یادێک له شه‌هید عه‌بدوڵڵای ئه‌لیاسی: ئەبووبەکر سێوەتاڵی
خه‌بات وتێکۆشانی گه‌نج و لاوی کورد به هه‌ردووک ڕه‌گه‌زه‌که‌وه بۆ سه‌ربه‌خۆی و ڕزگاریی گه‌لێکی دابڕاو له کۆمه‌ڵی وڵاتان بۆته ئه‌رکی سه‌ر شانی هه‌ر تاکێکی کورد که ئه‌سته‌مه که‌سی کورد به ئاسانی لێی ده‌رجێ و میداڵی ئه‌و تێکۆشان و به‌رخۆدانه وه‌ک شانازی به ملی خۆی دانه‌کا ! خۆ ئه‌گه‌ر ناده‌ربه‌ستانه چاو وگوێی خۆی لێ بنوقێنی و بۆی ده‌رنه‌چێ له‌و تاقی کارییه، ئه‌وکات گه‌ل و خاک لێی ڕازی نابێ وهیچ پاداشتێکی له گه‌ل وخاکه‌وه پێناگا. بۆیه زۆر گرینگه لاوانی کورد بیرێک له داهاتووی خۆیان و گه‌له‌یان بکه‌نه‌وه و ئه‌و شانازیه له ده‌ست خۆ نه‌ده‌ن، چو‌نکه ئه‌و شانازییه به‌هایه‌کی مه‌عنه‌وی و ویژدانییه و جارێکی‌تر بۆت ناگه‌ڕێته‌وه. له‌و مه‌یدانه‌ی خه‌بات و تێکۆشانه دا، له‌م به‌ستێنه‌ی پڕهه‌ورازو نشێوه‌ی گه‌له چه‌وساوه‌کامان دا که‌م نین ئه‌وانه‌ی گوڵی سووریا‌ن له به‌رۆکی خۆ دا و بوونه‌وه تاجی سه‌ری گه‌ل و وڵات، که‌سی کورد ئه‌گه‌ر قه‌ڵه‌م و زمانی به دیل نه‌گیرابا، ئه‌مڕۆ به‌قه‌درا دار‌و به‌ردی کوردستان چێرۆکی نه‌به‌ردی بۆ مێژووی گه‌له‌که‌ی تۆمار ده‌کرد، چیرۆکی ئه‌م جاره ده‌مباته‌وه بۆ ساڵه‌کانی ده‌یه‌ی شێستی هه تاوی، ده‌چمه‌وه گونده‌کانی “قه‌له‌ڕه‌شه و سووره‌چۆم” ئا له‌وێین هه‌موو پیشمه‌رگه‌کان، هێنده زۆرین وره‌و هیوا ده‌چێنین، مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ١٣۶۲یه دوانیوه ڕۆییه، بانگ که‌ن له عه‌لیه سووره‌ی بێوران با بێته ژوورێ له گه‌ڵ عه‌وڵای ئه‌ڵیاسی گه‌ڕه‌لاوژیه‌کمان بۆ سازده‌ن به ده‌نگه به سۆزه‌کایان و “ئه‌ی بچکۆلێ بچکۆڵێ چاوشینمان ” بۆ بڵێنه‌وه تا چاه سازوباز ده‌بێ! دوای ئه‌وه تفه‌نگه گه‌وره‌که “کالیبڕ ٥۹ یه‌که” هه‌ڵده‌گرین و له گه‌ڵ کاک مه‌لا حه‌سه‌ن شیوه‌سه‌ڵی و عه‌وڵای سه‌دیقی ئه‌ڕۆینه‌وه “بنلیس” له‌وێوه ته‌قه له مۆڵگه‌ی “جه‌ماڵه‌کۆسه” ده‌که‌ین و ماشێنه‌کان ئه‌سووتێنین. به‌ڵێ له یه‌کیه‌تی و یه‌کگرتووی داییه، هیوایه‌کان گو‌ڵ ده‌که‌ن، ئه‌وکات دێمۆکڕات یه‌ک بوو نه‌ک دوو و سێ! هێزو تواناکان یه‌ک بوون نه‌ک دوو و سێ! کێ به بیری دا ده‌هات ئه‌م دێمۆکڕاته به‌هێزو دوژمن تۆقێنه وه‌ک ئه‌یبینین له‌ت و په‌ت بێ! چاو له ده‌ست و خانه‌نشین بێ! سه‌د بری له چیاکانی کوردستان دا له ت و په‌ت بام به‌ڵام ده‌شتی کۆێم نه‌دیتباا!
