تاوانی خنکاندنی شارێک. قادر وریا
25 ساڵ به‌سه‌ر ئه‌و رۆژه‌دا رابرد که رێژیمی گۆڕکراوی به‌عس له چاو تروکاندنێک دا به‌شی قڕکردنی هه‌زاران مرۆڤ، بۆمبی کیمیایی به‌سه‌ر خه‌ڵکی هه‌ڵه‌بجه‌دا باراند. 25 ساڵه، هه‌ڵه‌بجه‌و «16/3» و مه‌رگی به کۆمه‌ڵی چه‌ند هه‌زار ژن و پیاو، پیر و لاو و ساوا و مێرمنداڵی کورد، چووه‌ته سه‌ر تاوانی «ئه‌نفال» و سه‌دان و هه‌زاران تاوانی دیکه‌ی رێژیمی
دڕه‌نده‌ی به‌عس.25 ساله هه‌رچی له باره‌ی «هه‌ڵه‌بجه» و «ئه‌نفال»ه‌وه ده‌ی‌خوێنمه‌وه و ده‌یبیسم و ده‌یبینم، له رۆمان و لێکۆڵینه‌وه، له لاوک و سروود و مۆسیقا و له فیلم و تابلۆ و به‌رهه‌می هونه‌ری، نه‌یانتوانیوه قووڵایی ئه‌و کاره‌ساتانه، به‌رینایی تاوانه‌کان و گه‌وره‌یی ئێش و ئازار و خه‌م و مه‌ینه‌تی سه‌رچاوه گرتوو له‌م تاوانانه‌م پێ نیشان بده‌ن. نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی قه‌ڵه‌می به‌تواناو ئه‌ندیشه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ند و مێشک و هه‌ست و ده‌ست و په‌نجه‌ی خوڵقێنه‌ری ئه‌ده‌ب و هونه‌ری به‌رز له نێو ئێمه‌دا نه‌بووه به‌ڵکوو به‌م هۆیه‌وه که‌هیچ شاکارێکی ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و رۆژنامه‌نووسی ناتوانێ ڕه‌هه‌نده جۆراوجۆره‌کانی ئه‌م تاوانه گه‌ورانه به‌جارێک بخاته ڕوو.
ئه‌گه‌ر نه‌مانه‌وێ هه‌ست و بیر و ویژدانی خۆمان به‌وتاوانه‌وه خه‌ریک بکه‌ین، ده‌توانین رواڵه‌تی مه‌سه‌له‌که لای خۆمان ساده بکه‌ینه‌وه و مرۆڤه‌کان ته‌نیا وه‌کوو ژماره سه‌یر بکه‌ین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ وه‌ک مرۆڤێکی به‌ویژدان و له‌مه‌ش زیاتر وه‌کوو تاکێکی به‌هه‌ڵوێست و خاوه‌ن هه‌ست و بیری نه‌ته‌وه‌یی به‌ڕه‌ورووی ئه‌وتاوانانه ببینه‌وه که له نه‌ته‌وه‌که‌مان کراون، ده‌بێ خۆمان halabja1له جێگای ئه‌و که‌سانه دابنێین که که‌وتوونه‌ته به‌ر شاڵاوی ئه‌نفال و کیمیاباران. ده‌بێ بچینه‌وه نێو قووڵایی ئه‌وساتانه‌ی ئه‌وکاره‌ساتانه‌یان تێدا خوڵقا. ده‌بێ ئه‌و وه‌حشه‌ت و نیگه‌رانی و بێ په‌نایی و ناهومێدییانه وێنا بکه‌ینه‌وه که مرۆڤه‌کانی هاوزمان و هاونه‌ته‌وه‌مان له‌وساته‌وه‌ختانه دا، تووشی ببوون. هه‌رکام له‌و به‌کۆمه‌ڵکوشتنانه، له هه‌ناوی خۆیان داله سه‌دان و هه‌زاران رووداو پێک هاتوون. له سه‌ر هه‌ر یه‌کێک له‌م رووداوانه، بۆ وێنه تێداچوونی بنه‌ماڵه‌یه‌ک، هه‌ڵوێسته بکه‌ین ، له ژانی لێک‌دابران و زینده‌به‌چاڵ بوونی خه‌ون و خۆزگه و ئاواته‌کانیان و داخ و که‌سه‌ر و مه‌ینه‌تی که‌سوکاریان وردبینه‌وه، له‌وانه‌یه که‌متاکورتێک هه‌ست به ژان و ناسۆری گۆشه‌یه‌کی بچووک له کۆی تاوانه‌که بکه‌ین. له‌بیرمان نه‌چێ هه‌رمرۆڤێک به‌و پێوه‌ندییانه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌ور و به‌ری خۆی دا دروستیان ده‌کا، به‌و خه‌ون و خه‌یاڵ و بیره‌وه‌ری و ئاواتانه‌ی له‌گه‌ڵیان دا ده‌ژی، به‌و کاریگه‌رییه‌ی له‌سه‌ر بنه‌ماڵه و کۆڵان و گه‌ڕه‌ک و گوند و شاری خۆی هه‌یه‌تی، جیهانێکی بچکۆڵه‌یه.
