هەڵبژاردنی سەرۆککۆماری و نافەرمانی مەدەنی !

هەڵبژاردنی سەرۆکۆماری و شۆرای شارەکان بەرێوە ، کۆمەڵانی خەڵک لە ئێران وەزاڵە هاتوون و بیزارن لە کاربەدەستانی رژیم لە بەر گرانی ، بیکاری و هەژاری وناداپەورەری و زۆر بەڵینی دراو کە هەمووی بە درۆ درچووە.
٤٢ سال حاکمیەتی ئاخووندەکان، نە هەر زیانی بۆ گەڵانی ئێران هەبووە بەڵکوو کۆمەڵگای جیهانی بیزار کردوە . هەوڵی جیدی دان بۆ ئەوەی خاونداربن بۆ چەکی ئەتوومی بۆ رژیمێکی تۆتالیتر زۆر مەترسی دارە بۆ جیهانیان، لە لایەکی دیکە رژیمێک کە پشتیوانی تیرۆر لە ئاستی جیهانی دا دەکا و پەروەردەی تیرۆر دەکا . خەڵکی ئێران کە ٦٠٪ لە ژێر خەتی هەژاری دادەژین حاکمیەتەکەی دیەوێ ئیمپراتووری شێعە دامەزرینێ بۆیە لە کاتی دامەزرانیەوە دەستی کردبە بەرێ کردنی شۆرشی ئێسڵامی و ئەڵحەق لەو کارەقێزەنەی دا سەرکەوتنی بەدەست هێناوە بۆیە دەسەڵاتی زۆری لە عیراق ، سوریە ، یەمەن و لۆبنان و فەلستین داهەیە. دەخاڵەتی رژیمی ئێران لەو وڵاتانە دا ئەوان و زۆری لە وڵاتە گەورەکانی تۆڕە کردوە. لەگەل ئەوەش چەند سالێکە بە پشتیوانێ وڵاتێكی گەورە موشەکی بالیستیکیی درۆست کردوە. مەسەلەی چەکی ئەتوومی کەم بوو ، موشکی بالیستیکیی وقارەپەیماشی هاتەسەر. رژیم کە بایکووتی ئابووری لەسەرە ،دەستی داوتە بە قاچاغی موادی بێهۆشکەر و هەتا ئێستا زۆر رەقمی بە دەیان كیلوویی مادەی ‌هۆشبەری لەسەر رێگای وڵاتانی ئورۆپایی وباشووری کوردستان لێ گیراوە. حاکمیەتی زۆرخراپی رژیم بۆتە هۆی ئەوە ٧٥٪ سەچاوەکانی ئاو لە ناو بچێ . ٢٥٪ خەڵکی ئێران تووشی نەخۆشی رووانی بوون . وەک لە سەرەوە باسکرا ٦٠٪ لە ژێر خەتی فەقر وهەژاری دان. باردوخ بە جۆرێکی لێهاتووە کە زۆرن کە دەڵێن خۆمان بە موسلمانیش نازانین.
رژیمێکی ئاوا قیزەون ئێستا دەیەوێ هەڵبژاردنی سەرۆکۆماری و شۆراکانی شار و گۆندەکان بۆ چەواشەکردنی کۆمەڵگای جیهانی ووەگرتنی مەشرۆعیەت لە خەلک بکا کە ئەوە ددان تیژکردنەوە لە ئوپوسیوون و خەڵکی نێوخۆ بە تایبەتی نەیارانی کە ٨٠٪ دەبن.
