په‌یامی حیزبی دێموكراتی كوردستان به بۆنه‌ی 2ی رێبه‌ندان، ساڵرۆژی دامه‌زرانی کۆماری کوردستان
هاونیشتمانانی به‌رێز!
خه‌ڵكی‌خه‌باتگێڕی كوردستان!
67 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر له كاتێكدا كه حیزبی دێموكراتی كوردستان
ته‌نیا چه‌ند مانگێك بوو وه‌ك پێویستییه‌كی مێژوویی بۆ رێبه‌ری كردنی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی كوردله رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پێک هاتبوو، هه‌لومه‌رجی‌سیاسیی سه‌رده‌می پاش شه‌ری دووهه‌می جیهانیی قۆسته‌وه‌و له دووی‌رێبه‌ندانی 1324ی هه‌تاوی و له ژێر رێبه‌ریی پێشه‌وای نه‌مردا له دایكبوونی‌یه‌كه‌م كۆماری كوردی له مه‌هاباد به دنیا راگه‌یاند. به‌م بۆنه‌یه‌وه و له 67 ساڵه‌ی دامه‌زرانی كۆماری كوردستاندا گه‌رمترین پیرۆزباییتان پێشكه‌شده‌كه‌ین.
دیاره ئه‌گه‌ر دامه‌زرانی كۆماری كوردستان یه‌كێك له شانازی‌یه‌نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی كورده، پێش هه‌مووان ئه‌م شانازییه بۆ رێبه‌ران وتێكۆشه‌رانی ئه‌و سه‌رده‌می حیزبی دێموكرات و له سه‌رووی هه‌مووانه‌وه بۆپێشه‌وای زانا، قازی محه‌ممه‌د ده‌گه‌رێته‌وه كه توانیان له‌گه‌ڵ هه‌مووبێ‌ئیمكاناتی و سنوورداربوونی ده‌سه‌ڵات و ناوچه‌ی ژێرده‌سه‌ڵاتیاندا، ئه‌وهه‌لومه‌رجه تایبه‌تییه بقۆزنه‌وه كه به هۆی كێشه جیهانی‌یه‌كان و تێكچوونی‌پارسه‌نگی هێز و بێ ده‌سه‌ڵاتبوونی حكوومه‌تی ناوه‌ندی دروست ببوو. ئه‌وانبه‌م كرده‌وه‌یان توانیان لاپه‌ره‌یه‌كی زێرین له مێژووی كورددابنووسنه‌وه.
ئه‌م رووداوه مێژوویی‌یه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد ئه‌گه‌ر سه‌رده‌مانێكله‌ژێر تیغی سانسۆر و سه‌ركوت و كه‌ڵك وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتدارانی دژه كورد له‌ناوچه‌دا له هه‌موو هۆوكه‌ره‌سه‌یه‌ك بۆ پێشگیری له هاوپێوه‌ندیی نه‌ته‌وه‌یی‌كورد، رووداوێك بوو تایبه‌ت به رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و حیزبی دێموكراتی‌كوردستان، ئه‌مرۆ به‌هۆی ئه‌و گۆڕانانه‌ی ناوچه‌یان گرتۆته‌وه، بۆته هێمایه‌كی‌نه‌ته‌وه‌یی كورد. ده‌بینین كه ئه‌م یاده له‌لایه‌ن هه‌موو كوردێكی‌نه‌ته‌وه‌په‌ر‌ست له پانتایی كوردستاندا و بگره له‌سه‌رانسه‌ری جیهاندا هه‌مووسالێك له دووی رێبه‌ندان دا به شانازی‌یه‌وه به‌رز راده‌گیرێ.
