نامه‌یه‌کی سه‌ر ئاوه‌ڵه بۆ به‌رێزان: کاک مسته‌فا هیجری و کاک خالید عه‌زیزی
به‌رێزان هه‌ر وه‌کی خۆتان ئاگادارن ئێوه‌ی به‌رێز له هه‌ستیارترین و ناسکترین قۆناغی مێژووی خوێناوی و پر کاره‌ساتی گه‌لی کوردا، به‌رپرسایه‌تێکی یه‌جگار قورس و پر مه‌سئۆلیه‌ت و مه‌ترسیدار، لە هه‌مان کاتیش‌دا پر شانازیتان به ئه‌ستۆوه، وه‌بیر ئێوه‌ی به‌رێزی دێنمه‌وه که ئێوه‌ش وه‌ک هه‌موو به‌رپرسان و سوکان به ده‌ستانی‌تر له ناو هه‌موو وڵاتێک و هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌کی‌تری ئه‌م جیهانه له ژێر زه‌ره‌بین و قه‌زاوه‌تی مێژوویی نه‌ته‌وه‌که‌تان ومێژووی نه‌ته‌وه‌که‌تانن.
به‌رێزان بێ‌شک ئاگاداری خواست و ویستی گه‌لی کورد به گشتی و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و زیندانیانی سیاسی به تایبه‌تی هه‌ن، که به هۆی لێک‌دابران و دوو به‌ره‌کایه‌تی ئێوه، ئامانج و ئاواتی سه‌ره‌کی خۆیان که وه‌دیهاتنی خه‌ونی له مێژینه‌ی نه‌ته‌وه‌ی بن ده‌ست و ماف خوراو و بێ‌به‌شی گه‌لی کورد ( گه‌یشتن به مافی ره‌وای ئینسانی و نه‌ته‌وه‌یی ) یه له بیر کردوه، به جێگای ئه‌و ئاواتی سه‌ره‌کیان بۆته رێکخستنه‌وه‌ی نێو ماڵی بنه‌ماڵه‌ی هه‌ره مه‌زن و گه‌لێک خۆشه‌ویستی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
ره‌نگ بێ بڵێن ئه‌ی له‌و کابرایه هه‌ر ده‌ڵێی ده گوێی گا دا نستووه، ئه‌دی ئه‌تۆ ئاگات له‌و هه‌موو سه‌ردان و هاتو‌چۆ و دانیشتن و ئاڵو‌گۆری بیر و راو پێکهێنانی لێژنه و هه‌یئه‌تی دانوستان کار و پلان و به‌رنامه دانانه نیه؟
له جواب دا ده‌ڵێم به‌ڵێ، چونکه وه‌ک هه‌ر تاکێکی دڵسوز و به په‌رۆشی کورد له دۆزه‌که ده‌روانم، زۆر تامه‌زرۆیانه ئاگام له هه‌موو هه‌ڵسوکه‌وته کانتانه.
