چه‌ند سرنجێک له سه‌ردانوستاندنی به‌رێزئۆجالان و ده‌وڵه‌تی تورک. لوقمان زەهرایی
ماوه‌یه‌که له میدیاکانی تورکیه وکوردی باکوردا باس له دیداروچاوپێکه‌وتنی نێوان به‌رێز ئۆجالان له لایه‌ک ونوینه‌رانی ده‌زگای ئه‌منیه‌تی تورکیه ناسراو به ” میت” له لایه‌کی دیکه‌وه له ئارادایه. له بابه‌ت ئه‌و چاوپێکه‌وتن و وتووێژانه دا بۆچوون و لێکدانه‌وه‌ی جۆراوجۆر ده‌کرێ وڕوانگه‌کان له‌و باره‌وه جیاوازن. له لایه‌نی کوردیه‌وه خەڵکانێک هه‌ن که زۆر دڵ خۆشن به‌و دیدارانه وته‌نانه‌ت نامه‌ی پشتگریان بۆ بڵاوکردۆته‌وه. لایه‌نی ده‌سه‌لاتداری باشوری کوردستانیش له میدیاکانی سه‌ربه‌خۆیان دڵ خۆش بوونی خۆیان له‌و به ناو وتووێژانه ناشارنه‌وه وپێیان وایه سه‌رۆک وه‌زیرانی تورک وحیزبه‌که‌ی له ” فکری چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کوردن له تورکیه دا”.
له په‌یوه‌ندی به‌و وتووێژانه‌وه کۆمه‌لێک مه‌سه‌له‌ی سیاسی گرینگ ده‌ور ده‌بینین که ده‌کرێ له پێش هه‌مووان کێشه‌ی سیاسی نه‌ته‌وه‌ی کورد ورۆل وکاریگه‌ری کورد وکوردستان له سه‌رئاستی سیاسه‌تی ناوچه‌که وته‌نانه‌ت جیهانیش هه‌یبێ. پرسیارێکی گرینگ که دێته گۆڕ ئه‌وه‌یه که، به‌راستی دەوڵەتی تورک به سه‌رۆکایه‌تی ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان وحیزبه‌که‌ی که زۆرینه‌ی کورسیه‌کانی پارلمانی تورکیه‌یان به ده‌سته‌وه‌یه نیه‌ت وئامانج ومه‌به‌ستی له وتووێژ له گه‌ڵ رێزدار ئۆجالان چیه وئایا به‌راستی حیزبی دادوگه‌شه‌ی ئه‌ردوگان باوه‌ری به چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد هه‌یه؟ ئایا ئه‌وان بڕیاریان داوه که کێشه‌ی سیاسی کورد له‌و وڵاته چاره‌سه‌ر بکه‌ن وکۆتایی به‌وهه‌مووه خوێن رێژی ومال وێرانیه بگرن که به‌رۆکی کورد وته‌نانه‌ت تورکیشی گرتوه؟ ئایا ئه‌ردوگان وحیزبه‌که‌ی ونوێنه‌ره‌کانیان له پارلمانی تورکیه ئه‌و خواست وتوانا وهێز وده‌سه‌ڵاته‌یان هه‌یه که قه‌ناعه‌ت به لایه‌نه سیاسیه‌کانی دیکه‌ی تورکیه، به نوخبه‌ی تورکی وبه خه‌ڵکی تورک بێنن که کورده‌کان وپ. کا.کا تێرۆریست نین؟
ئایا کۆمه‌ڵگای تورکی که بوونی کورد وناسنامه وزمانی کوردی به خه‌ون وخه‌یان ده‌زانێ وبوونی کورد له‌و وڵاته ناسه‌لمێنێ ئاماده‌یه پشتگری ئه‌ردوگان وحیزبه‌که‌ی بکا؟ کورد له فه‌رهه‌نگی تورک دا پێناسه‌ی ئینسان کوژوتێرۆریستی پێ به‌خشراوه ومیدیای تورکیش به‌رده‌وام به پروپاگه‌نده‌ی ژاراوی ئه‌و فکری له ناو کۆمه‌ڵگای تورکی دا به‌هێزتر کردووه که کورده‌کان تێرۆریست وتورک کوژن ومه‌ترسیان بۆ سه‌ر یه‌کپارچه‌یی خاکی تورکیه هه‌یه وئه‌گه‌ر پێشیان پێ نه‌گیری تورکیه پارچه‌پارچه ده‌که‌ن.
