کورد و فەلەستینیەکان وکۆماری سێدارە!. کەریم ئەڵڵاوەیسی

کورد وەک نەتەوەیەکی چەوساوە و ژێر دەست نەک قەت خراپەی بۆ فەلەستینیەکان نەبووە، بە پێچەوانەی ئەوان زۆر رێزی تایبەتی بۆ ئەم نەتەوەیە ھەبووە و لە سالی ١٣٥٩قاسملووی مەزن پەیامی بۆ ناردن کە دەتوانن بێنە کوردستان و کورد بە گەرمی پێشوازی لەئەوان دەکا. ساڵەکان تێپەرین و کورد ھەر حورمەتی لێگرتن بەڵام تەبلێغاتی زۆر لایەن بە تایبەتی رژیمی سێدارە و تورکیە و رادیوو تەلوێزیوونی عەرەبی و بەستراوەیی حەماسی تێرۆریستی گۆپالی ئێران و حێزببووڵای قۆڵچماخ ھەر ھات باردوخیان بە زیانی کورد لە بەرچاوی ئەوان وچەند وڵاتی عەرەبی گۆری کە کورد پیوەندی نزیکی لە گەل ئیسرائێل ھەیە و کوردستان پێگەیەکی ئێسرائێلیەکانە. وای لێھاتووە تاکی فەلەستینی دژی کورد قسە بکەن وچەند سەت فەلەستینی بە بەرنامەی داگیرکەری تورکیە بۆ عەفرین ھێنراون و خاکی پیرۆزی کوردستانیان پێی داگیرکراوە. ئەوە لە کاتێکدایە کە زۆربەی وڵاتانی عەرەبی کە فەلەستینیەکان ئەوان بە پشتگر و پشتیوانی خۆیان دەزانن ، سەفیان گرتووە ودەستیان بە دوستایەتی و بەستنی قەراددادی جۆراجۆر لە گەل ئێسرائێلیەکان کردوە. کورد گوتەنی : دەستی ئێمە نەمەکی نییە. ھیوادارم رۆژێک بێ ئەوان دۆست ودوژمنی خۆیان باش بناسن ، ئەگینا زۆرتری دەدۆڕێنن. ئەوان دەبێ دڵنیا وعاقل بن کە قەت کۆماری سێدارە و تورکیە بە قازانجی ئەوان ھەنگاو نانێن و کوردی غەدرڵیکراویش دۆژمنی ئەوان نەبووە و نابێ!

کۆماری ئێسلامی کە هیچ خێری بۆ خەڵکی خۆی نییە وبەشێکی زۆر ئەم خەڵکە لەبەرباردوخی خراپی ماڵی تووشی چارەرەشێ زۆر بوونەوە بە جێگای پیراگەیشتن بە کۆمەڵانی خەڵکی ئێران بەشێکی زۆری دارایەکانی ئێران بۆزۆرلایەنی دەروە وگرۆپەکانی تیرۆریستی وەک حەماس وحیزبووڵای لوبنان وحۆسیەکانی شێعە وزۆر لایەنی دیکە لە سوریە تەرخان کردوە.

فەلەستینەکان رۆژگارێک بە رێبەری سازما نی ئازادیبخشی فەلستین وسەرۆکایەتی یاسر عەرفات ناوی جوان و پێگەیەکی زۆر تایبەتیان لە جیهان و لە ناو دڵی جۆلانەوەکانی رزگاریخوازی و کورد دا هەبووە. بەرە بەرە نزیک بوونەوی زیاتری کوماری ئێسلامی ئێران وزۆتر بەدەستەوە گرتنی ریکخراوی تیرۆریستی حەماس هەر هات ناوو خۆشەویستی رێکخراوی رزگاری خۆازی کەم و کەمتر کردوە . وڵاتانی عەرەبی کە زۆریان پشتیوانی مادی ومەعنووی ئەم رێکخراوە بوون بەرە بەرە پیوەندیان لە گەل ئیسرائیل لە زۆر باری ئەمنیەتی وبازرگانی زیاد کردوە. ئێستا کە بایی چەندسەد میلوون دولار لە چەک وتەقەمەنی لە پارەی خەڵکی بێچارەی ئێران بۆ ئەوان ناردوە و ئەوان هەموویان بە سەرئیسرائیل دا باراند ، ئاکامەکەی چێ لێ هات ؟ وەڵامێکی زۆر توندی ئیسرائیل کە نزیک بە ٢٠٠ فەلەستینی گیانی لێ ئەستیندرا وچەند هەزارکەس بریندار و نۆقسان بوون. داوای فەلەستین و زۆر وڵات لە ئیسرائیل بۆ ئاگربەس وەڵامی نەبووە وئیسرائێل دیەوێ زۆر زیاتر درێژە بە ڵیدانی فەلەستینەکان بدا و ئەوە وەلامێکی تۆندیشە بە کۆماری شەڕخۆازی ئێسلامی ئێران. لە لایەکی دیکەش لە ریکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمریکا پێشی بە دەرکردنی بریارێکی ئەم رێکخراوە بۆ سەرکۆنە کردنی ئیسرائیل گرت .

دوواین قسە: ئەوانی بە فیتی رژیمی ئێران و دیکتاتوورانی دیکەوەک تورکیە هەنگاو دەنێن و دۆستایەتی ئەم لایانە ناڵەبارانە دەکەن و لە لایەکی دیکە دۆژمنایەتی نەتەوەی زۆلمێکراوی کورد لە سەر داوای رژیمەکانی باسکراو دەکەن بە دڵنیایەوە پەشێمانیان بۆدەمێنتەوە وبەس. وڵاتانی عەرەبی حەزناکەن پشتیوانی لە فەلەستینەکان بکەن کە بۆ ئەوان ئێران بریاردربێ بۆ شەڕ لە گەل ئیسرائێل ئەوان خۆیان زۆر بێ زارن لە کارو هەنگاوەکانی رژیمی تیروریستی ئێران کە لەبەر دیکتاتوربوون و وچەکی ئەتوومی و تیرۆریزمی دەوڵەتی وپشێلکاری مافی مرۆڤ لە بەرچاوی جیهانیان زۆر بێزراوەو جێگەی مەترسیی یە بۆ وڵاتانی کەنداوییش.