ئایا لە ئوسترالیا چۆن کەڵک لە سیاسەت وەردەگیری. ڕەحمان ئیبراهیم‌زادە

جولیا گیلارد و کوین راد، دوو دژبەری یەکتر و سەر بە حیزبی کرێکارانی ئوسترالیان و بە ئیدولۆژی چەپەن. بە گوێرەی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە کە ئوسترالیا لە نێو وەڵاتانی دێمۆکراتی دا خاوەن بێ رووحمانەترین فەرهەنگی سیاسیە. لە ناو ئەو فەرهەنگە بێ رووحمە دا، رێبەرانی سیاسی حیزبەکان لە لایەن خودی تەشکیلاتەکەی خۆیان و هاوری و هاوفکرەکانیانەوە، پلان و بەرنامەی وەلابردنیان بۆ دادەرێژەرێ و لە دەستەڵات دەخرێن و سەدان تۆمەتیان بۆ هەڵدەبسترێ.

لە دوو حەوتوو لە مەوەبەر سەرۆک وەزیری ئەو وەڵاتە، لە لایەن هاوری حیزبیەکانیەوە هەر رەشەی لە سەرکار لابردنی لێکرا، ئینسان سەری سوردەمێنی لەو سیاسەتە ی کە لە ئوسترالیا پێرەو دەکرێت، ئا یا سەرۆک وەزێر حیزب دیاری دەکات یان خەڵک، چۆنە هەر بەو هاسانیە دەکرێ سەرۆک وەزیر وەڵابنری، درۆنیە کە دەڵێن ئوسترالیا پێتەختی کودەتایە لە دوونیا دا.

نیزیک بە دوو حەوتوو لە مەوەبەر سەرنەویشتی سەرۆک وەزێر جولیا گیلارد ، رێبەری حیزبی کرێکارانی ئوسترالیا کەوتە گرەوی هەڵبژاردنێکەوە، کە نەخشەو پلاندانەرانی ، هەر هاورێکانی خۆی بوون لە ناو حیزبی کرێکاراندا، بەو پلانە دەیان هەویست ئەو خانمە وەلانێن و کوین رادی لە جێگاکەی دانێن. بەڵام ئەو خانمە لەو پلانە دا سەرکەوتوو هاورێکانی شەکەستیان خوارد.

ڵیک دانەوە سیاسیەکان باس لەوە دەکەن کە ساڵی 2013 ساڵێکی پەرتەلاتووم و کێشە دەبێت بۆ سەرکردەکانی ئوسترالیا.

لە هەڵبژاردەنی ساڵی رابردوو دا کۆتای بە دەورەی زەمام داری 11 ساڵەی حیزبی کرێکارانی ئوسترالیا هات و تری میلز دەستەڵاتی گرتە دەست، بەڵام ناو براو تنها 6 مانگ توانی لەو پۆستە دا وەمێنی.

تدبیلیو فەرمانداری وێکتوریا توانی نیزیک بە دووساڵ لەو پۆستە دا وەمێنی،بەلام لە مانگی مارس دا پێش ئەوەی بەریسوایەک تاوانبار بکرێ و بە زۆری وەلاینین لە پۆستەکەی خۆی ئسیتیعفای دا. ناو براو یەکەم کەس نەبوو کە کەنارەگیری کرد، بەڵک و لەو ماوە دا سێ نەفەری دیکەش ئیستیعفای خۆیان راگیاند.

جولیا گیلارد کە پێشتر سەرۆکی حیزبەکەی خۆی بوو، ساڵێک لەمەوە بەر لە کێ بەرکێ سەرۆک وەزیری دا سەرکەوت بەڵام ئێستا لە ناو حیزبەکەی دا توشی قیرانێکی سیاسی بووە. رابردووی ئەو خانمەش زۆر لێڵ و ناروونە و دەستی لە بەر نامەو پلانی زۆر دا هەبووە.

بۆ نموونە هەر ئەو خانمە بوو، کە لە ساڵی 2010 دا بە لێدانی خەنجەر لە پشتی کوین راد، توانی کورسیەکەی ئەو بە دەست بێنی.

