بابە گیان، حەکیمی ھەمووان . ئەحمەد رەحمانی

بابە گیان، حەکیمی ھەمووان
لە مەملەکەتە ساردو سڕەکانەوە گەڕامەوە، بە جەستەیەکی سڕ ، دڵێکی تەزیو، چاوی گۆمیلکەی خوێن باوەشێک بە گڵکۆی گەرمت دابکەم تا تۆزێ بە تینی گەرمی جەستەی ژێر ئەم خاکەت گەرمم بێتەوە. ھاتم باوەش بە دایکم و سۆما دا بکەم ھێشتا بۆنی حەکیمی باوکمیان لێ دێ، قاقاکانی حەکیمی ھەمووان لە ڕووخسار ئەواندا بە ژاکاوی دەبینمەوە، باوکە ئەدی تۆ نەتگوت وا بە زوویی ئۆغر ناکەم و بە جێتان ناھێڵم، چاوەکانم لە بازگەی ژوانی بینینی ڕوخساری جوانت دا بوون، دەستەکانم خۆیان مەلاس دابوو وەکو جاری جارانی منداڵی و نەوجەوانم دەست لەملانت بن، حەکیمی ھەمووان، پشت و پەنای ھەموو کاتمان بۆ بەتەنیا جێت ھێشتین، ئەدی ئەو جار کە تەلەیفوونم بۆ ژمارەکەت کرد کێ بە پێکەنین و قاقاوە جوابم بداتەوە بڵێ ئەوە ئەتۆی سکاڵا گیان…
سکاڵای خوشک و جیرانە ماڵی چەندین ساڵە بەدیار وێنەکەتەوە بەخۆم نەبوو ناڵێم لە تۆ زیاتر، بەڵام لە تۆشم کەمتر فرمێسک بۆ حەکیمی خۆشەویستی ھەمووان ھەڵنەڕشتن.
✍🏻ئەحمەد ڕەحمانـــــی