كه‌ی له‌ به‌كار بردنی ئه‌و وشه ‌نامۆیانه‌، رزگار ده‌بین. ئەحمەد مەکڵاوەیی

وڵاتی ئێمه ‌( كوردستان) جگه‌ له‌ كوردان ئی كه‌س نه‌بوه‌ و ئی كه‌س نیه‌ و داگیركراوه‌ و دوژمنان و نه‌یارانی به‌ مه‌یلی خۆیان ده‌ستیان تێناوه‌ و قاش ، قاش و پارچه‌، پارچه‌یان كردوه‌ و ئه‌وه‌ی روحم بێت به‌ كورد و كوردستان نه‌كراوه‌ و وه‌ك مار ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵگای كورده‌واریان گه‌زتوه‌. به‌ڵام رۆڵه‌كانی كورد قه‌ت ته‌سلیمی ئیراده‌ی دوژمنان نه‌بووین و ساڵه‌هایه‌ك‌ به‌ دژی داگیركه‌ران جه‌نگاون و له‌خۆبوردوویان له‌ خۆ نیشان داوه‌ كه‌ له‌و خۆڕاگریانه‌ دا زۆر سه‌ر كرده‌ و پیاوی له‌ خۆبوردوو گیانیان فیدای رزگاری نه‌ته‌وه‌ و نیشتمانیان كردوه‌. به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر له‌ مێژه‌ بۆ من پرسیاره‌ ، ئه‌مه‌یه‌ كه‌ زۆربه‌ی رۆڵه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد و له‌ پێشه‌وه‌یان سه‌ركرده‌كان و رووناكبیرانی كوردستان واز له‌ وشه‌كانی كوردستانی ئێران، كوردستانی توركیه‌، كوردستانی عێراق، كوردستانی سووریه‌، یان كوردستانی رۆژهه‌ڵات، كوردستانی باكوور، كوردستانی باشوور، كوردستانی سووریه‌، نایەن بۆ خۆیان، وڵاتی خۆیان كردۆته‌ پاشكۆی وڵاتانی بێگانه‌ وناراسته‌و خۆ بێ ئه‌وه‌ی پێ بزانن، ته‌ئیدی ئه‌وه‌ی دوژمن ده‌ێهه‌وێت ده‌كه‌ن كه‌ سه‌رزه‌ویه‌ك، یانه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌ ناوی (كوردستان و كورد) نیه‌ ونه‌بوو.

من وه‌ك تاكێكی كورد له‌م وتاره‌ كورته‌ دا، داوا له‌ گشت كۆمه‌ڵگای كورده‌واری و به‌ تایبه‌تی رێبه‌ران و رووناكبێران و نوسرانی كوردستان ده‌كه‌م له‌ له‌مه‌ به‌ دوا ، با واز له‌م وشانه‌ بێنین كه‌ به‌ كه‌یفی دوژمنانه‌ و، وشه‌كانی (رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، باشووری كوردستان، باكووری كوردستان و رۆژئاوای كوردستان) به‌كار به‌رین، چونكه‌ ئێمه‌ چوار كوردستانمان نیه‌ و، یه‌ك كوردستان هه‌یه‌ و ئه‌وه‌ دوژمنانن وایان لێكردوه‌ .

ئازیزان، خۆشه‌ویستان، خه‌ڵكی به‌ شه‌ره‌فی كوردستان، با به‌س بێت و، واز له‌و وشانه‌ بێنین و، له‌مه‌ به‌ دوا، ئه‌و منداڵه‌ كوردانه‌ی له‌ دایك ده‌بن با فێری وشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ، باكووری كوردستان ، باشووری كوردستان و رۆژاوای كوردستانیان بكه‌ین و، واز له‌ وشه ‌نادروسته‌كان بینین و چیتر له‌ ئه‌وانه‌ نه‌ترسین كه‌ زۆر له‌ مێژه‌ وه‌ك گورگ له‌ چوار لاوه‌ دمیان لێكردووینه‌وه‌ و ساڵه‌هایه‌ گۆشتی تاكه‌كانی كوردستان ده‌خۆن و ئۆقره‌شیان نایه‌ت . هه‌زار سڵاو له‌و رێبه‌ر و نوسه‌ر و خوێندكار و جوتیار و شوان و گاوان و پاڵه‌ و كرێكارو ئیدی ، كه‌ له‌مه‌ به‌دوا ته‌ركی گوتنی وشه ‌نامۆكانی كوردستانی ئێران و كوردستانی تۆركیه‌ و كوردستانی عێراق و كوردستانی سووریه‌ ده‌كات و، وشه‌ راسته‌قینه‌كانی‌( رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، باكووری كوردستان، باشووری كوردستان و رۆژاوای كوردستان، ده‌خاته‌ سه‌ر زاری.
سه‌ركه‌وێت بیری نه‌ته‌وه‌ی و بمرن دوژمنانی كورد و كوردستان

رێكه‌وتی 13/1/1392ی هه‌تاوی

ئه‌حمه‌د مه‌كڵاوه‌یی.