لە مەرگی پێشمەرگەیەک دا کە غەریبانە باڵی گرت وکۆچی کرد.  ئەحمەد شێربەگی

لە مەرگی پێشمەرگەیەک دا کە غەریبانە باڵی گرت وکۆچی کرد.  ئەحمەد شێربەگی
کاتێک بیرم لە کاک مستەفای لە دلان شیرین دەکردەوە ئێرەییم پێدەبرد کە ئەوهەمووە پاکی وراستیی وئیمانە چون توانیبووی هەناوی ئەم مرۆفە دڵپاکە بتەنێ ولەو دڵەدا جێگای بێتەوە؟ کەسێک کە کانگای ئەوگشتە وزەو ئیمانە بە کوردستان وبە خاک وبە مرۆڤ بوو. لە هەمووژیانی دا نەمدی نە کەس لێی بڕەنجێ ونە کەسیکشی ڕەنجاند بێ. پێشمەرگەیەک کە پەنگاوی خورادبوە لە بەخشین و سەخاوەت و وەفاداریی بە ڕێبازی شەهیدان و بە ئازادیی کوردستان.
هاوڕێ
لە پێچو خولی ڕۆژدا
کاتێک ڕۆژاوا لە بناری ژیلوان لە دایک دەبوو
من تریقەی پێکەنینەکانتم لە قەندیلەوە دەبیست
لە بڕەم بڕەمی شاخ دا
لە گەڵ هەموو شادی وخەمەکان
لە گەڵ هەمووهەورازو نشێوەکان
لە گەڵ هەموو کەمی وزۆریەکان
بە یەکەوە ئەسپی شۆڕشمان زین دەکرد
ئەوکاتەش
فرمێسکت بۆ شەهیدبوونی رێبەرەکانت هەڵدەوەراند
قڵپی گریانت لە ئەوکی مندا دەتەقاندەوە
حەسرەت لە قەفەسەی سینگم دا وەک خوێنی گۆڕغەریبەکانمان دەمەیی
هاورێ
تۆ ئەوینداری خاکە ڕای ئەم خاکە زامدارە و ڕێبواری بەخشەندەی ئەم ڕێبازە پڕ لە لێدان وترپەیە بووی
گوڵەمێلاقەی خاکێک بووی کە لەودا ڕوایی و لەویشدا ژاكای
تۆ ئەم ئەوینەت زۆرخۆ نەویستانە لە گەڵ ئەوینی نیشتمان گرێ دا
هاورێ
نازانی بەم چوونەت چ خەمێک لەدلی مندا تاوڵی هەڵداوە
خەمێک کە خۆی خەمناکە لەم غەریبستانی تاراوگەیی دا
دواجار کە دیتمی
بۆنی هەیبەت سوڵتان و باواجیت کردە دیاریم
وەک بەفری قەندیل تەبەق تەبەق کەوتبووەسەر یەک
بە کۆلەبارێک ئازاری رێبەرانی شەهیدی خەوتووی پێرلاشێزتەوە…
ڕۆژهەلاتم تێدا بەدی دەکردی
سەفەرت ئۆغر پێشمەرگە دڵاواڵا و بەخشەندەکە
سەفەرت ئۆغر..
…..
..سەرەخۆشی لە باجە عیسمەتی وەفادارتر لە کاک مستەفای هاوژینی ولە کچە تەوارەکانی ولەبنەماڵەی شۆرشگێریی حەکیم زادە ولە هەموو هاوسەنگەرانی دەکەم.