به‌ڵام به‌رێزان به هیوان هه‌تا که‌ی ئه‌ندامان، پێشمه‌رگه‌کان، لایه‌نگران و گه‌لی کورد به‌م هاتو‌چۆ و دانیشتنانه‌وه سه‌رقاڵ بکه‌ن، بۆ پێتا‌ن وایه خه‌ڵک ئاگاداری به‌رنامه و په‌یره‌و پرۆگرام و ستراتیژی ئه‌و دوو باڵه‌ی که هه‌ریه‌ک له ئێوه سه‌رکردایه‌تی لایه‌کی ده‌که‌ن نین؟
هیچ خالێکی ناکۆک و نامۆ له ناو به رنامه و په‌یره‌و و پرۆگرام و ستراتیژی باڵێک له دژی به‌رنامه و په یره و پرۆگرام و ستراتیژی باڵه که ی تر نابیندرێ وبه دی ناکرێ ، ئه گه ر ناکۆکی و نامۆ یه کیش هه بێ که هه یه، ئه ویش له تاکتیک و بۆچون و سه لیقه ی شه خسی دایه و به س،
به رێزان ئێوه که ته جروبه ی کار و خه بات وتێکۆشانی زیاتر له شه ست ساڵ و به یه که وه هه یه، هه ریه ک له ئێوه و باڵه که ی ئێوه خۆ به خاوه نی ئه سڵی و سه ره کی هه مووی شه هیدان و رابردووی پر سه ر وه ری ئه م رێبازه و واریس و میرات گری به حه ق و بێ ئه م لاو ئه و لای بنیات نه ر و دامه زرێنه ری ئه م حیزبه واتا پێشه وای نه مرورێبازه که ی ده زانن،( به بروای من هه ر دوک لا راست ده‌که‌ن و حه قی هه ردوک لاتانه، واتا هیچ فه رق و جیاوازێکی فکری و ئیدئۆلۆژیتان به یه که وه نیه )، ئێوه که له دوای لێک دابران به خۆشێوه تێک هه ڵچونی چه‌کداری و خوێناوی و قه ره بوو نه کراوتان له به ین دا روو نه داوه ، ئه دی به من و به گه‌لی کورد ناڵێن هه تا که ی ئه و هاتو چۆ و دانیشتنانه و وه خت به فیرۆ دانه درێژه ی ده بێ و له سه ر چی رێک ناکه ون و چ شتێک ده ئارادایه که ده م کات و وه خته حه ساس و ناسکه دا پێویستی به م هه مۆ دیالۆگ و وتووێژه هه یه؟
ئێوه له م قۆناغه هه ستیاره دا به جێگای به فیرۆ دانی وزه و هزر و هه توان و له هه موان گرینگتر کاتی خۆتان له م هه مۆ هاتوو چۆ و سه ردانی باره گاکانی یه‌کتر، وا باش نیه بۆ رێز دانان له خواست و ویستی خه‌ڵک و دڵسۆزانی گه ل و نیشتمان و حیزبه خۆشه‌ویسته که یان ئه‌رکی مێژویی خۆتان به جێ بهێنن و له پێناو به رژه وه ندی گه ل و نیشتمان و حیزب‌دا واز له هێندێک مه‌رام و ویستی شه‌خسی و گروهی بهێنن و قۆڵی هیمه‌ت و کوردایه‌تی و مه‌ردایه‌تی لێ هه ڵ ماڵن و ئه م سه ر وه ریه و سه‌ربه‌رزیه و فیداکاری و له خۆ بوورده یه مێژوویه له پێناو گه‌ل و نیشتمان و حیزبه خۆشه‌ویسته‌که‌ی پێشه‌وای نه‌مر به نێوی خۆتان تۆمار بکه‌ن؟
له به‌ره‌به‌ری شه‌ست و حه‌وتمین ساڵوه‌گه‌ری دامه‌زرانی یه‌که‌م کۆماری کوردستان له مه‌هاباد و بۆ وه‌فادار بوون به کۆمار و وه‌سیه‌تی سه‌رۆکی ئه‌م کۆماره نه‌ته‌وه‌ییه و مێژویه واتا پێشه وای نه مر، که ده دواین ساته کانی ژیانی دا داوای یه کێتی و یه ک ریزیمان لی ده کات، بۆ جارێکی تر و بۆ هه میشه به له بن پێ نانی هه م‌و به ر ژه وه ندێکی ته سکی فه ردی و گروهی وه ته نانه ت حیزبیش ، له پێناو به رژه وه ندی به رزی گه ل ونیشتمان دا به زووترین کات نێوماڵی کورد رێک خه نه وه و به له به ر چاو گرتنی هه ل و مه جی ره خساو له رۆژ هه ڵاتی ناوه راست و ناوچه که ، بیر له پێک هێنانی پلات فۆرمێکی واحد و به ره یه کی پته و و یه ک گرتوو له هه موو حیزب و رێکخراوه کانی کوردی رۆژهه ڵاتی کوردستان بکه نه وه،
چ ده بێ ئه گه ر ئێوه ش وه ک سه رۆکی هه رێم به رێز کاک مه سعود، ئه و په ری گه وره یی و له خۆ بورده یی له پێناو به رژ ه وه ندی گه ل ونیشتمان له خۆتان نیشان بده ن، هه ر وه کی له سه ره وه ئاماژ ه م دا پێی ، ئه و سه ر وه ریه و ده سکه وته مه زنه بۆ خۆتان و به نێوی خۆتان له مێژودا مسۆگه ر بکه ن.
