‘بەخت’ ‌ڕ. پ.چەکۆ

خەنە بارانە بە سەر
‌بووکێنی کانییەک برین
‌ئیعدامی دەریایەک ورە
‌بە سەر مێژویەکی چەپەر
‌خەمە بارانە بەسەر
‌ڕەوەزێک ماچی چیا
‌هەڵپەڕینی وەرزەکان
‌چەپڵە ڕێزانی ژیان

‌”هەی خەنەبەندان خەنەبەندان خەنەبەندانیەتی”

‌کیژۆڵەیەک
‌پڕ لە شێعری خەنەبەندان
‌لە ژێر ئەم بارین و بارانەدا
‌نەرم نەرم
‌خەمین خەمین
‌تەونی خەنەیی خۆی دەچنێ و
‌ماچی ڕوخساری خۆی دەکا

‌ڕ.پ.چەکۆ