په‌یامی نه‌ورۆزیی سکرتێری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان به بۆنه‌ی هاتنی نه‌ورۆزی 1392وه
هاونیشتمانانی به‌ڕێز!
خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان!
هۆگرانی نه‌ورۆز و به‌هار و نوێبوونه‌وه!
له‌م ساته دا که خه‌ریکین ماڵاوایی له ساڵی 1391 ده‌که‌ین و باوه‌ش بۆ نه‌ورۆز و به‌هار ده‌که‌ینه‌وه و پی ده‌نێینه نێو ساڵێکی نوێی کوردی و هه‌تاوییه‌وه،
به ناوی خۆم و له لایه‌ن رێبه‌ری و سه‌رجه‌م ریزه‌کانی حیزبی دیموکراتی کوردستانه‌وه، به گه‌رمی پیرۆزبایی نه‌ورۆز و سالی نوێتان لێ ده‌که‌م.
جارێکی دیکه سه‌رما و ته‌ڕوتووشی، سه‌خڵه‌تی و ناخۆشی و چه‌قبه‌ستوویی له به‌رامبه‌ر ئیراده‌ی گۆڕان دا، چۆکیان دادا و، ژیان و به‌رده‌وامی و جوانی و نوێبوونه‌وه، له نیشتمانی خۆشه‌ویستی ئێمه، له کوردستان و هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ی هۆگر و ئه‌وینداری نه‌ورۆزن، ئالای سه‌رکه‌وتنیان هه‌ڵداوه.
ساڵێک که تێپه‌ڕ بوو بۆ خه‌ڵکی ئێران و بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد ساڵێکی پڕ له رووداو بوو. خه‌ڵکی ئێران و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له حاڵێک دا، وه‌ک رابردوو و ته‌نانه‌ت زیاتریش، بوونه‌وه به ئامانجی سه‌رکوت و پێشێل‌کرانی سه‌ره‌تاییترین ماف و ئازادییه‌کانیان، له گه‌ڵ بارودۆخێکی ئابووریی ناخۆشتر له ساڵانی پێشتر، ده‌ستوپه‌نجه‌یان نه‌رم کرد. شوێنه‌واری گه‌مارۆی ئابووریی رۆژاوا له سه‌ر ژیانی خه‌ڵک، که به‌رهه‌می سیاسه‌ته غه‌له‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامین،له ساڵی 1391 دا هه‌تا راده‌یه‌کی زۆر خۆیان نواند. گرانیی سه‌ره‌کیترین پێداویستییه‌کانی ژیانی خه‌ڵک، نه‌بوون و نایابیی شتومه‌ک و کاڵای جۆراوجۆر، دابه‌زینی بایه‌خی دراوی ئیران و هاتنه‌خواری توانای کڕینی زۆربه‌ی زۆری تویژه‌کان و کۆمه‌ڵێک گرفت و ئاسته‌نگی دیکه، له‌و ساله‌دا ته‌نگیان به خه‌ڵک هه‌ڵچنی. شوێنه‌واری ئه‌م بارودۆخه به ژیانی خه‌ڵکه‌که‌مانه‌وه و ته‌نانه‌ت به پێشوازیی ئه‌وان له نه‌ورۆزه‌وه، دیاره.
له ساڵی تێپه‌ڕبوودا، گرتن و راوه‌دوونان و ئه‌شکه‌نجه و ئێعدام نه‌ک هه‌ر به‌رده‌وام بوو، به‌ڵکوو به‌ره‌وژوورتر چوو.کۆماری ئیسلامی، که سه‌باره‌ت به کارنامه‌ی ره‌شی له بواری مافی مرۆڤ دا، له مێژه له گه‌ڵ ره‌خنه و مه‌حکومییه‌تی جیهانی به‌ره‌وروویه، هه‌ر وا رێگریی له هاتنی نوینه‌ری نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان بۆ ئێران و لیکۆڵینه‌وه‌ی مه‌یدانی له وه‌زعی مافی مرۆڤ کرد ئه‌م رێژیمه که هیچ سه‌رکه‌وتن و پێشڤه‌چوونێکی له چاره‌سه‌رکردنی کێشه و قه‌یرانه‌کانی خۆی له گه‌ڵ کۆمه‌ڵگه‌ی جیهانیی دا نه‌بوو، زیادکردنی سه‌رکوت و توند و تیژی له نیوخۆی ولات و به‌رگرتن به ته‌قینه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تیی خه‌ڵکی، به تاقه‌رێگای مانه‌وه‌ی خۆی زانی. یه‌کێک له دیارترین جیلوه‌کانی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ له لایه‌ن ئه‌و رێژیمه‌وه، کوشتنی رۆژانه و بێپه‌روایانه‌ی کاسبکاران وخه‌ڵکی هه‌ژار له ناوچه‌سنوورییه‌کانی کوردستان بوو. هه‌ر له‌و ساله دا به سه‌دان که‌س له چالاکانی بواری میدیایی و خه‌باتی مه‌ده‌نی و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤ، به ناو و بیانووی وه‌ک به‌ستراوه‌یی به بێگانه و جاسووسی و دژایه‌تیی هیمنایه‌تیی نیزام و وڵات، ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌کان کران. دوایین شه‌پۆل له‌و گرتنانه، ئه‌و ده‌یان رۆژنامه‌نووس وچالاکه مه‌ده‌نییه بوون که له‌م چه‌ند حه‌وتووه‌ی دوایی و له به‌ره‌به‌ری نه‌ورۆز دا، له شاره‌کانی کوردستانه‌وه، ره‌وانه‌ی به‌ندیخانه کران و به داخه‌وه هه‌تا ئێستاش له زیندانن.