کوین راد رۆژێک رەئیسی خانمی جولیا گیلارد بووە، کاتێک جولیا جێگای ناوبراوی گرتەوە، 1000 رۆژ لە بە دەستەوەگرتەنی پۆستی سەرۆک وەزیری تێپەریبوو.

تەماشاکەن، هەر ئەو خانمە چوار ساڵ لەمەوە بەر بە هەموو ئینرژی و توانیەوە هەوڵی دا بۆ وەلانانی کیم بیزی رێبەری پێشووی حیزبی کرێکارنی ئوسترالیا و هێنانە سەرکاری کوین راد. ئەو حیزبە لە یەک دەهەی رابردوو دا پێنج رێبەری گەورەی بە خۆەو دیوەن، بەلام لە ناو تیفی مەحافەزەکاری ئوسترالیا دا رێبەرانی حیزبی لیبراڵ زۆرتریان ئاڵوگۆر پێکراوە.

لە ماوەی 6 ساڵی رابردوو دا ئە حیزبە 4 رێبەری سیاسی هەبوون، جان هاوارد کە رۆژێک سەرۆک وەزیر بوو. برندن نلسون کە زۆر لە پۆستی رێبەری دا مایەوە، مالکوم تر نبول کە ئینسانێکی زۆر بەرزە فەربوو، تۆنی ئەبوت رێبەری پێشوو.

رێبەرانی ئوسترالیا چە لە کاتی دەستەڵات دا و چە لەکاتی مووخالیفەتی دەوڵەت دا بە ئەندازەی تیمی فوتباڵی چلس لە باری ئەمنیەتییەوە لە ئەمان دان و لە ژیانی خۆیان دڵنیان. بەو دەلیلان دەڵێن کانبز هەم پێتەختی ئوسترالیایە و هەم ،پێتەختی کودەتایە لە دوونیا دا.

لە چاو پێدا خشاندنێکی دەرەوەی دا دەردەکەوێ کە تەلەفاتی سیاسی لە ناو حیزبەکان دا سەرسام ئاوەرە. ئوسترالیا دەگەڵ ئەو هەموو پێک هەڵپرژانە سیاسیانە دا توانیویەتی لە سێ بوحرانی ئیقتیسادی دا لە ماوەی 22 ساڵ دا سەرکەوتوو بێتە دەرێ.

ئەوە پرسیارێکی گەورەیە، چۆنە ئەو سەکردە سیاسیانەی کە تونیویانە لە دەورانی زەمام داریان دا ئەو کۆمەگە گەورە بە باری ئابووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەو وەلاتە بکەن بەڵام ئێستا واقیعیەت قبووڵ ناکەن، ئەوە نیشانەی ئەوەیە کە جۆررێک بێ رووحمی لە سیستەمی سیاسی ئەو وەڵاتە دا هەیە؟ کە وای لە رێبەرەیساسیەکان کردووە کە انعتاف ناپەزیربن و بە غیلی بە پۆستی کووڵفەتەکانی ئەمریکاو ئینگلیسیەکانەوە بەرن.

لە ماوەی 113 ساڵ تاریخی رابردووی حیزبی کرێکانی بریتانیا دا قەت هیچ کەس پەشتی رێبەرەکانیان چۆڵ نەکردووە، بەلام بە پێچەوانەوە، ئەحساساتی و مەلاعەزاتی کاری لە نێو حیزبی کرێکارانی ئوسترالیا دا وەجوودی نیە.

یەکیک لە بێ رووحمانەترین عەرەکەتەسیاسیەکان ئەوە بوو کە لە ساڵی 1982 دا لە شەوی دەنگ دان دا حیزبی بیل هیدن، پشتیان لە رێبەرەکەی خۆیان کردو،کە سێکیان بە ناوی باب هاوک کە نوێنەری تازە هەڵبژێراوی پەرلمان بوو لە جێگا دانا.

دوای 8 ساڵ سەرۆک وەزیری ، باب هاوکیش هەر فیدای ئەو سیاسەتەبوو، بۆ لابردەنی ناو براو هەئیەتێکی وەزەرا پێک هات کە لە ناویان دا گرت ئەوانز، وەزیری دەرەوە دەبینەرا، ئەویان ناچارکرد کە ئیستیعفا بدات و پل کیتینگ کە 6 مانگ لەمەوە پێش خۆی ئامادەکردەبوو، بۆ بە دەستەوەگرتەنی پۆستی سەرۆک وەزیری بەڵام شەکەستی خوادبوو هاتە میدان.