جگە لە زیاتر لە چۆار دیە زۆڵم وجەفا بە نیسبەتی گەڵانی زۆلمێکراوی ئێران ،کۆشتاری ئەم ٨ سالەی دووایی بە تایبەت لە خۆپیشاندانی سالی ٨٨ کە باسی لانی کەمی ١٥٠٠ و لانی زۆری ٣٥٠٠ قۆربانی دەکەن و خستنی تەیارەی ئوکراینی وچارەرەش بوونی ١٧٦ بنەمالە و بێ بایخی بە گیانی زۆر میلوون خەڵکی لە رزگارنەکردن لە پەتای کرۆنا و بە جێگەی ئەوەناردنی بایی سەدان مێلوون دوڵار چەک و موشک بۆ حەماسی تیرۆریست هەمووی کارێگەری زۆر نەرینی لە سەر کۆمەڵانی خەڵک داناوە.ئەو یارمەتیەی کە بۆ سوریە و بەکرێگیراوانی کە بە حێزبوولای لوبنان و سوریە وحەشدی شەعبی وخۆمسیەکانی یەمەنو دەیان لایەنی ناڵەبەر و تیرۆریست دەکرێ دەیتوانی زۆر میلوون کەس لە هەژاری و برسیەتی و چارەرەشی لە نێوخۆی وڵات رزگار بکا.
کۆمەڵانی خەڵکی ئێران بریاریان داوە کە بەشداری هەڵبژاردنی فەرمایشی و نەمایشی سەرۆککۆماری و شۆراکانی شار و دێ نەکەن. خەڵك کاتی خۆپێشاندانی ئابانی ٩٦ لە رژیم بە هەر دووجناعەوە ئیسڵاح گەرا و ئووسول گەرا تێ پەرین . ئەم تێ پەرێنە بەردەوامە و گەڵانی ئێران نایانەوێ وەک جارەکانی پێشوو فەریوو بخۆن کە دەیانگووت ئێران وەک سوریەو یەمەنی لێ دەی و لە نێوان خراپ وخراپتر ، خراپ هەڵبژێرن. ئیتر کەڵكی خراپ لە ریفورمخۆازی تەواو بوو . نافەرمانی مەدەنی یان نای جیدی بۆ رژیم بە جیدی بەرێوەیە . نزیک بە هەمووی نەیارانی رژیم بە شێعە و سوونی و ئوپوسیوونی گەڵانی ئێران وسەلتەنەت تەڵەبان ونزیک بە هەموو لایەنەکان بە بەنێو ئێسلاح تەلەبان بریاری جیدیان داوە نەچنە سەرسەندوقی هەڵبژاردن و ئەوانی بە هەرشێوەیەک مەجبووربن دەنگ بدەن ئەو پێویستە دەنگی سپی بدەن هەرچەند خامەنەیی دیکتاتوور بۆ مانەوەی دەسەڵات خۆی و دوواتر ئێ کۆرەکەی مجتبی خامەنەیی دەنگی سپی بە حەرام دەزانێ .دەنگدان یانی دووبارە شەرێک بۆ لە هەموو جنایەتەکانی رژیم . هەموو کەس دەزانێ کە ئیبراهیم رئیسی جەنایەتکار کە جیاوازی لە گەل خەلخالی نێیە لە سەندوقی هەڵبژاردن دەهێننەدەر کەوابوو هەڵبژاردن نە ئازادە و نە دێموکراتێک .
جێگەی خۆیەتی لەهەڵبژاردنی ئەم جار بە هێمەتی هەموو لایەک دەنگ بە رژیم نەدرێ و رژێم زۆر لاوازبکرێ کە قۆناغی دووهەم واتە هەنگاوەکانی دووای هەڵبژاردن روخانی ئێجگاری رژیمی دیکتاتووری ئێسلامی بیزراوی ئێرانی و هاتنە سەرکاری سیستیمێکی سیکۆلار ودیموکاراتێکی بەدوواە بێ .
نافەرمانی یانی کۆمەڵانی خەڵک بە دەنگ نەدان مستێکی قایم لە دیکتاتورخامەنەیی و مافیای سپای پاسداران و هەمووی نیزامی گەندڵی ئێران دەدەن!
کەریم ئەڵلاوەیسی ، نوروێژ