پەیامی پیرۆزبایی عیسمەت نستانی لە یادی دامەزرانی ٧٥ سالەی یەکیەتیی ژنان
حه‌فتاو پێنج ساڵ له‌مه‌وبه‌ر یه‌كه‌م ڕێكخراوی ژنانی كورد له ئه‌نجامی بیری پێشكه‌وتنخوازانه‌ی دامه‌زرێنه‌رانی كۆماری كوردستان و ژنانی ئازادیخوازی كوردستان و له سه‌رووی هه‌موویانه‌وه شه‌هید پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د و مه‌رحووم مینا خانمی خێزانی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان پێی نایه گۆڕه‌پانی خه‌بات و تێكۆشان. به‌و بۆنه‌یه‌وه وێڕای دانه‌واندنی سه‌ری ڕێز و نه‌وازش بۆ ڕوحی پاكی شه‌هیدانی كوردستان، به‌تایبه‌ت دوو سكرتێری شه‌هیدی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه شه‌هیدان نه‌سرین حه‌داد و سۆهه‌یلا قادری، پرۆزبایی له هه‌موو ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه ده‌كه‌م.
له كاتێكدا یادی 75 ساڵه‌ی دامه‌زرانی یه‌كیه‌تیی ژنانی دیمۆكڕاتی كوردستان به‌رز ڕاده‌گرین كه شه‌پۆلێكی گرتن و ڕاوه‌دوونانی چالاكانی مه‌ده‌نی، فه‌رهه‌نگی، ژینگه‌پارێزی و شاخه‌وانیی كورد له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌ستی پێكردوه كه له دیارترینیان سه‌پاندنی حوكمی پێنج ساڵ زیندانی به سه‌ر زارا محه‌ممه‌دی چالاكی فه‌رهه‌نگی و مامۆستای زمانی كوردی و هه‌روه‌ها به‌ندكردنی ده‌یان ژنی چالاكوانی دیكه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانن. هه‌ر بۆیه لێره‌وه داواكارم له ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ كه له به‌رامبه‌ر ئه‌و ناعه‌داڵه‌تییه‌ی دژی چالاكانی مه‌ده‌نیی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێ، بێده‌نگ نه‌بن.
جارێكی دیكه حه‌فتاو پێنجه‌مین ساڵوه‌گه‌ڕی دامه‌زرانی یه‌كیه‌تیی ژنانی دیمۆكڕاتی كوردستان پیرۆز بێت.
عیسمه‌ت نستانی
24ی ڕه‌شه‌ممه‌ی 1399ی هه‌تاوی