ئێمه ئه‌و کاتانه هه‌ست به‌و گه‌وره‌یی یه‌ی هه‌ر مرۆڤێک ده‌که‌ین که نه‌ک له‌گه‌ڵ سه‌دان و هه‌زاران مرۆڤی دیکه و له ره‌وتی شاڵاوێک دا، به‌ڵکوو به ته‌نیا ده‌مرێ. له دۆخی ئاسایی دا که ئازیزێکمان ده‌مرێ، هه‌ست ده‌که‌ین که له ژیانی دایک و باوک و خوشک و برا و ژن و منداڵ، که‌سو کار و ده‌روجیران و ناسیاوانی دا، لانیکه‌م بۆ ماوه‌یه‌ک چ بۆشایی یه‌ک دروست ده‌کا. سروشتییه که ئه‌گه‌ر ئه‌و مردنانه سه‌ر له هه‌زاران که‌س بدا و مردنیشیان به هۆی تاوانێکی دڕندانه‌وه بێ، مه‌ینه‌ت و ناسۆری له ده‌ستدانیان له سه‌ر که‌سوکار و نیزیکانیان جارانی هه‌زارو هه‌زاران ده‌بێته‌وه.
له هه‌ڵه‌بجه و له گه‌رمیان و له بارزان و له هه‌ر شوێنێ که شاڵاوی ئه‌نفال و گازی کیمیاوییان گه‌یشتۆتێ، هه‌ر به‌ته‌نیا سه‌دان و هه‌زاران مرۆڤی کورد گیانیان لێ نه‌ستێندراوه. هه‌زاران و ده‌یان هه‌زاری دیکه‌ش، ئه‌گه‌رچی گیانیان له‌به‌ردا ماوه به‌ڵام ژیانیان به‌دۆخێکی ناسروشتی دا تێپه‌رده‌بێ، چوونکه جێگای به‌تاڵی که‌سوکاره به‌ناحه‌قکوژراوه‌کانیان و شوێنه‌واری ره‌وانیی له ده‌ستدانی به‌کۆمه‌ڵی دایک و باوک و خوشک براو، کچ و کوڕ و ده‌زگیران و ژن و مێرد و ئاشنا و رۆشناکانیان بۆ ساتێکیش به‌جێیان ناهێڵێ.
25 ساڵ له تاوانه گه‌وره‌که‌ی کیمیایی بارانی هه‌ڵه‌بجه ڕابردوه. رواڵه‌تی شار، گۆڕانی به‌سه‌ر داهاتوه، به‌ڵام ناخی خه‌ڵکه‌که وه‌ک رووخساریان، ناشاد و ماته‌مباره. ماته‌می له ده‌ستدانی پێنج هه‌زار ئازیز و که‌سوکارله تاوانێکی ئاوا گه‌وره و له به‌رچاوی جیهان، هێشتا به ناخه‌کان و روخساره‌کانه‌وه دیاره. چی بکرێ بۆ ئه‌وه‌ی سارێژ بوونه‌وه‌ی ئه‌م برینه له جه‌سته‌ی مێژوومان دا، ئه‌وه‌نده درێژه‌خایه‌ن نه‌بێت؟ چی بکرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م جۆره تاوانه گه‌ورانه نه‌ک هه‌ر له دژی نه‌ته‌وه‌که‌مان، به‌ڵکوو له دژی هیچ نه‌ته‌وه‌یه‌کی دیکه دووپات نه‌بێته‌وه؟ چی بکرێ بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م تاوانه هه‌میشه له بیره‌وه‌یی نه‌ته‌وه‌ییمان دا، به زیندویی بێڵینه‌وه به‌ڵام نه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی هه‌میشه له ماته‌م دا بین، به‌ڵکوو بۆ ئه‌وه‌ی قه‌دری ئه‌و ده‌ستکه‌وتانه بزانین که “هه‌ڵه‌بجه” کانمان له نرخیان داوه؟