با بگه‌ڕێمه‌وه بۆلای عه‌وڵای ئه‌لیاسی پاڵه‌وانی مه‌یدانی شه‌ڕه‌کانی قوچ و ماره‌غان و ده‌شتی که‌پرانێ، تاوێک گوێ له به‌سته و لاوک و حه‌یرانی ئه‌و بگرین که چۆن کۆڕی خه‌بات و هاوڕێیانی جوش و خرۆش ده‌دا و هیزو توانای به پێشمه‌رگه ئه‌به‌خشی، تا تۆوی وره‌و و ڕوحیی یه‌کیه‌تی و خۆشه‌ویستی بچێنێ. عه‌وڵای ئه‌ڵیاسی ساڵی ١٣٣۹ له گونده غونچیلانه‌که‌ی قه‌له‌ڕه‌شێ له دایک ببوو ئه‌و کوڕی حاجی ڕۆسته‌می حاجی بوو، بنه‌ماڵه‌ێه‌کی ناودارو به‌ڕێزن له ناو گوندی قه‌له‌ڕه‌شێ خاوه‌نی دوو شه‌هیدی سه‌ربه‌رزوقاره‌مانن، عه‌وڵای ئه‌لیاسی کاتێک مامی خۆشه‌ویستی به‌ناوی حه‌میدی ئه‌لیاسی به‌ره‌به‌یانی رۆژی ٨ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٣۶١ له چیای به‌رزی قوچ له شه‌ڕێکی قاره‌مانانه‌و که‌م وێنه دا شه‌هید ده‌بێ، وێڕای محه‌ممه‌دی ئه‌لیاسی وێکڕا چه‌کی دیفاع له گه‌ل و شۆڕش هه‌ڵده‌گرن و دێنه مه‌یدانی خه‌بات و تێکۆشانی گه‌له‌وه و له ڕیزه‌کانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران دا به گژ دوژمنانی گه‌لدا ئه‌چنه‌وه‌و تۆڵه‌ی شه‌هیدانیان لێده‌ستێنه‌وه. کاتێک که عه‌وڵای ئه‌لیاسیم ناسی ته‌مه‌نی ۲٣ساڵ بوو، گه‌نجێکی جوان و قوچاخ وته‌واو بوو، هه‌تا بڵێی هه‌ڵسووڕو چالاک بوو، به خه‌می کاروتێکۆشانی گه‌له‌که‌یه‌وه بوو ساتێکیش فه‌رامۆشی نه‌ده‌کرد، کاتێک به‌رنامه‌ی عه‌مه‌لیاتێک داده‌ڕژا ئه‌و گورج خۆی ده‌پێچایه‌وه‌و چه‌ند جار خۆی بۆ هه‌وا هه‌ڵده‌داو ده‌یگوت سازوئاماده‌م! ئه‌و گه‌نجێکی سادق و دڵپاک وه‌ک ئاوی حه‌یات وابوو خوێندنه‌وه‌و نووسینی ده‌زانی و له‌و بواره‌ش دا هیچ که‌می نه‌بوو، عه‌وڵای ئه‌لیاسی سه‌ره‌رای خۆشه‌ویستی و شانازی پێشمه‌رگایه‌تی ئه‌و ده‌نگێکی خۆشی هه‌بوو، که‌م نیوه‌ڕۆو ئێواره هه‌بوو که ئه‌و مه‌جلیسی گه‌رم وگوڕنه‌بێ ئه‌و ته‌پڵێکی جوانی لێده‌دا و به‌سته‌ی جوانی ده‌گووت هه موو پێشمه‌رگه‌کان لێی کۆده‌بوونه‌وه‌و شاد و دڵگه‌رمی ده‌کردن و خوشه‌ویستی و یه‌کیه‌تی پێده‌به‌خشین، ئه‌وه‌ش خۆی به‌هره‌یه‌کی جوان بوو له که‌م که‌س دا به‌دی ئه‌کرا، ئه‌وکاتانه‌ی که شه‌هید عه‌لی‌یه سووره‌ی بێوران سه‌ردانی ده‌کردین به‌زمیان خۆشتر ده‌بوووهه‌تا دره‌نگانێکی شه‌و شادی و خۆشی ده‌گه‌ڕاو چامان ده‌خوارده‌وه و ئه‌وانیش به‌سته ولاوکی خۆشیان بۆ ده‌گووتین. عه‌وڵای ئه‌لیاسی ئاره‌زوو و ئاواتی زۆر بوون گه‌نجێک بوو خه‌ونی به سه‌ربه‌خۆیی و ئازادیی