کاکە گیان، بابە گیان، ھاوڕێ گیان . ئەحمەد رەحمانی

کاکە گیان، بابە گیان، ھاوڕێ گیان
(لوقمان چابووکـــی)
…………………………………….
ئەم وشانە ڕۆمانە وشەکانی پێشمەرگەیەکن بۆ حەکیمی خۆشەویستی ھەموومان، ئەو وشانە تا لێیان ورد دەبیتەوە زۆرتر ڕۆ دەچیتە ناو دەریای قوڵی واتای وشەکان بۆ حەکیمی خۆشەویستی ھەموومان…
ئەم دەستانە لە سەر یەک دانران، ئەم پەیمانە پێشمەرگانەیە پێشمەرگانە ئیمزا کران، تا سەرکەوتن و وەفاداری سەرکەوتنی ڕێی خەبات بن، وەلێ چ کۆستێکی گەورە بوو مەرگ دڵەکانی لێک کرد، گەرمی دەستەکان سارد بوونەوە، دیدەکان تەژی لە خوێناوە فرمێسک بوونەوە…
ھەناسەکان سوار، ناخەکان ھەژاو، ئەسرینەکان بە لێشاو بوونەوە،
گیانت ئارام حەکیمی خۆشەویستی ھەموومان.
ئەحمەد ڕەحمانـی
وێنە جوانەکەم بەوپەڕی ئەمانەت و خۆشەویستیەوە لە پەیجی ئینستەگرامی ھاوڕێی خۆشەویست و پێشمەرگەم کاک لوقمان چابووکی بەڕێز و خۆشەویست وەرگرتووە.