هه‌رچه‌ندبه‌داخه‌وه ته‌مه‌نی كۆماری كوردستان زۆر كورت بوووبه هۆی هێرش و پیلانه‌كانی‌حكوومه‌تی سه‌ره‌رۆی حه‌مه‌ره‌زا شا كه ئه‌مریكا و بریتانیا پشتگیری‌یان ده‌كردكۆتایی پێ‌هات، به‌ڵام هه‌ر له سه‌ره‌تاوه رێبه‌رانی حیزب و دامه‌زرێنه‌رانی‌كۆمار بۆ خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌ی کورد له رێگای ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌وه له هیچ شتێككۆتاییا‌ن نه‌كرد. ئه‌وان به په‌ره‌پێدانی فێربوونی زمان و كولتووری كوردی،دامه‌زراندنی داموده‌زگای یاسایی، دانانی قوتابخانه‌ی كوردی و وه‌كارخستنی‌چاپخانه و چاپ وبڵاو كردنه‌وه‌ی كتێب وگۆڤار و رۆژنامه‌ی كوردی و سازماندانی‌هێزی پێشمه‌رگه بۆ پاراستنی گه‌ل و كۆمار ته‌نیاله 11 مانگ دا نموونه‌یه‌كی‌نوێی ده‌سه‌ڵاتداریی دێموكراتیكیان له ناوچه‌یه‌كدا كه تا ئه‌و سه‌رده‌مه‌ره‌نگی دێموكراسیی به خۆیه‌وه نه‌دیبوو، خسته به‌رچاوی هه‌مووجیهان.
به‌دوای رووخانی كۆماری كوردستان و شه‌هید كرانی رێبه‌رانی كۆمار وبه‌تایبه‌تی پێشه‌وا قازی محه‌مه‌د سه‌رۆك كۆماری‌كوردستان، گه‌لی كوردنه‌ته‌نیا له خه‌بات رانه‌وه‌ستا به‌ڵكو بیر و ئامانجه‌کانی كۆمار ورێبه‌ره‌كانی بووه هه‌وێنی درێژه‌دانی خه‌باتێكی به‌رده‌وام كه سه‌ره‌نجامرووخانی رێژیمی دیكتاتۆری پاشایه‌تیی لێ‌كه‌وته‌وه.
ئۆگرانی ئامانجه‌کانی کۆماریکوردستان!
ئه‌مرۆكه له دووی رێبه‌ندانێكی دیكه‌دا یادی 67مین ساڵی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه گۆڕانێكی قووڵ به‌سه‌رسیستمی ده‌سه‌ڵاتداریی جیهان و ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا هاتوه. ئێستاسیستمی پیوه‌ندییه‌كانی نێوان زلهێزه‌كان و ده‌سه‌ڵاتدارانی ناوچه‌جۆراوجۆره‌كانی دنیا تووشی گۆران بووه‌و وڵاته به هیزه‌کانی جیهان له پێناویپاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیاندا كوێرانه پشتی دیكتاتۆره‌سه‌ره‌رۆكان ناگرن. ئه‌وان ده‌زانن سه‌رده‌می سه‌ركوتی بێ‌به‌زه‌یی‌یانه و شاردنه‌وه‌و حاشا لێكردنبه‌سه‌رچووه و راپه‌رینی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك هه‌میشه ده‌توانێ مه‌ترسی‌یه‌ك بێ‌بۆ تێكدانی ئه‌وه‌ی ئه‌وان به ئاسایشی جیهانی ناوی ده‌به‌ن. هه‌ربۆیه له‌مچه‌ند ساڵه‌ی رابردوودا راپه‌ڕینی خه‌ڵك له دژی سیستمه دیكتاتۆره‌كان له ناوچه‌جیاجیاكانی جیهان له ئاسیا‌و ئه‌فریقاو ته‌نانه‌ت به‌شێك له ئورووپاش کۆمه‌ڵێکگۆڕانی سیاسیی لێکه‌وته‌وه.
