کۆچی دوایی کاک سەید کەریم ڕەحیمپوور کوڕی هونەرمەند کاک سەید عەلی سەردەشتی
بە داخ و کەسەرەوە رادەگەینین کە ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە رێکەوتی 5/11/1391 ی هەتاوی بەرامبەر بە 24/01/2013ی زایینی برای خۆشەویستمان سەید کەریم رەحیم پور کوری هونەرمەند سەید عەلی رحیم پور ناسراو بە سەید عەلی سەردەشتی لە تەمەنی 28 ساڵی بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی شاری ورمێ کۆچی دوایی کرد و دڵە ساف و سادەکەی بە دونیایەک ئاوات و ئارەزوەوە لە لێدان کەوت. سەید کەریم ئینسانێکی ساف و دڵپاک و روح سووک و لە دڵان بوو،قەت دڵی لە کەس نەدێشا،دایم لێو بە خەندە و دەم بە پێکەنین بوو،کۆری دۆستانی بە قسە خۆشەکانی دەرازاندەوە.بە داخەوە ئەجەل مۆڵەتی نەدا زیاتر لە لامان بێ و لە تەمەنی گەنجییەتی دا لێی ئەستاندین. بەم بۆنەوە رۆژی شەممە 26/01/2013 کۆرێکی پرسە و سەرەخۆشی لە شاری تورکوی وڵاتی فینلاند بەرێوە دەچێ.بەشداریتان دەبێتە مایەی دڵدانەوەی ئێمە.
بۆ ئەو خۆشەویستانەی کە لە شارەکانی دیکەی فینلاند دەژین داوامان ئەوەیە بە هۆی زستان و ناخۆشی رێگا و بان زەحمەت بە خۆیان نەدەن و دەتوانن لە رێگای تەلەفون کردن بەشداری پرسەکەمان بکەن. بە سوپاسەوە:رەعنا رەحیم پوور و نەشمیل رەحیم پوور
حەمید فەقێ نەبی و ئاوات حەسەن پوور
شوێن:karjalantaloItäpellontie 2 20300 turku
رێکەوت:26/01/2013
کات: 16 تا 19
بۆ پەیوەندی گرتن:
0035822407211
00358456536359
بە بۆنەی کۆچی نابەوەختی کاک سەید کەریم ڕەحیمپوور لە کانگای دڵمەوە سەرەخۆشی لە هەموو ئەندامانی بنەماڵەکەیان لە کوردستان و لە دەرەوەی وڵات لە ئەندامانی بنەماڵەیان لە فینلاند و سوئێد دەکەم و ئاواتەخوازم کە کۆچکردوو جێگای بەهەشت بێ و تەمەن درێژی بۆ گشت لایکیان بە ئاوات دەخوازم. ڕووحی شاد و خوا لێی خۆش بێ.
حەمەرەسووڵ کەریمی