كوردستان. رازاو هه‌مزه پوور
نیشتیمانم زۆر جوانه
ناوه‌كه‌ی كوردستانه
یه‌كه ئه‌م نیشتمانه
مانای نییه چواردانه
لێی وه‌كۆبن سه‌د هێنده
دانایه‌ت، لووتكه‌ی به‌رز و بڵنده
ده‌بێ ده‌ركرێن بیگانه
كوردستان جێی شێرانه
خاكی پاك و گه‌وهه‌ره
ئاوه‌كه‌ی وه‌كی حه‌وزی كه‌وسه‌ره
جه‌وهه‌ری پێنووسی دژ به شه‌ڕه
نه‌ته‌وه‌ی بۆ ئاشتی به‌ڵێنده‌ره
ئه‌وه‌ی بڵێ ناڕه‌وایه
چاوی به كورد هه‌ڵنایه
بێ دینه بێ ئیمانه
ره‌گی له دوژمنانه
رازاو هه‌مزه پوور
27/11/ 1391ی هه‌تاوی