ئه‌وه‌ی تاکوو ئێستا بینراوه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و بۆچوونانه ده‌رده‌خا که پێێان وایه ئه‌ردوگان وحیزبه‌که‌ی به نیازن چاره‌سه‌ری کێشه‌ی سیاسی کوردبکه‌ن. ئه‌وه‌ی تاکوو ئێستا بینراوه زۆرتر پرۆپاگه‌نده‌ی سیاسی بووه که ئه‌ردوگان وحیزبه‌که‌ی له ناو خۆی تورکیه دا وبه‌رو ڕووی دونیای ده‌ره‌وه کردوویانه. سیاسه‌تی حیزبه ئیسلامیه‌که‌ی ئه‌ردوگان له هه‌مبه‌ر کورد له ناو خۆی تورکیه زۆرتر بۆ ده‌نگ هێنانه‌وه له کاتی هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی پارلمان وشاره‌وانیه‌کان بووه وله‌و کاتانه دا ئه‌ردوگان به دووروویی وبه قسه‌ی خۆش وهه‌ڵخه‌له‌تێنانه هه‌وڵی داوه کورده‌کانی باکور له خشته به‌رێ و وانیشان بدا که له فکری چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد دایه. کردنه‌وه‌ی کانالیکی تیڤی به زمانی کوردی پێکانی ئه‌و ئامانجه‌یه، ئه‌وه له کاتێکدایه که هێشتا خوێندن وپه‌روه‌رده به زمانی کوردی وناولێنانی کوردی له سه‌ر شاروگوند وشه‌قامه‌کانی باکوری کوردستان تاوان ویاساغه. ده‌ست به‌سه‌ر کردن وره‌وانه کردنی به سه‌دان که‌س له ئه‌ندامانی” ب. د. پ ” که حیزبێکی کوردی قانونیه وله چوارچێوه‌ی یاسای تورکیه دا تێکۆشانی هه‌یه بۆ زیندانه‌کانی ئه‌و وڵاته نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه که عه‌قلیه‌تی تورکی به نیسبه‌ت کورد نه‌گۆڕاوه.
مانگرتنی سه‌دان زیندانی کورد له زیندانه‌کانی تورکیه وباکوری کوردستان به هۆی بێ مافیان وپێشیل کردنی مافه‌کانی ناو زیندان ورێز لێنه‌گیرانیان وه‌کوو مرۆڤ له ناو زیندانه‌کاندا وبێ ته‌فاوه‌تی دەوڵەتی تورکی له هه‌مبه‌ر چاره‌نووسی زیندانیه مانگرتۆکان رووخساری نژادپه‌ره‌ستانه‌ی دەوڵەتی تورکی جارێکی دیکه بۆڕای گشتی خسته ڕوو. ئه‌گه‌ر داوای به‌رێز ئۆجالان نه‌با، بێگومان به سه‌دان زیندانی مانگرتوو گیانیان له ده‌ست ده‌دا.
هێرش وپه‌لاماره‌کانی به‌رده‌وامی سوپای تورکیه بۆ سه‌رگریلاکانی پ. کا. کا. له باکوری کوردستان وپه‌لاماره‌کانی فرۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی تورکیه بۆ سه‌ر قه‌ندیل وگونده سنورییه‌کانی باشوری کوردستان، نیشانده‌ری شه‌ڕفرۆشی سوپای داگیرکه‌ری تورک ده‌رده‌خه‌ن و بالا ده‌ست بوونی سوپا له سیاسه‌تی نژادپه‌ره‌ستاانه‌ی دەوڵەتی تورک له هه‌مبه‌رکورد باشتر ده‌خاته ڕوو. ئه‌وه‌ش نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه که ئه‌ردوگان وحیزبه‌که‌ی ناتوانن به بێ رازی کردنی ژنراله‌کانی تورک هیچ هه‌نگاوێک بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد هه‌ڵگرن.
