محەممەد سەدیق کەبوودوەند لە لایەن “حیزبی سوسیالیستی چەپی نۆروێژ” بۆ خەلاتی ئاشتی نوبێل٢٠١٣ بەربژێر کرایەوە.

هاونیشتمانانی خۆشەویستی کورد، ریکخراوەکانی سیاسی ، مەدنی و مافی مروڤ لە کوردستان و تاراوگە! بنەمالەی بەرێز محەممەد سەدیق کەبوودوەند!

هەموو تاکەکانی کورد بە تایبەت کوردی رۆژهەڵاتی کوردستان!

بە خۆشحالیەوە رادەگەیەنین بۆ جارێکی دیکە سەرۆکی مافی مروڤی کوردستان بەرێز و تێکۆشەر کاک محەممەد سەدیق کەبوودوەندپارلەمانی نۆروێژ و “ئاکسل هاگن” ئەندام پارلەمانێکی دیکەی ئەم حیزبە‌ بۆ خەلاتی ئاشتی نوبێل2013 کاندید کرایەوە.

کۆمیتەی کارکردن بۆ وەرگرتنی خەلاتی ئاشتی نوبێل، کەبوودوەند بە شایانی ئەم خەڵاتە دەزانێ، ئێمە ئەمسالیش پێی خۆشحاڵین کە توانیمان وەک سالی 2011 یارمەتی دەربین کە ناوی کبودوەند بێتەوە رێزی گەورە مرۆڤ و رێکخراوەکانی جیهانی‌یەوە.

وەک پێزانین و وفاداری سپاسی گەرمی خۆمان ئاراستەی کۆمیتە کەمپینی خەڵاتی ئاشتی نوبێل ( کە بەهەوڵ و تێکۆشانی 12 ژنی تیکۆشەری هاونیشتمانیمان پێکهات) دەکەین کە لە سالی 2011 لەو پێوەندیە دا زحمەتێکی زۆریان کێشا. و هیوادارین ئەمساڵێش بەگورتر لە پێش یارمەتیدەرمان تاپێکەوە بتوانین ئەم ئەرکە بە ئەنجام بگەیەنین.

گەرچی جاری پێش بەهەر هۆیەک ئەو خەڵاتە بە رێزدار کەبوودوەند نەگەیشت، بەڵام دیسان کۆمیتەی کارکردن بە هاوکاری و پشتیوانی حیزبی دۆستی کورد،حیزبی سوسیالیستی چەپی نۆروێژ بۆ ئەنجامی ئەو ئەرکە گرینگە هاتینەوە مەیدان و دەمانەوەێ بۆ جارێکی دیکە هەموو هەوڵ و کۆششی خۆمان لە سالی 2013 سێلگیرانەتر لە پێش وەگەربخەینەوە.

ئەم هەنگاوە گرینگە، سەرکەوتنەکەی قازانجی هەم بۆ تێکڕای نەتەوەی کورد، بە تایبەت رۆژهەڵاتی کوردستان رۆژهەڵاتی دەبێ و هاوکات کاریگەری ئەریی زۆری لە سەر هەلومەرجی زیندانیانی سیاسی ومەدنی کورد دادەنێ. ئاشکرایە گەر ئەو خەڵاتە بە رێزدار کەبوودوەند بگات، بەهۆی ئاست و هەلومەرجی جیهانیی ئەو خەڵاتە، ئیتر راگرتنی بەرێز کەبوودوەند لە زیندان بۆ حکوومەتی ئێران هەزینەی قورستر و دەبێ و ئەگەری ئازاد بوون یا لانی گوڕینی هەلومەرجی دێنێتە ئاراوە.

کۆمیتەی کارکردن بەو ئاواتەیە کە دەنگی بوێر و حەقخوازانەی سەرۆکی مافی مروڤی کوردستان ریزدار کەبودوەند لە چاڵە رەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران وەک سیمبوولی خۆراگری و دەنگی ستەمڵێکراویی و سەرکوتی نەتەوەی کورد بگاتە خانەی بەرزی تەڵاری ئاشتی نوبێل لە ئوسلوو پێتەختی نۆروێژ.

با جیهانیان بزانن کە کەبوودوەند لە دەسەڵاتی ئاژاوەگێڕ و تێرروریستیی حکوومەتی ئیسلامی ئێراندا، دەنگ و سیمبوولی خەباتی مەدەنیی دووڕ لە گرژیی نەتەوەیەکە کە لە تەواوی لەشی خۆین دەچورێ و ئامادەیە دیسان نرخ و قیمەت بۆ ئازادی و گەیشتن بە مافی پێشێلکراوی بدا. ئەگەرچی بەداخەوە لە دونیای ئەمڕۆدا بەرژەوەندی خوازیی بوەتە هۆی ئەوە لەم نەتەوەیە ئێجگار کەم ئاوڕ بدرێتەە.

کۆمیتەی کارکردن بۆ وەرگرتنی خەڵاتی ئاشتی نۆبیل دەستی هاوکاری بۆ هەموو حیزب و رێکخراوەکانی سیاسی، مەدنی و ناوەندەکانی داکۆکیکاری مافی مروڤ و تاکی کورد درێژ دەکا کە یارمەتی دەربن ئەمجار کبودوەند سەرەکەوتن بەدەست بهینێ. بێگومان هەوڵدان لەم بوارەدا ئەرکی نیشتمانی و ئینسانی هەموومانە.

کۆمیتەی کارکردن بۆ وەگرتنی خەلاتی ئاشتی نوبێل ١٥ ی فیبروری ٢٠١٣

پێوەندی: 004795900916