تازه‌ترین ئه‌زموون له‌ره‌وتی گۆڕانه‌كان دائه‌زموونی راپه‌رینی خه‌ڵكی و ڵاتانی عه‌ره‌بی‌یه كه به‌شێكی به‌رچاووگرینگی ئه‌و وڵاتانه‌ی گرتۆته‌وه. له‌م ماوه كورته‌دا شاهیدی رووخانی كۆشكی‌ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری له ژماره‌یه‌ک له‌و وڵاتانه‌دا بووین. هه‌رچه‌ند له‌هه‌ریه‌ك له‌و وڵاتانه به‌ربه‌ست له‌سه‌ر رێی خه‌ڵك بۆ گه‌یشتن به ئازادی ودێموكراسی كه ئامانجی گشتیی خه‌ڵکه‌که‌یانه، دروست كراوه، به‌ڵام هیوای‌ده‌سته‌به‌ر بوونی ئاواته‌كانیان ووه‌دیهێنانی ئازادی و دێموكراسی له‌نێونه‌چووه. له سووریا ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆریی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌د رووبه‌رووی‌راپه‌رینی به‌رینی خه‌ڵك بۆته‌وه. هه‌تا ئێستاش و زیاتر له ساڵێكه‌بێ‌به‌زه‌یی‌یانه سیاسه‌تی به كۆمه‌ڵكوشتنی خه‌ڵك به‌رده‌وامه. به‌ڵام وه‌كده‌بینین به‌مجۆره‌ش ئه‌م دیکتاتۆرییه نه‌یتوانیوه پێش به به‌رده‌وامیی‌راپه‌رینی خه‌ڵكی سووریه بگرێ و رۆژ له دوای رۆژ ئه‌م خه‌ڵكه راپه‌ریوه‌به‌هێزتر به‌ره‌و رووخانی دیكتاتۆری ده‌چنه پێش.
گه‌لی كورد له سووریاكه چه‌ند ده‌یه‌یه له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌سه‌ده‌وه ته‌نانه‌ت له‌مافی هاووڵاتی بوون بێ به‌شكرابوون، ئه‌مڕۆ هیوای گه‌یشتنیان به ئازادی ودابینكردنی مافه نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانیان زیاتر بووه‌و خه‌بات بۆئه‌م مه‌به‌سته‌له لایه‌ن گه‌لی راپه‌ریوی كورده‌وه له په‌ره‌سه‌ندن دایه. به‌داخه‌وه له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا هێندێك ناته‌بایی له نێوان هێزی‌نیشتمانی‌یه‌كانی رۆژئاوای كوردستان ده‌بینرێ كه بێ‌گومان ده‌توانێ ببێته‌هۆكارێك بۆ لاوازبوونی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌یی له رۆژئاوای كوردستان. ئێمه‌هیوادارین وداواكارین له‌م هه‌لومه‌رجه ناسكه‌دا هه‌موولایه‌كبه‌هه‌ستبه‌به‌رپرسایه‌تی و له پێناوی وه‌دیهێنانی ئامانجه‌نه‌ته‌وه‌یی‌یه له‌میژینه‌كانی كورد له سووریادا هه‌وڵی هاوده‌نگی و یه‌كیه‌تیی رێزه‌كانی‌كورد له سووریا بده‌ن وئه‌م هه‌له مێژوویی‌یه كه دوای ده‌یان ساڵ هاتۆته پێشله‌به‌رژه‌وه‌ندی كوردا بقۆزنه‌وه.
هاونیشتمانانی‌به‌رێز!
كه‌باس له گۆڕانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست و گۆرینی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆره‌كانده‌كرێ، ناكرێ ئێران و كۆماری ئیسلامی له پێش هه‌مووانه‌وه نه‌بینین. راستییه‌كی‌حاشاهه‌ڵنه‌گرمان گوتوه ئه‌گه‌ر بڵێین له 3 ده‌یه‌ی رابڕدوودا ئه‌مرێژیمه نوێنگه‌ی سیستمێكی سه‌ره‌ڕۆو ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆر‌و بێ‌به‌زه‌یی له‌سه‌ركوتی خه‌ڵكدا بووه. رێژیمی كۆماری ئیسلامی له ماوه‌ی 33 ساڵده‌سه‌ڵاتداریی خۆی دا له نێو ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره‌كاندا له زۆربه‌ی‌بواره‌كاندا پله‌ی یه‌كه‌می بۆ خۆی دابینكردوه.
رێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی‌هه‌ر له سه‌ره‌تای به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنیانه‌وه له ژیر ناوی «ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی شۆرش» ده‌ستیان کرد به دروستكردنی گرووپی چه‌كداری به‌ستراوه‌به‌خۆیان وه‌ك حیزبوڵڵا، یاوه‌ڕێخستن و دریژه‌دانی شه‌ڕی ماڵوێرانکه‌ر به خه‌یاڵیگه‌یشتن به‌قودس له رێگه‌ی كه‌ربه‌لاوه. وێڕای ئه‌و هه‌مووه زیانه گیانییه،هه‌زاران میلیۆن دۆلار له پاره‌ی خه‌ڵكی ئێرانیان به فیڕۆ دا. هه‌مووشی به‌وئامانجه بوو که رێبه‌رایه‌تیی جیهانی ئیسلام به تایبه‌تی له‌و وڵاتانه کهپه‌یره‌انی ئایینی شیعه‌یان لی ده‌ژین وه‌ك لوبنان، سووریه، عیراق، و به‌حره‌ینبگرنه ده‌ست. له‌نێو موسولمانانی ئه‌فغانستان، پاكستان، یه‌مه‌ن، سعوودیه،كویه‌ت و زۆر شوێنی دیكه له دانانی گه‌رای شه‌ڕی دینی درێغیان نه‌کرد. به‌ڵامئه‌وه‌ی بۆیان ماوه‌ته‌وه شکست و ناکامی له درێژه‌دانی ئه‌و سیاسه‌ته‌یه. له‌مساڵانه‌ی دوایی دا كشانه‌وه‌ی په‌یتاپه‌یتای ئه‌وانمان له‌م ولاتانه‌دا دیوه‌وئێستاكه ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌د گه‌وره‌ترین هاوپه‌یمانی ناوچه‌یی‌یان له‌سووریه به‌ره‌و رووخان ده‌روا خۆشیان به‌ته‌واوی هه‌ست به‌شكستی ئه‌مسیاسه‌ته‌یان ده‌كه‌ن و خۆیان له‌هه‌موو كات به ته‌نیاترده‌بیننه‌وه.
ئه‌مه‌له‌كاتێكدا كه رێژیمی ئێران سه‌ره‌ڕای ئیددیعای رێبه‌رانی به‌تایبه‌ت خامنه‌یی،له نێوكۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی‌دا به ته‌واوی ته‌ریك كه‌وتۆته‌وه‌و دۆسته دوور‌و نزیكه‌كانیشی ئێستا زۆر خۆیان له كێشه‌كانی به خاوه‌ن ناكه‌ن. كۆماری‌ئیسلامی كه له ته‌واوی ساڵانی ته‌مه‌نی‌دا به دروستكردنی كه‌شێكی له‌باربۆ سه‌رمایه‌گوزارانی ده‌ره‌وه به‌تایبه‌ت چین و روسیه و ئورووپا هه‌وڵی‌دا كه‌بتوانێ به به‌خشینی سه‌رمایه‌یه‌كی زۆری ئێران پێگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی خۆی‌له بواری دیپڵۆماسی‌دا به‌هێز بكا. له‌م ساڵانه‌ی دوایی دا به‌سه‌رمایه‌دانانی‌به‌ربڵاو له وڵاتانی پاشكه‌وتووی ئه‌فریقایی و باشووری ئه‌مریكا، به‌دانییارمه‌تیی‌دارایی چه‌ند میلیارد دۆلاریی بێ به‌هره‌وزۆر جار به خۆڕایی به‌وڵاتانی هاوپه‌یمانی له ناوچه وه‌ك عیراق وسووریه و لوبنان و هتد، به‌به‌ستنی رێککه‌وتننامه‌ی زۆر قورس له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانانی چینی و رووسی،هه‌وڵی پاراستنی دۆستایه‌تیی ئه‌وان به هه‌ر نرخێک ده‌دا! ئه‌ویش ته‌نیا به‌مه‌به‌ستی راگرتنی هاوپه‌یمانه‌تییه‌كان و هاورده‌كردنی كه‌ره‌سه‌ی خاو و چه‌كوچۆڵی نیزامی و یارمه‌تی وه‌رگرتن بۆ ته‌واو كردنی دامه‌زراوه‌ئه‌تۆمییه‌كه‌یانه! ئه‌مه نیشانه و به‌رهه‌می شکست و ناکامیی كۆماری ئیسلامی‌له هه‌موو هه‌وڵه دیپڵۆماسی‌یه‌كانی‌دایه.