پێش شه‌رتی هه‌ر دانوستاندن ودیالۆگێکی راسته‌قینه دروست کردنی متمانه‌یه له نێوان دوولایه‌نی کێشه‌که وله پێش هه‌موو شتێکیشدا راوه‌ستاندنی شه‌ڕه. ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ له گۆره‌پانی سیاسی تورکیه داده‌بینرێ نه‌ک هه‌وڵ دانی دەوڵەتی تورک بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی سیاسی کورد نیه، به‌ڵکوو زۆرتر درێژه‌دان به سیاسه‌تی ئینکاری کورد وکیشه‌ی سیاسی ئه‌و گه‌له‌یه هه‌م له ناو خۆی تورکیه‌یه وهه‌میش له ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌کانی ئه‌و وڵاته. ئه‌گه‌ر دەوڵەتی تورک به‌راستی نیازی چاره‌سه‌ری کێشه‌ی سیاسی کوردی له‌و ولاته داهه‌یه، بۆچی نوێنه‌ری سازمانی ئه‌منیه‌تی ئه‌و وڵاته واته ” میت” ی کردووه به راسپارده بۆ دانوستاندن له گه‌ڵ به‌رێز ئۆجالان. پرسیار ئه‌وه‌یه که بۆچی ئه‌ردوگان یه‌کێک له وه‌زیره‌کانی خۆی یان شاندێک له نوێنه‌رانی پارلمانی تورکیه یان شاندێک له حیزبه‌کانی تورکی ڕه‌وانه‌ی ئه‌و دانوستاندنانه نه‌کردووه وبۆچی پێش هه‌موو شتێک ئاگربه‌س راناگه‌یندرێ؟ ئه‌گه‌ر قه‌راره ئه‌و دانوستاندنانه بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی سیاسی کورد بێ، بۆچی ده‌بێ له ژێر چاوه‌دێری ده‌زگای ئه‌منیه‌تی ” میت” به‌رێوه بچی وچ حاجه‌ت به شاردنه‌وه‌ی ناوه‌رۆکی بابه‌تی دانوستاندنه‌کان له جه‌ماوه‌ری کورد وتورک ده‌کا؟ فه‌زای سیاسی تورکیه له‌هه‌مبه‌ر کورده‌کان، فه‌زایه‌کی زۆر نژادپه‌ره‌ستانیه وده‌ستگیرکردنی پارلمانتارانی سه‌ر به ب.د.پ و هێرش کردن بۆ سه‌ریان له ناوشاره‌کانی باکوری کوردستان وتورکیه ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌ن.
دەوڵەتی تورکیه له دوای به‌هاری عه‌ره‌بی و دروست بوونی قه‌یرانی سیاسی سوریه وهه‌لایسانی شه‌ڕی ناوخۆیی له‌ووڵاته، هه‌موو هه‌وڵی ئه‌وه بووه که به‌هه‌ر جۆرێک بۆی ده‌کرێ دژایه‌تی کورده‌کانی رۆژئاوای کوردستان ومافه‌کانیان بکا وبه ده‌ست تێوه‌ردان له کاروباری سوریه وپشتگری له گروپه ئیسلامیه سه‌له‌فیه‌کان شه‌ڕی به سه‌ر کورد له رۆژئاوا داسه‌پاند و کوشتاری به ده‌یان کورد به ده‌ستی ئیسلامه‌یه ئیرهابیه‌کان له شاری سه‌روکانی ده‌رخه‌ری ئه‌و راستیه‌ن. پشتگری به ئاشکرای تورکه‌مه‌نه‌کان و سوننیه‌کانی عیراقیش وده‌ست تێوه‌ردان له کاروباری عێراق وباشوری کوردستان سیاسه‌تێکی دیکه‌ی دەوڵەتی ئیسلام گه‌رای تورکیه‌ن. قه‌یرانی سیاسی عێراق له دوای هه‌لاتنی جێگری سووننی مه‌زهه‌بی سه‌رۆک کۆماری عێراق بۆ باشوری کوردستان ودواتریش بۆ تورکیه کێشه‌ی سووننه وشیعه‌کانی عێراقی زیاتر کردووه وتورکیه‌ش بۆ کاریگه‌ری دانان له سه‌ر کێشه‌ی کورد له باکور ورۆژئاوای کوردستان بۆته لایه‌نێکی کێشه‌ی نێوان پێکهاته سیاسیه‌کانی عێراق.