به رێزان له چه ند رۆژ له مه و به ره وه رێزدار مه سعود بارزانی سه رۆکی هه رێم ده ست پێشخه رێکی نیشتمان په روه‌رانه‌ی به بانگ هێشتن و دانیشتن له ته ک ئۆپوزسیۆن له پێناو به رژه وه ندی گه ل ونیشتمان به شێوه یه کی چر و پر و بێ پسانه وه ده‌ست پێکردوه، که نه ته‌نیا ده‌بێته هۆی خۆشحاڵی و هه ڵکردنی چرای هومێدی گه‌شه‌ساندن و به ره و پێش چونی ده‌ستکه‌وته‌کان و ئه‌زموونی هه‌رێم و پته و کردنی یه کێتی و یه ک ریزی گه لی کورد له م به‌شه له کوردستان به ڵکوو ده بێته ئامیان و ئۆلکویه کی به که ڵک و پۆزتیڤ بۆ به شه کانی تری نیشتمانمان.
به رێزان بێ شک ئاگادارن که به هاری عه ره بی چ گوڕ و تینێکی به بزاڤی ره زگاریخوازی گه لانی وه زاڵه هاتووله ده ستی دیکتاتۆران و حاکمانی توتالیتێرداوه ، بزاڤێک که هیچ ماشێنێک و ئامرازێکی سه‌رکوتکه‌رانه ده‌روه‌ستی نایه و عه زمی خه ڵک جه زمه له راماڵین وروخاندن و به زبڵ دانی مێژوو سپاردنی ئه وزاڵمانه ،
ئایه بیر‌و له وه نه کردۆته وه ئه گه ر هاتوو به هارێکی عه جه می رووبدات ته کلیف وچاره ی ئێمه ی گه لی کورد به و په رش‌و بڵاویه چ ده بێ ؟
پێتا‌ن وا نیه له‌م ته‌فره‌قه و پاشا گه‌ردانیه دا کێ و چ که‌سان و چ گروپ گه‌لێک دێنه ئاراوه و چ کاره‌ساتێک روو ده‌دات ؟
ئایه پێتا‌ن وا نیه هه رئێستا به چ شێوه یه ک خه ریکی راکێشانی گه نجان و لاوانی رۆژ هه ڵاتی کوردستانن وبه چ شێوازێک خه ریکین بۆ رۆژی خۆی پلان و به ر نامه رێژی ده که ن؟
به رێزان تکاتان لێ ده که م هه تا لافاو ئه ویش چ لافاوێک ، هه ڵ نه ستاوه وه خۆ وه رنه وه و به حیکمه ت و درایه ت و روحی له خۆ بورده یی و نیشتمان په روه ری به نداوێکی پته و وکۆنکرێتی یه کێتی و یه ک ریزی هه ڵ به ستن ، به ڵام ئه گه رهاتوو ئه و لافاوه هه ستا ئیتر دره نگ ده بێ و په شیمانی و به رد به ئه ژنۆ شکاندن و یه کتر تاوانبار کردن سودی نامێنێ ، هیوادارم ئه و رۆژه نه یه ت ، به ڵام خودا نه کات ئه رۆژه بێت ئه وه ئێوه ن له هه مبه ر گه ل وشه هیدان و مێژوودا به رپرسیارن ،
جا به و په ری رێز وئیحترامه وه ئه وه ریش و ئه وه ش مقه ست.
به سپاسه وه
عه‌بدوڵڵا ئه‌مینی
22 ژانویه