نامیلکەی (ژن لە ژیانی فیدیڵ کاسترۆ دا) و. بۆ عەرەبی: سه‌لیمە لبال (وەرگێرانی؛ شێرزاد هەینی)

نووسەر و وەرگێڕ شێرزاد هەینی، لە ساڵی ١٩٥٥ لە هەولێر لە دایکبووە، ئەو كەسایەتییە ناسراوە زیاتر لە سەد كتێبی چاپكراوی هەیە.
ناوبراو كە زۆرترینی ئەو بابەتانەی وەریاندەگێڕێت، نووسینی ئافرەتان بووە.
وەک خۆی دەڵێت: پرۆسەی نووسینم دەگەڕێتەوە ئەو دەمانەی ماڵمان لە باشووری عێراق بوو، ناوەڕاستی شێستەكانی سەدەی رابردوو، پۆلی چوارەمی سەرەتایی بووم، باوكم پۆلیسێكی دوورخراوە بووە، ئەو منی دەبردە مەخفەرەكەیان، لەوێ نامەم بۆ پۆلیسە كوردەكان بۆ كوردستان دەنووسی. تاكە نووسەری كوردی شوێنەكە بووم، لەوێ پاداشتم وەرگرتووە، ئێستا تامی شووشەیەكی فانتام لە دەم ماوە بۆیان كڕیوم. ئەودەمانەش پەرۆشی نووسین و خوێندنەوە بووین، كوردایەتی و شۆڕش و بارودۆخەكەی هەفتاكان و دواییش هەشتاكانیش! بەڵام ماوەیەكی زۆر لەبەر دۆخەكە و ئیشكردنم و سەرقاڵیمان بە خێزان و كاسبی لەو كەشە دوور دەكەومەوە، بەڵام عاشقی كتێب و رۆژنامە و كۆڕە ئەدەبییەكان بووین.
دەستخۆشی لە کاک شێرزاد هەینی دەکەم بۆ ئەم بەرهەمە، هەر بژین و سەلامەت و تەمەن درێژ بن.