رۆڵی ره‌وه‌ندی کوردله تاراوگه. عەبدوڵڵا ئەمینی
ئه‌وه‌نده‌ی له هه‌شتاکانی سه‌ده‌ی رابردوورا ره‌وه‌ندی کورد رووی له هه‌نده‌ران کردووه ده‌بێ بڵێین چه‌ند قاتی هه‌مووی ئه‌وه ده‌بێ که به درێژایی مێژوو هه‌تا ئه‌و ده‌ستپێکه هه‌مه لایه‌نه په‌ریوه‌ی تاراوگه بوون. ئه‌گه‌ر له ئینساف لا نه‌ده‌ین و نه‌خش و رۆڵی ره‌وه‌ندی کورد به که‌م نه‌گرین و جێگه و پێگه و بایەخی خۆی پێ بده‌ین، رۆڵێکی یه‌جگار گرینگ و به‌رچاوی گێراوه له ناساندنی کورد و کوردستان و کو‌لتوور و فه‌رهه‌نگ و رۆشنبیری و دۆزه ره‌وا‌که‌ی و پێشێلی مافی تاک و نه‌ته‌وه‌که‌ی له لایان داگیرکه‌رانی قین له دڵی کۆمپرادۆر و توتالیتێری چاوچنۆک.
له هه‌مووی گرینگتر جیلێکی هاوته‌ریب له ته‌ک فه‌رهه‌نگ و زمان و کولتووری خۆی به ته‌واوی و له بنچ و بنه‌وانه‌وه ئاشنا و شاره‌زا به زمان و داب و نه‌ریت و کولتووری رۆژئاوا‌و و وڵاتانی پیشه‌یی و پێشکه‌وتوو و خاوه‌ن تێکنۆلۆجیای سه‌رده‌میانه په‌روه‌رده کردووه که له راستی دا پشت و پشتیوانێکی له حیسێب نه‌هاتووی بۆ ئێستا و دوارۆژی کورد مسۆگه‌ر کردووه.
هه‌ر به‌وه‌شه‌وه نه‌وه‌ستاون و ئه‌وه‌ی له توانای دا بوه چ له بواری خوێندن و چ له بواری ئیش و که‌سابه‌ت و ئابووریەوه ده‌سته و وه‌ستان نه‌وه‌ستاون وئه‌وپه‌ری حه‌ول و تێکۆشانی خۆیان داوه و له قۆناغه سه‌خت و دژواره‌کانی ئابووری نیشتمان دا به دڵاوایی و له خۆبورده‌یی داکۆکیان له که‌س و کار و ئابووری وڵاته به‌شکراو مه‌ینه‌ت چێشتۆ‌که‌یان دا کردوه ، هه‌روا له بواری ئاکادمی دا ئه‌و که‌سانه‌ی ته مه ن بواری خوێندنی پێ داون زۆر به باشی له م بواره دا خه باتگێرانه خه باتیان کردووه و بروانامه و کوالیفیکه یشێنی به رز و باوه رپێ کراویان ته نانه ت له ئاستی پسپۆریش دا له زانسته جۆراوجۆره کان وه ده ست هێناوه،ده راستی دا پۆلێک ئاکادمیستی پسپۆر‌و دڵسۆزوئاماده ی خزمه ت له گشت بواره کاندا به شێوه ی سه رده میانه ،سه ر له پێناو ئاماده ن بۆ به ره و پێش بردنی کوردستان شان به شانی وڵاتانی پیشه یی و پێشکه وتوو،
هه ر که سه و به پێی جێگه و پێگه وپله ی کۆمه ڵایه تی خۆی، هه ر له سینه ما، چاند، هونه ر، وه رزش ،موزیک ، کۆلتوروفه رهه نگ بگره هه تا رامیاری ، ئابووری و کۆمه ڵایه تی و هتد… به و په ری هه ست به به رپرسایه تی ، خۆی به باڵوێز و نوێنه ری راسته قینه ی نه ته وه که ی دا ناوه و لێپرسراوانه و لێ براوانه له هه ر هه ل وبوارێک دا و له هه ر کۆر و کۆبونه وه یه
