر گرینە

بەبێ تۆ ئەی چ تاڵە ئەو ژینە

دەکەم دوعا کە بمرم بێنە شینم

کە بەڵکوو بێم و ڕوخسارت ببینم