ساڵی تێپه‌ربوو، له دووباره‌وه بۆ کۆماری ئیسلامی ساڵێکی تال بوو. له مه‌یدانی ململانێیه ناوچه‌یی و جیهانییه‌کاندا، ئه‌و رێژیمه پتر له پێشوو تووشی شکست و ته‌ریک مانه‌وه بوو. راپه‌ڕین و ئاڵوگۆڕه‌کانی ناوچه، به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و قسانه‌ی سه‌رانی ئه‌و رێژیمه پێشتر ده‌یانکرد، له به‌رژه‌وه‌ندی کۆماری ئیسلامی‌دا نه‌بوون و له هه‌موو نیشانه‌کان را دیاره له جیاتی زیادکردنی دۆست و هاوپه‌یمان بۆ کۆماری ئیسلامی‌یان دا لێ بکه‌وێته‌وه، کورتکردنه‌وه‌ی ده‌ستی ئه‌و رێژیمه له ناوچه‌که و بێداهاتوویی هاوپه‌یمانه ستراتیژیکه‌کانی کۆماری ئیسلامیان به دواوه‌یه.
کۆماری ئیسلامی له نیوخۆی نیزامیشدا،له ساڵی تێپه‌ڕبوودا پێی نایه قۆناغێکی نوێ له ململانێ و چه‌ندبه‌ره‌کی و لێک له‌هه‌ڵلادان، به جۆریک که ده‌رده‌که‌وێ جڵه‌وی کاروبار له ده‌ستی ریبه‌ری نیزام خامنه‌یه‌ییش ترازاوه. بێگومان به نزیکبوونه‌وه له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆک کۆماری، ململانێ و ناکۆکییه نێوخۆییه‌کانی ده‌سه‌لاتدارانی کۆماری ئیسلامی له گه‌ڵ یه‌کتر، شکڵ و شیوه‌یه‌کی ئاشکراتر به خۆوه ده‌گرێ. ئه‌م راستییه‌ش ده‌توانێ ده‌رفه‌ت بۆ خه‌باتی جیددی‌تری خه‌لکی ولاته‌که‌مان له گه‌ڵ ئه‌و ریژیمه له ساڵی نوی دا، بره‌خسێنی.
له ساڵێکدا که رابرد، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ی گۆڕانێکی ئه‌وتۆ به سه‌ر هه‌لومه‌رجی خه‌باتی کورد له رۆژهه‌لاتی کوردستان و حیزبی دیموکراتی کوردستاندا نه‌هات ، به‌ڵام حیزبی ئێمه له گه‌یاندنی ده‌نگی ئیوه به کۆر و کۆمه‌ڵه نیونه‌ته‌وه‌ییه‌کان، له کاروتیکۆشان له مه‌یدانه جۆراوجۆره‌کانی خه‌باتدا و له هه‌وڵدان بۆ راکێشانی سه‌رنجی هیزولایه‌نه کوردستانی و ئێرانییه‌کان بۆ لای پیویستیی یه‌کگرتن وهاوخه‌باتی، غافڵ نه‌بوو.ئیمه، به پشتیوانیی ئیوه له ساڵی نوێشدا به شێلگیری و هیوایه‌کی زیاتره‌وه، ئه‌م ئه‌رکانه‌مان درێژه ده‌ده‌ین.
رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد!
تینوانی ئازادی و دیموکراسی له کوردستان و ئێران!
هۆگرانی نه‌ورۆز و نوێبوونه‌وه و رزگاری!