مه‌سه‌له‌یه‌کی گرینگ که نابێ له یاد بکرێ نه‌بوونی یه‌ک هه‌ڵویستی پارته ده‌سه‌لاتداره‌کانی باشوری کوردستان له هه‌مبه‌ر کێشه‌ی سیاسی کورد له باکور ورۆژئاوای کوردستانه وله راستیدا ئه‌وه‌ی له کرده‌وه دا ده‌بینرێ دابه‌ش بوونی حیزبه‌کانی باشور به سه‌ر تورکیه وکۆماری ئیسلامی دایه وهه‌رئه‌وه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که بۆ دیاری کردنی که‌سێک وه‌کوو جێگری مام جه‌لال سه‌رۆک کۆماری عێراق شاندی یه‌کێتی نیشتمانی ده‌بێ له هه‌وڵی رازی کردنی سه‌رانی کۆماری ئیسلامی وتورکیه دابن. سه‌فه‌ری شاندی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان بۆ تاران وئانکارا هه‌ر له‌وراستایه دایه بۆ ئه‌وه‌ی پشتگری کۆماری ئیسلامی وتورکیه له کاندیدای یه‌کێتی نیشتمانی وه‌ده‌ست بهێنن.
هۆیه‌که‌شی ئه‌وه‌یه که زۆربه‌ی حیزبه شێعه‌کانی عێراق له ژێر کاریگه‌ری کۆماری ئیسلامی دان وتورکه‌مه‌نه‌کان وسوننه‌کانی عێراقیش له ژێر کارتێکه‌ری تورکیه دان وبه بێ پشتگری حیزبه عێراقیه‌کان به شیعه وسووننیه‌وه کانددیدای یه‌کێتی نیشتمانی ناتوانێ ببێ به سه‌رۆک کۆماری عێراق.
مه‌سه‌له‌یه‌کی دیکه‌ش که پێویسته ئاماژه‌ی پێ بکرێ کێشه‌ی نێوان عه‌بدوللا گوڵ سه‌رۆک کۆماری تورکیه له گه‌ڵ ئه‌ردوگانی سه‌رۆک وه‌زیرانه له سه‌ر پۆستی سه‌رۆک کۆماری یه که له داهاتوو دا هه‌ڵبژاردنی بۆده‌کرێ وهه‌ردووکیان پێویستیان به ده‌نگ وپشتگری کورده‌کانی باکورهه‌یه وده‌کرێ دانیشتنه‌کانی ئیمرالی دوو ئامانجی سه‌ره‌کی به دواوه بێ که ئه‌ردۆگان وعه‌بدوللا گول به دوایه‌وه وێلن.
یه‌که‌م. هێوه‌ر کردنه‌وه‌ی خه‌باتی ڕزگاری خوازی کوردی له باکور وله رێگای ویشه‌وه کاریگه‌ری دانان له سه‌رچاره‌نووسی کورده‌کانی رۆژئاوا وداهاتوویان له سورییه‌ی دوای به‌شار ئه‌سه‌د. به‌کارهێنانی تاکتیکی دانوستاندن له گه‌ڵ به‌ریز ئۆجالان وپروپاگه‌نده‌ی میدیایی که گۆیا ئه‌وه‌ی خه‌ریکن چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد ده‌که‌ن، رێگا خۆشکه‌ری ئه‌وه ده‌بێ که ئه‌ردوگان وحیزبه‌که‌ی پرۆپاگه‌نده به‌و دانوستاندنانه‌وه بکه‌ن وبه‌و جۆره ده‌نگی جه‌ماوه‌ری باکوری کوردستان بۆ ئه‌ردۆگان مسۆگه‌ر بکه‌ن.
دووهه‌م. میوانداری کردنی شاندی یه‌کێتی نیشتمانی له لایه‌ن عه‌بدولا گولی سه‌رۆک کۆماری تورکیه‌ش هه‌ربه‌ومه‌به‌سته‌یه وبه‌و جیاوازیه‌وه که عه‌بدوللا گول بۆ ئه‌وه‌ی خۆی بێته‌وه سه‌رۆک کۆمارپێویستی به‌وجۆره مانۆردانه هه‌یه.
لوقمان زه‌هرایی
20.2.2013