پەیامی بنەماڵەی قازی عەلی. ئارام بنوو پیاوه جوانه‌كه
په‌یامی بنه‌ماڵه‌ی ماموستا قازی عه‌لی ڕاد به بۆنه‌ی سه‌فه‌ری ئه‌به‌دیی كاك ئه‌بووبكری راد
هاونیشتیمانیانی هێژا، ئاماده بووانی به‌ڕێز
دۆستان ، ئازیزان
ئێمه‌ی كورد، ئێمه‌ی پارچه پارچه و نایه‌كگرتوو، مادام كه هه‌ست به ژانه‌كانمان، هه‌ست به كاره‌ساته‌كانمان، هه‌ست به بێده‌ره‌تانی و هه‌ست به كوردبوونی خۆمان به قووڵی بكه‌ین، به ڕوونی ده‌بینین كه چاره‌نووسێكی گه‌لێك تاڵمان هه‌یه، ڕه‌نگه به‌كارهێنانی په‌یڤی چاره‌نووس لێره‌دا هیندێك قورس بێت به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك به وردی مێژووی كوردبخوێنێته‌وه، ده‌بینێت و ده‌زانێت كه ئێمه ته‌نها نه‌ته‌وه‌یه‌كین كه نیزیك به چوارسه‌د ساڵه، ته‌واو له‌و كاته‌وه كه خانی مه‌زن مه‌م و زین ده‌نووسێت و له مه‌م و زیندا په‌نجه له‌سه‌ر برینه‌كانمان داده‌نێ و به ڕوونیش ئاماژه به هه‌توانه‌كان ده‌كات، هه‌ر له‌و كاته‌وه ئێمه به هۆی گیرۆده‌بوون به فه‌رهه‌نگی خێڵ و هه‌وڵنه‌دان بۆ بوون به نه‌ته‌وه، به مانا مودێرنه‌كه‌ی و دانه‌نانی به‌رژه‌وندییه‌كانی وڵات له سه‌ره‌وه‌ی هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كان، تراژیدیا ده‌بینین و به‌ناو تراژیدیادا گوزه‌ر ده‌كه‌ین و تراژیدیا ده‌ژین. تراژیدیا ته‌نها كاره‌ساته گیانته‌زێنه‌كان نین كه ئێمه‌ی كورد به تایبه‌تی له سه‌د ساڵی ڕابردوودا شاهیدیانین به‌ڵكوو له‌وانه كاره‌سات بارتر، نه‌بوونی گیانێكی نه‌ته‌وه‌یی، هزرێكی نه‌ته‌وه‌یی و به‌یه‌كه‌وه خه‌باتكردن بۆ ڕزگاریی نه‌ته‌وییه. نه‌بوونی ئه‌و گیانه نه‌ته‌وه‌ییه، ئێمه‌ی له دۆخێكی گه‌لێك دشواردا ڕاگرتوه. وه‌ك ئه‌وه‌یكه گه‌لێك به درێژی چوار سه‌د ساڵ نه له به‌هه‌شت و نه له دۆزخ به‌ڵكوو له به‌رزه‌خدا بژی. ئێمه، هه‌موومان، هه‌ر كه‌سێك به شێویه‌ك، ئه‌و ڕاستیه تاڵه به جه‌سته و به گیان هه‌ست پێده‌كه‌ین و زۆربه‌شمان ڕێگای ڕزگاریی له‌و دۆخه تاڵه، له‌و قه‌ده‌ره دروستكراوه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان ده‌بینین و ده‌زانین.
به‌ڕێزان
ئه‌و ڕستانه‌ی سه‌ره‌وه ئی پیاوێكی جوانن، ئی كه‌سایه‌تیه‌كن له ڕه‌گه‌زی ئاو و شاخ كه به‌شێك له ته‌مه‌نی به‌نرخی خۆی به ئازادیی، به دادپه‌روه‌رییی و به كورد و كوردستان به‌خشی. ئه‌و پیاوه جوانه ته‌نها ئی بنه‌ماڵه‌ی ماموستا قازی عه‌لی راد، ئی بنه‌ماڵه‌ی كاك عه‌ولا گه‌نجه نه‌بوو به‌ڵكوو ئی هه‌موو گه‌لی كورد بوو.