ئێمه له حاڵێک دا باوه‌ش به نه‌ورۆز دا ده‌که‌ین و پێ ده‌نێینه نێو ساڵێکی نوێ، که له پیوه‌ندی له گه‌ڵ پرسی کورد به گشتی دا، به هیواوه ده‌ڕوانینه داهاتوو. راسته که به داخه‌وه له ئێرانی ژێرده‌سه‌ڵاتی کۆماری ئیسلامی‌دا،کورد و نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی دیکه هه‌ر وا له سه‌ره‌تاییترین مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان بێبه‌شن، به‌ڵام کورد له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نیوه‌راست دا، ئێستا بووه به فاکته‌رێک که ده‌وله‌تان چی دیکه ناتوانن به حاشاکردن، به‌ره‌ورووی ببنه‌وه. له عێراق، کورد، پێگه و جێگه‌یه‌کی دانپیدانراو و قانوونیی هه‌یه که له هه‌وڵی سه‌قامگیرکردن و په‌ره‌پێدانی زیاتری ده‌سکه‌وته‌کانی دایه. له سووریه، ئاسۆیه‌کی نوێ هاتۆته به‌رده‌م پرسی کورد، و ئه‌گه‌ر لایه‌نه کورده‌کان یه‌کگرتووانه و به‌رپرسانه به‌ره‌وڕووی ئالوگۆڕه‌کان ببنه‌وه، به رووخانی چاوه‌روانکراوی دیکتاتۆریی به‌شار ئه‌سه‌د، ده‌توانین شایه‌دی سه‌رده‌مێکی نوێ له ژیانی کورد له‌و ولاته‌دا بین. له دراوسێیه‌تیی ئێران و له تورکیاش، سیاسه‌تێکی نوێ له پیوه‌ندی له گه‌ڵ پرسی کورد دا هاتۆته کایه‌وه. چاره‌سه‌ری ئاشتیخوازانه، ئه‌و رێگایه‌یه که به خۆشییه‌وه ده‌وله‌تی تورکیه و نوێنه‌رانی پرسی کورد، گرتوویانه‌ته به‌ر. ئاره‌زووی ئیمه ئه‌وه‌یه وتویژه‌کان بگه‌نه ئاکامی باش و رێگا بۆ پیکه‌وه ژیانی به ته‌بایی له‌مه‌ودوای رۆڵه‌کانی دوو نه‌ته‌وه‌ی کورد و تورک، خۆش بکه‌ن.
هاونیشتمانه به‌ڕیزه‌کان!
خه‌ڵکی ئازادیخوازی کوردستان!
له به‌ره‌به‌ری ده‌سپێکی ساڵی نوێ‌دا، به گه‌رمی پیرۆزبایی نه‌ورۆزتان لێ ده‌که‌م. بۆ ئێمه خه‌باتگێڕانی رێگای ئازادی و دیموکراسی، بۆ نه‌ته‌وه بنده‌سته‌کانی ئێران و و خه‌ڵکی له ماف وئازادی بیبه‌شی وڵاته‌که‌مان، نه‌ورۆزهه‌ر ته‌نیا جێژنی نوێبوونه‌وه‌ی ساڵ نییه، کاتی دارشتنی پلان و به‌رنامه‌ی تێکۆشان بۆ ساڵێ نوێ و نوێکردنه‌وه‌ی بڕیار و په‌یمان بۆ بردنه پێشی خه‌باتی ئازادیخوازیمانه. مه‌وسمی وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی ئه‌رکه‌کانمان له ئاست هه‌زاران رۆڵه‌ی به‌ندکراو و ده‌یان هه‌زار بنه‌ماڵه‌ی ئازیزله‌ده‌ستداوه. با له‌م ساته‌دا ، هه‌موومان پێکه‌وه به‌ڵێن بده‌ین له ساڵی نوێ‌دا، کار له پیناوی ته‌بایی و یه‌کگرتوویی و هاوخه‌باتی و هه‌وڵدان بۆ رزگاریی نه‌ته‌وه و نیشتمانی خۆمان له سته‌م و دیکتاتۆری، بکه‌ینه سه‌رله‌وحه‌ی به‌رنامه‌کانی خۆمان.
به هیوای نه‌ورۆز و به‌هار و ساڵێکی خۆش و پڕ ده‌سکه‌وت بۆ هه‌موومان،
خالید عه‌زیزی
سکرتیری گشتیی حیزبی دیموکراتی کوردستان
دواساته‌کانی 30ی ره‌شه‌مه‌ی 1391
20ی مارسی 2013