کۆچی خاتوو مەنیجەی هاشمی لە شاری مەهاباد
خۆشەویستانی بەرێز،
بە داخەوە دەبێ پێتان رابگەیەنین کە ئێوارەی رۆژی سێ شەممە ٢٢ ـ ٠١ ـ ٢٠١٣ خوشکی ئازیز و خۆشەویستمان مەنیجەی هاشمی لە شاری مەهاباد
لە تەمەنی ٦٧ ساڵی دا بە هۆی نەخۆشی شیرپەنجەوە، دڵە ئارام و مێهرەبانەکەی لە لێدان کەوت و بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لێکردین و ئارەزوی دیدارێکی دیکەی پاش هەموو ئەو دوری و لێکدابڕانە بردە بن و گڵ و خەم و پەژارەیەکی زۆری بۆ ئێمە بە جێهێشت..
بەو بۆنەوە بە هەموو ئێوە بەرێزان ڕادەگەیەنن کە بە هۆی سەرمای زۆر و سەخڵەتی رێگا، رازی بە زەحمەت و کات گرتنتان نیم. تەنیا ئەگەر توانیتان بە دڵنیاییەوە سەرەخۆشی لە رێگای تلفۆنەوە بەشێک لە خەم و ئازاری دەردی دوری و لە دەست دانی ئەو خوشکە خۆشەویستەمان کەم دەکاتەوە.
بە هۆی تەعمیراتی خانوەکەمان بۆ ماوەیەک تلفونەکەمان گۆڕاوە و ئێستا بەو ژمارە تلفونانە دەتوانن پێوەندیمان پێوە بگرن
٠٨٧٣٠٢٨٩٠ یان ٠٧٣٩٠٥٨٨٥٥
دەگەڵ رێز و سپاسێکی زۆر حەسەن هاشمی و بنەماڵە
بە بۆنەی کۆچی دوایی خاتوو مەنیجەی هاشمی لە ناخی دڵەوە سەرەخۆشی لە بەرێز کاک سەید حەسەن هاشمی و ئەندامانی بنەماڵەکەیان لە ناوخۆی وڵات و دەرەوەی وڵات دەکەم و هیوادارم کە دواین خەمیان بێ و کۆچکردووش بە بەهەشتی بەرین شاد بێ.
حەمەرەسووڵ کەریمی