به‌ڵام سه‌ره‌رای هه‌موو ئه‌وهه‌وڵ و ته‌قه‌لایه، لاساری‌یه‌كانی كۆماری ئیسلامی له وڵامنه‌دانه‌وه به‌داواكارییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئێرانی به‌ره‌و ته‌ریككه‌وتنه‌وه‌یه‌كی‌یه‌كجاری پاڵ پێوه نا. ئاكامی ئه‌م سیاسه‌ته له چه‌ند ساڵی رابڕدووداسه‌پاندنی سزایه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی بانكی، دارایی و پێش‌گرتن له فرۆشی‌نه‌وت و هه‌نارده و هاورده‌كردنی زۆر له كالاكان بوون به سه‌ریاندا. ئێستا كه‌هاتنه‌خواره‌وه‌ی نرخی پووڵی ئێران و نه‌مانی كه‌ره‌سه‌ی خاو بۆته هۆی‌په‌ككه‌وتنی چه‌رخی ئابووری و بازرگانیی ئێران و داخرانی ده‌یان كارخانه وبێكاریی ژماره‌یه‌كی زۆر له كرێكاران و كه‌مبوونه‌وه‌ی توانای ده‌وڵه‌ت له‌پێدانی حقووق و نه‌مانی زه‌خیره‌ی بانكی ده‌وڵه‌تیی لێكه‌وتۆ‌ته‌وه به‌جۆرێک که گه‌ڵاڵه پڕ هه‌راوهوریاکه‌یان واته گه‌ڵاڵه‌ی یارانه‌كانیانهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه، ئیتر جێگه‌یه‌ك بۆ شاردنه‌وه‌ی راستییه‌كان نه‌ماوه‌و ئه‌و جارهه‌ركامیان به‌جۆرێك دان به‌شوێنه‌واری ئه‌و سزایانه داده‌نێن. ئه‌مه له حاڵێكدایه له ساڵی داهاتوودا كه چاوه‌روانی سه‌پاندنی سزای زیاتر به سه‌ركۆماری ئیسلامی داده‌كرێ گرفتی ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵك و دابینكردنی‌پێداویستی‌یه‌كانی ژیانی رۆژانه‌یان ده‌بێته گرفتێكی گه‌وره كه یه‌خه‌ی‌كۆماری ئیسلامی‌ده‌گرێته‌وه.
حیزبی دێموكراتی كوردستان له‌م هه‌لومه‌رجه‌ناسكه‌و له چاوه‌ڕوانیی روودانی هه‌ر ئه‌گه‌رێك كه به دڵنیایی‌یه‌وه ئێرانبه‌ره‌و ئاڵوگۆرێكی بنه‌ره‌تی ده‌با، لێكنزیكبوونه‌وه‌ی هه‌موو هێزه‌و لایه‌نه‌نیشتمانییه‌کان كه له پێناوی ئێرانێكی ئازاد و دێموكرات‌دا وبۆده‌سته‌به‌ركردنی تێكرای ماف و ئازادی‌یه‌كانی هه‌موو پێكهاته‌كانی ئێرانتێده‌كۆشن، له هه‌موو کات زیاتر به پیویست ده‌زانێ. گومان له‌وه دانییه‌یه‌كگرتوویی هێزه دێموكرات و پێشكه‌وتنخوازه‌كانی ئێران ده‌توانێ بۆ رووخانی‌یه‌كجاریی په‌یكه‌ری له‌رزۆكی دیكتاتۆری و سه‌ره‌ڕۆیی كۆماری ئیسلامیی ئێرانبه‌ده‌ست گه‌لانی ئه‌و وڵاته گورزێكی كاریگه‌ر بێ.
خه‌ڵكی خه‌باتگێری‌كوردستان!