ک بۆی لوابێ راشکاوانه و به په رۆشه وه شه ی په ستوای دۆزی کوردی به شه کردوه و به دوای سه ر ه داوی ماشه ری هاڵۆز و تێک هاڵاوی دۆزه ره واکه ی نه ته وه که ی دا گه راوه و گوێی گوێ دێرانی به ژیانی مه ینه ت بار‌و بێ به ش له سه ره تایی ترینی مافه کانی ژیان و ئینسانی نه ته وه که ی و دڵر ه قی و هه ڵس و که وتی نامرۆڤانه و بێ به زه یانه ی داگیر که ران به رامبه ربه گه له بێ به ش و ماف زه وت کراوه که ی ئاو داوه، به پێی ئیمکان و له حه ددی خۆی دا دۆست و لایه نگرولۆبی بۆ گه ل و نیشتمانه که ی په یداکردووه،
به هه ر بۆنه یه ک به تایبه تی بۆنه ی سیاسی بێ گوێ دان به سه رما وگه رماوبه فروکرێوه و باهۆز، به ورد و درشته وه رژاونه ته سه ر شه قام و به ر ده رگای بالۆێزخانه کانی وڵاتان به تایبه تی وڵاتانی داگیر که ری کوردستان ، و زل هێزه کان ، به ساز دانی که مپه ین وخۆ پێشان دان ورێپێوان و دروشم دان پشتیوانی و داکۆکی‌یان له زیندانیانی سیاسی و هه ڵوێست و به رخودانی سیاسی و مه ده نی گه لی کورد له ناو خۆی وڵات دا کردووه ،
له چه ندین وڵاتی ئوروپایی وه ک بریتانیا ، فه رانسه ، ئاڵمان ، نۆروێژ، هوله ند ، سوئێد و هتد… نوێنه ری پارلمانیان هه یه ، هه ر به م هۆ یه شه وه حیزب و رێکخراوه سیاسی و مه ده نی و ئینجی ئۆیه کان وته نانه ت کار به ده سته باڵاکان وده وڵه ت مه ردانی ئه م وڵاتانه و وڵاتانی تر زیاتر و باشتر له ته ک دۆزی کورد و نه هامه تێکانی ئاشنا بوون وهه ر به حه وڵ و تێکۆشانی ئه وانه وه بوو که دۆزی ئه نفال و کیمیابارانی هه ڵه بجه ی شه هید بۆ به جینۆساید ناساندنی چووه ته پارلمانه کانی بریتانیا( ئینگڵته را و سکۆتله ندا )، نۆروێژ ، سوئێد ، ئاڵمان وهوله ند ، نووسه ری ئه م دێرانه یه کێک له وشاهید حاڵانه بووه له پارلمانی بریتانیابه به شداری نیزیکه ی سه د که س له کوردانی دانیشتوی له نده ن وحیزب و رێکخراوه سیاسێکانی کوردی و نوێنه رایه تی حکومه تی هه رێم و به رێز وه زیری شه هیدان و ئه نفال کراوه کان که رۆژی28.02.13 له کات ژمێری 2ی پاش نیوه روه هه تا 4،39 واتا 2 ساعات و39 ده قیقه ی ته واو، 9 پارلمانتاری ئه م وڵاته له سه ر به جینۆساید ناساندنی که یسی ئه نفال وکیمیاباران قسه یان کردووه، ئه وه به نۆبه ی خۆی کارێکی گه لێک مه زن و پۆز تیڤ بوو، چونکه پارلمانی یه کێک له بریارده رانی هه ره گرینگ و سه ره کی داکۆکی کار له په یمانی لۆزان و دابه ش کردنی کوردستان بوو، ئه م رۆ ئه و هه مۆکاته گرینگه بۆ که ی‌س و داوای کورد ته رخان ده کات ، جێگای خۆ یه تی لێره را له خه بات و تێکۆشانی ماندووی نه ناسانه