مۆزفرۆشێک که ئاڵ‌وگۆر به سه‌ر وڵاته‌که‌ی دا دێنێ. کامران فەلەکی

زۆر له‌مه پێشتر زانیاریم هه‌بوو له سه‌ر ئه‌م مۆزفرۆشه که به چ ئیبتکاراتێک و به چ هه‌ستێکی نیشتمان په‌روه‌رانه‌وه ئه‌م وڵاته هه‌ژارو مه‌ینه‌تبار و دواکه‌وتوو له هه‌موو بوارێکه‌وه به تایبه‌تی له بواری فه‌رهه‌نگی، رامیاری، کۆمه‌ڵایه‌تی، رۆشنبیری و هتد….، و چه‌ق خواردوو له ناو زه‌لکاوی نه‌زانی و مشتومرو ململانی ئاین و ئاینزاو قه‌وم و نه‌ته‌وه‌ی جۆراوجۆره‌وه، سه‌ری گه‌یانده ریزی سه‌ری وڵاتانی پیشه‌یی و پێشکه‌وتوو و ئاوه‌دان و ئازاد و دێموکراتی جیهان.

هه‌روه‌ها ئه‌م گه‌له هه‌ژارو دواکه‌وتوو، بێ فه‌رهه‌نگ و، نه خوێندوار و خۆ خۆره‌ی گه یانده ریزی گه لانی خاوه ن تێکنۆ لۆجی و تێرو ته سه ل و به خته وه ری سه رگۆی ئه مزه ویه.

چه‌ند مانگێک له مه وبه ر له ماڵپه‌ری ئیرانیان یوکه‌ی چاوم که‌وت به بابه‌تێکی فارسی له ژێر ناوی: مۆزفرۆشێک که ئاڵوگۆر به سه روڵاته که ی دادێنێ، هه روه کی له م دێرانه ی سه ره وه ئاماژه م دا پێی ، بیره‌وه‌رێکی خۆشم له م مۆزفرۆشه ده زه ینداهه بوو، بێ وه ستان و تێ فکرین بیرۆکه ی وه م هاته سه ر که وه ری گێرمو وه ک ئۆلگویه ک بینێرم بۆ سه رۆکی حکومه تی هه رێمی کوردستان به ڵام سه رئه نجام که لێم روانی و تێیرامام وشه ن وکه وم کرد به م ده رئه نجامه گه یشتم، به قه ولی فارسان ، له وه ده چوو که زیره م بردبێته کرمان و ده ست له داوێنان درێژتر بگه رێمه وه ، ئیتروازم لێ هێناو هه ر له زه ینشم نه مابوو هه تا چه ندرۆژ له مه وبه رهه میسان چاوم پێی که وته وه و مرخی وه م لێ نیشت که بۆ چی بۆتۆره کۆمه ڵایه تێکانی نه نێرم، ئه ی خودایه و به شکه م به ختی خه وتووی کورد له خه و رابوو، یه کێک له و که سانه ی که ئه م ده قه ده بینن به ئه مری خودای میری مه زن لێمان ببێ به مه هاتیر محه مه دوماڵی وێرانی کوردمان بۆ ئاوه دان بکاته وه،

له وڵاتێک به روبه ری320000 کیلۆمه تری چوارگۆشه، به ‌ژوماره ی دانیشتوانی زیاتر له 27 ملیۆن که س هه ڵ که وتوو له باشوری رۆژهه ڵاتی ئاسیا، که پیشهی زۆربه ی خه ڵکه که ی فه لا حه تی له ناو گوندوجه نگه ڵه کان و له نزمترین پله ی پێداویستی دا ده ژیان وه داهاتی سه رانه ی هه رتاکێک که متر له 100 دۆڵاربوو،

مشت و مڕوگێره و کێشه ی ئاینی به هۆی بونی 18ئاین وئاین زاو نه ته وه ی جیاوازه وه،وڵاتی پڕ نائه من کردبوو، ده وکاته دا خواوه ندکه سێکی به دیاری بۆ ناردن، ئه و که س نه بو، جگه له مه هاتیر محه مه د، که ته واوی دونیا ده یناسن و رێزی لێ ده نێنن،

مه هاتیر چوکترین ئه ندامی بنه ماڵه یه کی11 که سییه که پیشه ی بابی مامۆستای قۆتابخانه بوو، داهاته که یجوابده ره وه یوه دیهێنانی ئاوات وئاره زووی کوره که ی واتا مه هاتیر بۆ کرینی پاسکیلێک بۆ هاتو چۆی قوتابخانه ی نه بوو ،هه ر بۆیه مه هاتیر بۆ وه دیهێنانی ئاوات و خه ونه کانی پاش ته واوبونی قوتابخانه ده ستی کرد به مۆزفرۆشتن، مه هاتیرپاش ته واوکردنی دوا ناوه ندی چۆزانستگای پزشکی له وڵاتی دراوسێ واته وڵاتی سه نگاپور، هه ر له سه ره تاوه به رپرسایه تی ێه کێتی قوتابیانی مسوڵمانی وه ئه ستۆگرت،

پاش ته واوکردنی زانستگا گه راوه وڵاته که ی و وه ک پزشکێکینه شته ر گه ری له لای هێزه داگیرکه ره کانی ئینگڵته را که وڵاته که یان داگیرکردبوودامه زرا، پاش ده رچونی هێزه کانی داگیرکه رله وڵاته که ی له ساڵی1957 به کردنه وه ی کلینیکێکی ئه هلی ده ستی کرد به ته بابه ت، به ڵام نیوه یکاته که ی ته رخانی پێ راگه یشتن به نه خۆشه فه قیروبێ ده ره تانه کان ده کرد،

