جێژنی بەهار. ئاشق
به‌هاره ده‌شت و کێو یه‌کسه‌ر لیباسی ئه‌تڵه‌سیی پۆشی
به‌سه‌رچووکاتی دڵته‌نگی و وه‌ده‌رهات سه‌رده‌می خۆشی
ته‌ماشای گوڵشه‌ن و چیمه‌ن دڵاندێنێته سه‌رخۆشی
ده‌سا موتریب به ده‌نگی ساز و نه‌ی بشکـێنه‌خامۆشی
نه‌وای عیشق و ئه‌وین لێ‌ده که دڵ دێنێته‌سه‌رخۆشی
بگێڕه جامی مه‌ی ساقی به دوو ده‌ستیبلوورینت
سه‌ما که و له‌نجه بێنه، ناز بده چاوانینه‌خشینت
به عیشوه تێ‌بکه بۆمان شه‌ڕابی کۆنیڕه‌نگینت
ده‌سا موتریب به ده‌نگی ساز و نه‌ی بشکێنه‌خامۆشی
له باڵای دڵبه‌رم بدوێ که دڵ دێنـێته‌سه‌رخۆشی
له خه‌و چاوی هه‌ڵێنا گوڵ که دیتی عه‌رزیڕه‌نگاوڕه‌نگ
به قاقا پێکه‌نی پشکووت، له‌تیف و جوان و شۆخ وشه‌نگ
گوتی:”بولبول ده‌می وه‌سڵه وه‌ره بخوێنـه بۆم ئاهه‌نگ”
ده‌ساموتریب به ده‌نگی ساز و نه‌ی بشـکێنه خامۆشی
که ڕۆژی شادییه، دایکیته‌بـیعه‌ت پڕ گوڵه کۆشی
شنه‌ی بای به‌ربه‌یان هێنای له‌گه‌ڵ خۆی بۆنی عه‌تری گوڵ
ده‌خوێنن بولبول و قومری له نێو باخا به‌سـۆز و کوڵ
خه‌ریکی به‌زم و گۆرانین مه‌لی خۆشـخوێن له بانیچڵ
ده‌سا موتریب به ده‌نگی ساز و نه‌ی بشـکێنه خامۆشی
نه‌وای عیشق‌و ئه‌وین لێ‌ده که دڵ دێنێته سه‌رخۆشی
له شاخا ده‌نگی که‌و هه‌رواله نێو باخا هه‌زارده‌ستان
به نه‌رمی ڕازی زیندوومان ده‌چرپێنێته‌گوێی مه‌ستان:
“ده‌می کار و ژیان ئێستایه، سبحه‌ی دووره بۆهه‌ستان”
ده‌سا موتریب به ده‌نگی ساز و نه‌ی بشـکێنه خامۆشی
له‌باڵای دڵبه‌رم بدوێ که دڵ دێنێته سه‌رخۆشی
ته‌وژمیخێروخۆشی دای‌چه‌ماند پشـتی په‌ژاره و ده‌رد
کراوه چاوی کانی، هه‌ڵقوڵیفرمێسـکی ڕوونی هه‌رد
به ڕێژنه‌ی ئه‌شکی شادی زه‌رده‌خه‌نده که‌وته‌لێوی به‌رد
ده‌سا موتریب به ده‌نگی ساز و نه‌ی بشکێنه خامۆشی
که‌ڕۆژی شادییه، دایکی ته‌بیـعه‌ت پر گوڵه کۆشی
له هه‌ر شوێنێکه ده‌ڕوانی بیساتی عه‌یشه به‌رپایه
به ده‌سته بۆ سه‌یاحه‌تکۆمه‌ڵی عاله‌م له سه‌حرایه
قریوه‌ی به‌زم و خۆشحاڵی له‌هه‌رگۆشـه و له هه‌ر لایه
ده‌سا موتریب به ده‌نگی ساز و نه‌یبشـکێنه خامۆشی
نه‌وای عیشق و ئه‌وین لێ‌ده که دڵ دێنێته‌سـه‌رخۆشی
ئه‌تۆش “ئاشق” مه‌که سستی بچۆ سـه‌یرانی نێو گوڵزار
له‌بن دارێکی دانیشه و به یادی لێو و کوڵـمه‌ی یار
ته‌ماشا که گوڵ وسه‌وزه و به دڵگه‌رمی بڵێ ئه‌شـعار
ده‌سا موتریب به ده‌نگی ساز ونـه‌ی بشکێنه خامۆشی
له باڵای دڵبه‌رم بدوێ که دڵ دێنێته‌سه‌رخۆشی
به‌ڵی خۆشه به‌هارت کورده‌وارینیشـتمانی خۆم
به‌هه‌شتم، ڕووگه‌که‌م، ئه‌ی دڵبـه‌ر ودڵداری جوانی خۆم
له ڕێگه‌ت دا وه‌ته‌ن هه‌رگیز درێخ ناکه‌م له گیانیخۆم
ده‌سا موتریب به ده‌نگی ساز و نه‌ی بشـکێنه خامۆشی
سروودیڕاپه‌ڕین لێ‌ده که گه‌ل دێنێته سه‌رخۆشی
ئاشق به‌هاری ساڵی 1353ی هه‌تاوی