راسته دوای 67 ساڵ له دامه‌زرانی یه‌كه‌م كۆماری‌كوردی، ئێستاش كورد نه‌یتوانیوه ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی خۆی هه‌بێ. به‌ڵامبه‌خۆشییه‌وه ئه‌وه زیاتر له دوو ده‌یه‌یه كه له ئه‌نجامی خۆڕاگری و خه‌باتی‌رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد و به دوای ئه‌و ئاڵۆگۆره قووڵانه‌ی ناوچه‌كه‌مانی‌گرتۆ‌ته‌وه، زیاتر له 20 ساڵه باشووری كوردستان به هۆی حكوومه‌تێکی‌كوردی‌یه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێ وپ ێشكه‌وتنه‌كانی ئه‌م حكوومه‌ته له بواری‌دیپڵۆماسی، ئابووری، فه‌رهه‌نگی و پێشمه‌رگایه‌تی‌یه‌وه جێگه‌ی سه‌رنجی‌هه‌موو لایه‌كه. ئه‌گه‌رچی بۆ جارێكی دیكه‌ش شووینیزم و زیده‌خوازیی هێندێکلایه‌نی عێراقی دیسان خه‌ریكه ده‌بێته هه‌ره‌شه‌یه‌ك بۆ سه‌رده‌سكه‌وته‌نه‌ته‌وه‌یی‌یه‌كانی كورد له‌م پارچه‌یه له كوردستان، به‌ڵام شك له‌وه دانییه‌هه‌ڵوێستی یه‌كگرتووانه‌ی كورد به‌رامبه‌ر به‌م هه‌ره‌شانه له هه‌لومه‌رجی‌سیاسیی ئێستای ناوچه‌دا ده‌توانێ پاشه‌كشه به هه‌ر دوژمنكارییه‌ك بكا وكۆمه‌ڵێك ده‌سكه‌وتی دیكه بخاته سه‌رخه‌رمانی ده‌سكه‌وته‌كانیان.
له‌باكووری كوردستانیش سه‌ره‌ڕای زۆر كه‌ندوكۆسپی گرینگ به‌خۆشییه‌وه ئه‌مرۆده‌بینین پێگه‌ی كورد فاكته‌رێكی به هێزه که له چاره‌سه‌ری كێشه له‌مێژینه‌کانی توركیادا ناکرێ پشتگوێ بخرێ. په‌یامی ئاشته‌وایی به مه‌سه‌له‌ی كورد‌و هه‌نگاونان بۆ دیالۆگ و چاره‌سه‌ری پرسی کورد به رێگای ئاشتخوازانه‌دا, ، ئه‌وره‌وته‌یه که ده‌توانێ مژده‌ده‌ری چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی ئه‌م به‌شه له‌كوردستان له داهاتوویه‌كی نه‌زۆر دووردابێ. له‌م پێوه‌ندییه‌دا حیزبی دێموكراتی‌كوردستان، دیداره‌كانی ئه‌م دوایی‌یانه‌ی ده‌وڵه‌تی تورکیه له‌گه‌ڵ به‌رێزئوجه‌لان به ئه‌رێنی چاولێ ده‌كا و پێشوازی له هه‌ر هه‌نگاوێك ده‌کا که‌له‌خزمه‌ت چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی پرسی كورد له باكووری كوردستان و تورکیه‌دابێت.
له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، دوای زیاتر له 3 ده‌یه خۆراگری له‌به‌رامبه‌ر زۆرترین هێرش و پیلانه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ لاوازكردن و له‌نێوبردنی حیزبی دێموكرات وه‌ك رێبه‌ری بزوتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وایه‌تی له‌رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و له به‌رامبه‌ر دا خه‌باتی بێ‌وچانی راسته‌قینه له‌سه‌نگه‌ری جۆراوجۆردا، ئه‌مرۆ به‌خۆشییه‌وه كورد گه‌یوه‌ته قۆناغێك له‌ژیانی‌خه‌باتگیرانه كه ده‌توانێ به‌بێ دوو دڵی بروانێته داهاتوویه‌كی روون. هه‌لومه‌رجێک كه كۆماری ئیسلامی تێیدا ده‌ژی، له‌داهاتوویه‌كی نزیكداده‌رفه‌تی پێویست ده‌رخه‌سێنێ هه‌تا خه‌باتكارانی رێگای ئازادی و رزگاریی‌نه‌ته‌وه‌یی، رێزه‌كانیان زیاتر یه‌ك بخه‌ن و له مه‌یدانی خه‌باتێكی به‌ربڵاودابه هێز و توانایه‌کی زیاتره‌وه کار بۆ رزگاریی نه‌ته‌وه‌که‌یان بکه‌ن.