باب هاوک بە شەخسیەت ترین و ناوخۆشترین سەرۆک وەزیری ئوسترالیابوو، بەڵام ناوبراو بە هۆی پێوەندی خۆشەویستی لە ئاخیر دا بە ناخۆشترین قۆناغ دا تێپەری.

باب هاوک لە چواردەورەی سەرکەوتوودا حیزبەکەی رێبەری کرد، بەلام اماکتینگ بەوە ناسەراوە کە حیزبەکەی لە قودرەت دا هێشتۆتەوە.

نەخشەی دەڵاڵان و ریشوەخۆران کە ئەکسەرەن کەسانی نادیارو لە سەحنەی سیاسی دا بێ ناوەن، ئەوانە بۆ بەرژەوەندی خۆیان هەر جارە کەسێک قووت دەکەنەوەو پێشتیوانی لێدەکەن و سیاسیەتی ئەو وەلاتە بەرەو مەسیرێکی دیکە رادەکێشن.

خاڵێکی گرینگ کە لە ئوسترالیا نەبێ بەکەمی لە دوونیا دا بەرجاو دەکەوێ، ئەویش ئەوەیە کە کاندیداکان لە رۆژی دەنگ دان دا چەند لە خەڵک دەترسن کە دەنگیان پێ نەدەن، دوو بەرانبەر لە هاوری و هاوحیزبیەکانی خۆیان دەترسن کە نەکا پلانێکیان بۆ دارشتەبن و سەرکەوتوونەبن.

بۆ نموونە لە شەوی هەڵبژاردنی ساڵی 2010 دا لە کاتێک دا پو هاوز رێبەری رێکخراوی کرێکارانی ئوسترالیا لەوت ووێژێک دا کە لە تەلە فیزێۆن بڵاوکرایوە، پێشتیوانی خۆی لە کوین راد راگەیاند، مەحلووم بوو کە ناوبراو بەو قسە قودرەتی خۆی لەدەست دەدات.

لە ئوسترالیا ،تەوەجووی لە رادەبەدەر بە ریفراندۆم و نەزەرسەنجی کاری سیاسی دەکرێ، ئەوەش وایکردووە کە وەزعی سیاسی هێندەی تریش خەراب بەبێت، چوونکا نەتیجە چە بێت هەر ئەوەیە.

ئەو نەزەرسنجیانە رۆژانە لە رۆژنامەکانی وەکوو، فرفسکی، سیدنی هرالدمورنینگ و ملبورنئیچ و ئوسترالین دا بڵاو دەکرێنەوە و وەکوو خەبەری مووهیم چاویان لێدەکرێت.

لە وەڵاتێک دا کە رووداوی زۆری لێناکەونەوە، گەلێک جار ئەو هەوالانە دەبنە مانشێتی رۆژنامەکان و سەرتیتری خەبەرەکانی تەلەفیزیۆن و رادویکان.

بۆ نموونە لە سالی 2010 دا راپرسیەک کرا، لەو راپرسیە دا کوین راد بە جۆرێک شەکەستی خوارد کە قەت ناتوانی لە سەحنەی هەڵبژاردن دا بە شداری بکاتەوە، پێش ئەو تارێخە خەلکی ئوسترالیا وەکوو رێبەرێکی سیاسی و کارامە باسیان دەکرد.

لە راستی دا لە ئوسترالیا، لە کاری سیاسی دا کەس ئیمانی بە کەس نیە و هەر کەس رۆژێک لە سەرکورسی دەستەلات دانیشت، دەبی ئەو بەزانێت کە رووبەرووی هەزاران پیلان و داو تەڵە دەبێتەوە. کاتێک رێبەری حیزبێک لە تەشکیلاتی حیزبەکەی خۆی و رەفیقکانی دڵنیا نەبی، دەبی باوەری بەکی بێ.

بۆ ئەو نوسینە لە سایەتی بی بی سی کەڵک وەرگیراوە.

ئامادکردەنی رەحمان ئیبراهیم زادە. سویس. 1. ئاپریلی سالی 2013