له هیجرانی پێشمه‌رگه‌یه‌کی به‌باوه‌ڕ و باوه‌رمه‌ندێکی پێشمه‌رگه! ڕەحمان حەسەن‌زادە
“ئه‌رێ، حه‌کیمێ بێنن ده‌ست له‌دڵم نێ، یان شیفام بدات یان له‌گلم نێ…”
بۆ ده‌ردو زامی هه‌مووان “حه‌کیم”و ده‌واو ده‌رمان بووی به‌ڵام، به هه‌مووان بۆعیلاج و ده‌رمانی ژان و زامی تۆ ده‌سته‌ووه‌ستانین.
بۆ خۆت ده‌تزانی که یه‌خدانی پڕ له‌یادگاری و رازه‌کانی ده‌ورانی رابردووت له گه‌ڵ یارانی گیانی به‌گیانی شه‌و و رۆژت، که تا دوا هه‌ناسه‌ی ژیانت پێیان وه‌فادار بووی و له‌بیرت نه‌کردن، لای من وه‌ک چاوی خۆم پارێزراو بوون. له دوادیدار له خزمه‌تتدا له مالێ خۆمان هه‌مووم نیشاندای، ئای که چه‌ند به‌حه‌سڕه‌ته‌وه، به‌دیتنیان به‌ناخیان دا شۆربوویه‌وه‌و دونیایه‌ک بیره‌وه‌ری نه‌بیسراویی ئه‌وکاتانه‌ت به‌فرمێسکی قه‌تیس ما‌و له‌چاوه گه‌شه‌کانتدا باس کردن….! “ڕه‌حمان گیان، تۆ مه‌رگی برایمی، ئه‌ویادگاریانه‌م بۆبنێره، که گه‌رامه‌وه کوردستان-کۆیه”. داخی ئه‌وه ده‌مکووژێت که هه‌ر قه‌راربوو بۆتیان بنێڕم و، ته‌نانه‌ت کاک که‌ماڵی حه‌سه‌نپور جارێک فه‌رمووی بۆمنیان بنێره، هه‌موویانی به ئه‌مانه‌ته‌وه پێده‌گه‌ینم. قه‌ت من هێنده که‌مته‌رخه‌م نه‌بووم و هه‌رگیز پێموانه‌بوو که وازوو سه‌فه‌ری ئه‌به‌دی ده‌که‌ی و به‌داخی زۆره‌وه و دان به‌جه‌رگ خۆداهێنان پاش مالئاوایت ئه‌ویش به‌پارێزو چاوبرینایی نه‌هاتن یادگاریه جوان وبه‌نرخه‌کانتان بێنمه به‌ر دیدو چاوی دۆست و یارانی دڵ بریندار!
ئاخر ده‌زانی، ئه‌وبرینه‌ی که کوردگووته‌نی بزماره‌ی کردبوو، سه‌رله‌نوێ بۆ من و تێکرای بنه‌ماڵه‌و خزمان له‌ناوخۆ به قوولتری بریندار بووه و سارێژبوونی دووباره‌یی ته‌نانه‌ت کاتیشی، ئاسته‌م و دژواره و حه‌کیمی خۆی ده‌وێت….!

ڕووحی به‌رزو دڵی پڕ لە هیوات ئارام، یادت هه‌رمان و سه‌نگه‌رت ئاوه‌دان. وێرای هاوخه‌می، هیوای سه‌برو سێبووری بۆ هاوژین و یاری به‌وه‌فای غارت، خوشکی گه‌وره‌م عیسمه‌ت خانم، جگه‌رگۆشه‌کانت و تێکرای بنه‌ماڵه‌ی به‌رێزی حه‌کیمزاده و حه‌سه‌نپور، هاورێ و هاوسه‌نگه‌رانت و سه‌رجه‌م ئه‌وانه‌ی دڵیان بۆ ئازادی و سه‌ربه‌ستی لێده‌دات ده‌خوازم.
براو هاوڕێی دێرین و ئازیزی باب وخاڵه‌کانم، خاڵی خۆشه‌ویستی من، کاک حەکیمی مه‌ندو هێدی و موته‌وازیع:
زۆر ده‌مێکه، به‌وه‌فاو سه‌نگینی و مێهره‌بانیت ئاشنام و هه‌ر له‌حافیزه‌ی بیری مندالیم را، تا هه‌تایه به به‌رده‌وامی له خانەکانی زه‌ینمدا، لە گەڵ بیر و بیرەوەریمدا ده‌ژی و ئەبەدی ده‌بی.
دواجار، بە قەت دژواری ڕێگات و پشوو درێژیت لە خەباتدا بۆ ئازادی، بە قەت پاکی و سەداقەت و متمانەت به‌په‌رۆشین ئه‌ی باوه‌ڕی پاک و پاییزی ناواده‌ی سه‌ر بیر‌و هزرم.
له‌گه‌ڵ رێز و حوورمه‌ت، هاوژان و هه‌ڵگری باری خه‌م و به‌شداری ماته‌متان، ڕه‌حمان حه‌سه‌ن زاده (شیوه‌سه‌ڵی)
٢٠٢١/٥/٥