حیزبی‌دێموكراتی كوردستان كه به‌گه‌شبینییه‌وه ده‌روانێته داهاتوو، به‌پێویستده‌زانێ جارێكی دی وه‌بیر هه‌موو لایه‌ك بێنێته‌وه ئه‌م ئاوات و ئامانجانه‌ده‌سته‌به‌ر نابن ئه‌گه‌ر هێزه سیاسی‌یه‌كانی كوردستان نه‌توانن رێگه‌ی هاوكاری‌و هاوده‌نگیی پێویست له هه‌موو ئاسته‌كاندا بگرنه‌به‌ر. له قۆناغێكدا كه‌كۆماری ئیسلامی له قه‌یرانه‌كاندا نوقم بووه، پیویسته پێگه‌ی كورد چ له نێوهێزه ئێرانی‌یه‌كان و چ له ناوچه‌دا له هه‌میشه قایمتر بێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مگه‌له بتوانێ ده‌رفه‌ته‌کان به قازانجی پرسه ره‌واکه‌ی خۆی بقۆزیته‌وه. چاوه‌روانی‌یه‌كانی خه‌ڵكی كوردستانیش له هه‌مووان هه‌رئه‌وه ده‌خوازێ که‌وه‌ك پێویستییه‌كی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی خه‌بات هه‌وڵی یه‌كگرتوویی و لانیكه‌م ساغبوونه‌وه له سه‌ر به‌رنامه‌ی كاری هاوبه‌ش له‌هه‌لومه‌رجه جۆراوجۆره‌كاندابدرێ.
ئێمه جارێكی دیكه له سه‌رپابه‌ندبوونی خۆمان به‌هاوكاری وهاوده‌نگیی هه‌موو هێزه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان پێداده‌گرین و نه‌بوونی‌هاوده‌نگی، هاوکاری و یه‌کگرتوویی به كه‌لێنێكی گه‌وره له نێو رێزه‌كانی‌خه‌باتگیرانی كوردستان دا ده‌زانین. ئه‌م ئه‌ركه پێش هه‌مووان ده‌كه‌وێتهئه‌ستۆی دێموكراته‌كان. هه‌ر بۆیه‌چاوه‌روانیمان له هاوڕێیانی پێشوومان ئه‌وه‌یه‌زیاترله‌جاران و به‌شێوه‌یه‌كی جیددی‌تر به ده‌نگ بانگه‌وازی یه‌کیه‌تیخوازانه‌یحیزبی دێموكراتی كوردستانه‌وه بێن.
هاونیشتمانانی‌خۆشه‌ویست!
خه‌ڵكی خۆراگری‌كوردستان!
حیزبی دێموكراتی كوردستان له بیره‌وه‌ریی67ساڵه‌ی دامه‌زرانی كۆماری كوردستاندا وه‌ك هه‌میشه پێبه‌ندبوونی خۆی به‌خه‌بات تا وه‌دیهێنانه‌وه‌ی ئامانجی نه‌ته‌وه‌ی كورد ئه‌ویش دامه‌زراندنی‌كۆماری كوردستان له ئێرانێكی ئازاد و دێموكرات و فیدرالدا دووپات ده‌كاته‌وه. باوه‌رمان وایه هه‌ر وه‌ك خۆراگریمان كۆماری ئیسلامیی به‌ره‌و كۆتایی ژیانی‌بردوه، درێژه‌ی خه‌باتیشمان وه‌دیهێنانی ئامانجه‌كانمانی لێده‌که‌ویته‌وه.
پیرۆزبێ بیره‌وه‌ریی دامه‌زرانی‌كۆماری كوردستان
سڵاو له حیزبی دێموكراتی‌كوردستان، حیزبی دامه‌زرێنه‌ری کۆماری کوردستان و دریژه‌ده‌ری ریگاپڕشانازییه‌که‌ی کۆماری کوردستان
حیزبی دێموكراتی‌كوردستان
ده‌فته‌ریسیاسی
کۆتایی به‌فرانباری 1391
ژانویه‌ی 2013