ئه‌گه‌ر مرۆڤ ، بوونی مرۆڤ، ژیانی مرۆڤ، پێكهاته‌یه‌ك بێت له خێر و شه‌ر، له جوانی و ناشیرینی، له باشی و خه‌راپی، له وه‌فاداریی و بێ وه‌فایی، له دڵسوزیی و بێ ئه‌مه‌گی، ئه‌وا ئه‌و پیاوه جوانه خێر و جوانی، باشی و وه‌فاداری، ئه‌مه‌گ و دڵسوزیه‌كی، زۆر زۆر له شه‌ر و ناشیرینی، له بێ وه‌فایی و بێ ئه‌مه‌گی له‌سه‌رتر بوو. ئه‌و له خوێندنه‌وه‌و ئه‌زموونه‌كانی خۆیدا به پله‌یه‌كی به‌رز گه‌یشتبوو. ئه‌و، له‌ڕاستیدا به پله‌ی به‌رزی، به‌رزه مرۆڤ گه‌یشتبوو. به‌ڵێ.، ئاسایییه كه به‌رزه مرۆڤه‌كان بچنه بان فه‌لسه‌فه‌كان، بچنه بان ئایینه‌كان، بچنه بان ئایدوولۆژیه سواوه‌كان، بچنه بان سیاسه‌تی ته‌پیو و ناكارا و له‌وێوه ته‌ماشای گه‌ردوون و جیهان و مرۆڤ بكه‌ن. وه ئاسایییه كه ئه‌وان دڵسوزیی ڕاسته‌قینه‌ی سروشت و مرۆڤ و هه‌موو گیانله‌به‌ره‌كانیی تریش بن.
ئه‌و پیاوه جوانه له‌ڕاستیدا به‌و پله به‌رزه گه‌یشتبوو به‌ڵام پرسی كورد له هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و پرسی نه‌بوونی هزرێكی نه‌ته‌وه‌ییی و خه‌باتێكی یه‌كگرتوو، پرسی نه‌بوون به نه‌ته‌وه‌و نه‌بوون به ده‌وڵه‌ت به‌شێكی گرنگ له ئه‌ندێشه و بیری، به‌شێكی گرنگ له بوونی داگیر كرد بوو. ئه‌و، گه‌لێك پرۆژی بۆ داهاتوو هه‌بوو به‌ڵام مخابن به هۆی نه‌خۆشیه‌وه نه‌یتوانی ئه‌و پرۆژانه بكاته كردار.
ئه‌و پیاوه جوانه به جه‌سته، شه‌وی ٢٥ی ژانوییه‌ی ٢٠١٩ كاتژمێر ٨ و ٢٥ خوله‌ك به‌جێی هێشتین به‌ڵام به بیر و ئه‌ندێشه، به كوردپه‌روه‌ریی و دڵسۆزیه‌كه‌ی، به ساده‌یه‌كانی و خه‌مخۆریه‌كه‌ی بۆ هه‌میشه له‌گه‌ڵماندایه. هه‌ر بۆیه ده‌لێین، پیاوه جوانه‌كه، ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی كه به ئه‌وینی وڵات و به ئه‌وینی ئازادیی و به ئه‌وینی ڕزگاریی نه‌ته‌وه‌كه‌ت و به ئه‌وینی به‌رزه مرۆڤێكه‌وه ژیای، ئێمه شینت بۆ ناگێرین، ئێمه پرسه‌ت بۆ دانانێین، ئێمه ماڵئاوایت لێ ناكه‌ین، به‌ڵكوو ته‌نها ده‌لێین ئارام بنوو. ده‌لێین نیگه‌رانی هیچ شتێك مه‌به چونكه تۆ جوانیه‌كی گه‌لێك زۆرت بۆ ئێمه، بۆ هاوڕێكانت، بۆ گه‌له‌كه‌ت به دیاریی به‌جێهێشت. وه ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین لایه‌قی ئه‌و هه‌موو جوانیانه بین و له‌گه‌ڵیاندا بژین و بیانكه‌ینه وانه بۆ ژیان و بۆ خه‌بات دژی سته‌مكاران. به‌ڵێ.، دیسان ده‌لێین پیاوه جوانه‌كه.، ئه‌ی ئه‌و كه‌سه‌ی خۆشه‌ویستی و دڵسۆزیی و هیوا و ساكاریت ده‌به‌خشیه‌وه، ئارام بنوو، گه‌لێك ئارام ، تۆ بۆ هه‌میشه له گیان و له بیرگه‌ماندا به زیندوویی ده‌مێنیه‌وه.