گه‌له‌که‌یه‌وه ده‌بینی، له‌وپێناوه‌ش دا زۆر ئازایانه و جه‌سوورانه خه‌باتی ده‌کرد، که‌سێکی زۆر کۆمه‌ڵایه‌تی بوو و خۆی له خه‌ڵک جیا نه‌ده‌کرده‌وه هه‌تا زۆربه‌ی ژه‌مه خواردنه‌کانیشی له ماڵی خه‌ڵک ده‌خوارد، بۆ ئه‌و فه‌رقی ماڵی خه‌ڵک و بنکه‌ی پیشمه‌رگه نه‌بوو، هه‌مووخه‌ڵک خۆشی ده‌ویست وبه دڵه‌وه له باوه‌شیان ده‌گرت. عه‌بدوڵڵای ئه‌لیاسی له زۆربه‌ی شه‌ڕکانی قوچی،ماره‌غان، ده‌شتی که‌پران و چیای جاسووسان دا به‌شداری چالاکانه‌ی کرد‌و زه‌ربه‌ی به ژانی له په‌یکه‌ری داگیرکه‌ران دا و نیشانی دا که تۆڵه‌ستێنی خوێنی شه‌هیدانه، هه‌روه‌ها به دوژمنی سلماند تا گه‌ل کوڕی ئاوای هه‌بێ هه‌تیو نابێ. عه‌بدوڵڵای ئه‌لیاسی سۆز‌و خۆشه‌ویسته‌کی تایبه‌تی به کاک محه‌ممه‌د سه‌ربازی هه‌بوو یه‌کتریان زۆر خۆش ده‌ویست وهه‌ڵسوکه‌وتیان به‌ێکه‌وه زۆرخۆش بوو، زۆریش به یه‌که‌وه بوون. محه‌ممه‌د سه‌رباز پێشمه‌رگه‌ی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران بوو، ئه‌و ئێرانی بوو و فارس بوو، ماوه‌یه‌کی زۆر له لکی٣ی هێزی شه‌هید موعێنی ئه‌وکات بوو، که‌سێکی شاره‌زاو به ته‌جروبه بوو. دوای ماوه‌یه‌ک ڕیزه‌کانی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێرانی به‌جێ هێشت وچۆ گه‌ڵ “جه‌ماعه‌تی بزوتنه‌وه‌ی مازندران” که حه‌سه‌ن ماساڵی سه‌رپه‌رستی ده‌کرد. ۲۶ی گه‌لاوێژی ساڵی ١٣۶۲ محه‌ممه‌د سه‌رباز و پێنج پێشمه‌رگه‌ی تری حیزبه‌که‌یانی له گه‌ڵ دابوون سه‌ریان به بنکه‌ی ده‌سته‌ی ١ی لکی ٣ی هێزی شه‌هید موعێنی له گوندی سووره‌چۆم داکرد، ئه‌وان که تازه حیزبه‌که‌یان دامه‌زرابوو وگه‌شه‌ی ده‌کرد زۆر شێلگیرانه پروپاگه‌نده‌یان بۆ ده‌کرد، ئه‌وان هاتبوون که عه‌مه‌لیاتێکی هاوبه‌ش له گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌کانی حێزبی دێمۆکڕات دابکه‌ن وئه‌وجا دوای عه‌مه‌لیاته‌که ئه‌وانیش ڕۆژنامه‌کانیان پڕکه‌ن له پڕوپاگه‌نده‌و بڵێن عه‌مه‌لیاتمان کردووه یان جه‌بهه‌ی شه‌ڕی هاوبه‌شمان له گه‌ڵ حیزبی دێمۆکڕات کردۆته‌وه! دوای چوار ڕۆژ ده‌ست نیشان کردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی شوێنی عه‌مه‌لیاته‌که، شه‌وی ٣٠ی خه‌رمانانی ساڵی ١٣۶۲ پێشمه‌رگه‌کان خۆیان سازدا کاک محه‌ممه‌دی ئه‌محمه‌د پور گووتی: با عه‌وڵای ئه‌لیاسی ئه‌و نۆره نه‌یێ بۆئه‌وعه‌مه‌لیاته! به‌ڵام عه‌بدوڵڵای ئه‌لیاسی سوور بوو له سه‌رهاتن و گووتی: به خاتری محه‌ممه‌د سه‌ربازی هه‌ردێم