ی رۆڵه ی دڵسۆز‌و ئه مه گناسی کورد، ئه ندام په رلمانی بریتانیا به رێز و تێکۆشه ر نازم زه هاوی ،که ئه ویش تاکێکه له و کۆمه ڵه ره وه نده، قه در زانی وده ست خۆشی بکه ین، دڵنیام که م نین له م جۆره کارانه ی کراون وله م رۆڵه دڵسۆز وتێکۆشه ر و به ئه مه گانه ، ئه وه نمونه یه که له هه زاران نمونه ی به که ڵک وپوز تیڤی به ئه نجام گه یشتوو له لایه ن کورده کانی تاراوگه ،
نمونه یه کی تر له کاره باش و دیاره کانی ئه م خه ڵکه دڵسۆز و خه باتگێره له ژێر ناوی رێکخراوی چاک له پێناو له قاودانی کیمیا باران و بازه رگانانی ماده کیمیاوێکان که هاوکاری سه دامی دیکتاتۆریان کردبوو ، کۆڵ نه دان هه تا ته سلیم کردنی گه وره بازه رگانی هوله ند ی به دادگا ،به ناوی فرانس فان ئان رات که له لایه ن دادگاوه به 15 ساڵ زیندان مه حکوم کرا، ئه م کاره ته نیا مه حکوم کردنی بازه رگانێکی هه ل په ره ستی چاو چنۆک نه بوو، به ڵکو سه لماندنی مه زلومییه ت و حه قانییه تی نه ته وه یه کی جینۆساید کراو بوو،کردنه وه و پێ دا چوونه وه ی فایل و که یسی گه لێکی به شکراوی له بیر کراو بوو، وه خه به ر هێنانی ویژدانه خه وتۆکان و کردنه وه ی چاوه نوقاوه کان بوو له حاند کوردی بێ به شی نیشتمان به شکراوی سه ر وماڵ به تاڵان براو،
کار و چالاکی وخه بات و تێکۆشانی ئه م خه ڵکه دڵسۆز و کورد په روه ره نه ته نیا له م بابه ته دا ناگونجێ وجێگای نابێته وه ته نانه ت نه تواندراوه ئاماژه به سه ر دێری کاره کانیش بکرێ، ئه م ئاماژانه ی سه ره وه ته نیا دڵۆپێکه له ده ریایه ک له خه بات و چالاکی و دڵاوای وتێکۆشانی ئه م خه باتگێره ماندوویی نه ناسانه و ئه ویندارانی راسته قینه ی کورد و کوردستان،
ده کۆتایی دا ئه گه ر بمان هه وێ پێناسه یه ک بکه ین بۆ ئه م خه ڵکه شۆرشگێر و خه باتگێره ، زۆربه ی هه ره زۆری ئه وانه هه مان پێشمه رگه گیان له سه رو ده سته کان و شێرانی خۆ نه ویستی گه ل ونیشتمان په ره ستی سه نگه ری به رخودان و به رگری له شه ره ف و که رامه ت و هۆویه تی نه ته وه یی و نیشتمانی خۆ شه ویستن که به پێی تاکتیک و به هۆی ئاڵ و گۆر له قۆناغی خه بات و هه وئاهه نگ له ته ک ئاڵ وگۆره کانی ناوچه یی و جیهانی دا سه نگه ریان گواستۆته وه تاراوگه و ده چوارچێوه ی یاسای رێگه پێ دراوی ئه م وڵاتانه ی که تێیدا ده ژین لێ بڕاوانه درێژ ه به خه باتی سیاسی ، مه ده نی ، رۆشنبیری ، هونه ری و هتد… سه ر ده مییانه ی خۆیان ده ده ن .
به سپاسه وه
عه‌بدوڵڵا ئه‌مینی
12ی خاکه لێوه ی 2713 کوردی = 01.04.2013 ی زایینی