مه‌رحوم خدری کوێخا ئه‌حمه‌دی گووتی: قه‌ی ناکا با بێ له گه‌ڵمان به‌وشێوه ساخ بوونه‌وه‌و به‌ره‌و شوێنی عه‌مه‌لیاته‌که له چیای”قوچ” وه‌ڕێکه‌وتن سه‌عات چواری شه‌و به یه‌که‌م موشه‌کی ئاربێ جی بۆ سه‌رمۆڵگه‌ی ڕێژیمی ئاخوندی له چیای به‌رزی قوچ شه‌ڕده‌ستی پێ‌کرد دوژمن هێشتا له خه‌و دابوو به‌شێکی زۆری سه‌نگه‌ره‌کانیان به سه‌ر دا ڕوخابوو و له ژێره‌وه ناڵه‌یان ده‌هات، دوژمن هه‌تا نیو سه‌عات شه‌ڕهه‌ر نیتوانی ده‌ست کاته‌وه، به‌ڵام به هۆی به‌ربڵاوی مۆڵگه‌که‌و هێزی زۆری دوژمن له ناو مۆڵگه‌که دا هێزی پێشمه‌رگه له چوونه ناو مۆڵگه‌که خۆی پاراست، چون هه‌ده‌ف ته‌نیا زه‌ربه وه‌شاندن بوو له هێزی ڕێژیم و به‌س، دوژمن دوای ئه‌وه که زه‌ربه‌یه‌کی باشی خواردبوو و بریندار ببوو، بێ پسانه‌وه به هه‌ر چوار ده‌وره‌ی خۆی دا نارنجۆکی فڕه ده‌دا! له هه‌ر خوله‌کێکدا ده‌یان نارنجۆک ده‌که‌وته سه‌ر ئه‌رز، له‌و نارنجۆک بارانه دابوو زۆر به داخه‌وه تیکه‌یه‌ک نارنجۆک عه‌وڵای ئه‌لیاسی به لا دابردوو شه‌هید بوو.
به‌ڵێ ٣٠ی خه‌رمانان سه‌ره‌تای پاییز بوو، سروه بایه‌کی پاییزی موژده‌ی نه‌مانی به سروشت ده‌دا، داربه‌ڕوی بناری چیای قوچ ودامێنه‌کانی ده‌وه‌ن ده‌وه‌ن به ده‌م ترسه‌وه ئه‌لارینه‌وه، گو‌ڵ و باخ و مێرگ و چه‌مه‌ن کۆبوونه‌وه‌و بارگه‌یان تێک نا عه‌وڵای ئه‌لیاسی له پێشه‌وه سه‌رتۆپی بارگه‌که‌یان بوو، دوراودور به سه‌ر پشتی ئه‌سپه‌که‌وه وه‌ک گوڵی سوور ئه‌دروشایه‌وه هه‌نگاو هه‌نگاو ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ی چۆڵ ده‌کرد، ئه‌و له سروشت دابڕابوو وده گه‌ڕایه‌وه لای خاک، خاکێک له خۆی خۆشتری ده‌ویست، ئه‌و چوو کێلێکی چه‌قاند له سه‌ر پشتی خاک بۆ ئه‌وه هه‌تا هه‌تایه وه‌ک ڕه‌مزی شانازی و شه‌ره‌ف و به‌رخۆدان بمێنێته‌وه. به شه‌هید بوونی عه‌وڵای ئه‌لیاسی گه‌لی ئێمه وحیزبی دێمۆكڕات خه‌سارێکی گه‌وره‌ی کرد، که‌سێکی به وه‌فا وئه‌ویندارێکی به ئه‌مه‌گی ڕێگای خه‌بات و تێکۆشانی له ده‌ست دا.
عه‌وڵای ئه‌لیاسی ئیتر ڕۆیی و چیتر به‌سته‌مان بۆ ناڵێته‌وه و کۆڕی هاوڕێیانی ناڕازێنێته‌وه، ئه‌و پێکه‌نینه خۆشه‌کانی و به‌سته دڵڕفێنه‌کانی بۆ ئێمه به جی هێشت بۆ ئه‌وه‌ی هه‌تا ماوین له گوێماندا بزرینگێنه‌وه و وه‌فادار به ڕێباز‌و باوه‌ڕی بمێنینه‌وه، هه‌زاران سڵاو له گیانی پاکی شه‌هیدی نه‌مرعه‌وڵای ئه‌لیاسی و هه‌موو شه‌هیدانی گه‌ڵ، ڕێگایان پڕ ڕێبوار بێ.
ئه‌بوبه‌کر سێوه‌تاڵی