له ساڵی 1964 وه ک پارلمانتارله پارلمانی وڵات تێ کۆشا، له ساڵی1970 کتێبه به ناوبانگه که ی خۆی واته (داهاتوی ئابوری مالزی) چاپ و بڵاوکرده وه که هه ر ئه و کتێبه پاشان بو به بنه ماوئامیانی بیروبۆچونی ئه وپیاوه بۆئاڵوگۆر به سه رداهێنانی وڵاته که ی، مه هاتیرله ساڵی1974 وهک سناتۆر چۆ ناو مه جلیسی سناوله ساڵی 1975 بوو به وه زیری په روه رده و فێرکردن پاشان بوو به جێگری سه رۆک وه زیر، سه رئه نجام له ساڵی1981بوو به سه ررۆک وه زیر، دووپاتی دهکه مه وه ساڵی1981 واته ده ستپێکی شۆرشی نه شته ر گه رێکه له مالزی،

به ڵام پرسیاری بنه ره تی ئه وه یه که نه شته رگه ری مالزی چ کارێکی کرد؟

به رله له هه موشتێک خه ریته ی داهاتووی مالزی کێشایه وه،گرینگێکان،مه به سته کان و ئاکامه کانیان که ده بوو ده ماوه ی 10ساڵ و دواتر20 ساڵ و ئه و په ری تاساڵی2020به ده ستیان بێنێدیاری کردن.

دوهه‌م

بریاری دا، گرینگی تایبه تی بدات به په روه رده و فێر کردنی گشتی ولێ کۆڵینه وه ی زانستی و له سه ره وه ی هه موو به رنامه وپرۆگرامه کانی دا بنێ، به شێوه یه ک که زۆرترین بودجه و ئیعتیباری بۆ په روه رده وفێر کردنی گشتی و لێ هاتویی تکنیکی،بن برکردنی نه خوێنده واری وله هه موان گرینگترفێربونی زمانی ئینگلیزی و لێ کۆڵینه وه ی زانستیدانا.

سێهه‌م

ستراتیژی و به رنامه کانی خۆی به شه فافیه ته وه و ده وپه ری سه داقه ت وراست گۆیی دا لهته کخه ڵکی وڵاته که ی ده خسته به ر باس و لێ کۆڵینه وه. ئه وانی له ته ک سیستمی تازه یماڵیاتی که رێگاخۆشکه ریوڵات به ره و شۆرشێکی ئابوری بوو ئاشناکرد،وه له هه موان گرینگتر داوای یارمه تی له خه ڵک کرد،له به ر ئه وه ی خه ڵک باوه ریان پێی بوو وه به راست گۆو سادقیان ده زانی بونه یار ویاوهری و وه شۆنی که وتن وگوێرایه ڵی فه رمان و ئامۆژگارێکانی بون، به م هۆیه وه له یه که م ساڵدافه رمانی دابهناشتنی یه ک ملیۆن نه مامی دره ختی ڕۆنی، ئه م کاره ته نیا له ماوه ی 2 ساڵدا بوو به هۆی ئه وه که مالزی وه ک گه وره ترین به رهه مهێنه رو هه نارده که ری ڕۆنی دره ختیبه جیهان بناسێندرێ .

مه هاتیر بریاری دا، داهاتی پیشه ییتوریزمی مالزی له ماوه ی 10 ساڵدا بگهیه نێته20میلیارد دۆلار، که ئه م داهاته له ساڵی 81 دا ته نیا 900 ملیۆن دۆلار بووه،ده راستی دا دهحاڵی حازردا داهاتی پیشه یی توریزم له مالزی 34 ملیارده و بۆ گه یشتن به‌م ئامانجه هه‌مو سه‌ربازخانه‌کانی هێزه‌کانی ژاپۆنی که له کاتی شه ری دووهه می جیهانی دا له مالزی دروست کرابوون کردنی به شۆنی گه شت وگوزاروتوریزمویاریگه یجۆراوجۆری وه رزشی و فه رهه نگی،هه تا مالزی بکا به ناوه ندێکی جیهانی بۆ کێبرکێکانی نێونه ته وه ی ماشێن لێ خورێن، ئه سب سواری و یارێکانی ئاوی، و هه ر وا کوالا لامپوری کرده مه قری ئه سڵی کۆنفدراسیونی تۆپی پێی ئاسیا. مالزی ساڵی 1996به گه شه ی 46% له چاو ساڵانی پێشووله بواری پیشه ی کاره باوئه لکترۆنیکه وه خۆی وه ک ێه کێک له هه نارده که ره کانی که ل وپه لی کاره با و ئه لکترۆنیکی به جیهان ناساند،

مه هاتیر محه‌ممه‌د به دانانی یاساگه لێکی روون وشه فاف و رێ و شۆنێکی دیاری کراو، ده روازه کانی ئابوری وڵاتی به ره و رووی کۆمپانێکانی ده ره کی کرده وه و به دانانی کۆمپانیای زه به لاحی پتروناس له ناو تاوه ره دوانه که ی کوالالامپوردا مامه ڵه ی بۆرسی یه ک ملیۆن دولاری ده رۆژدا وه رێ خست،

دانانی گه وره ترین زانستگای ئیسلامی جیهان هه نگاوێکی تر بوو بۆ راکێشانی بلیمه تانی زانستی ناوه وه و ده ره وه له سه ر ئاستی هه موی جیهان به تایبه ت وڵاتانی ئیسلامی،بۆ دابه شکردنی کار و هه روا له بواری گه شت و گوزارێوهپایته ختێکی تازه ی ئیداری به نێوی پاتوراجایابه دوو ملیۆن حه شیمه ته وه له قه راخ پایته ختی تجاری (کوالالامپور) سازکردو به دروست کردنی دوو فرۆکه خانه ی سه رده میانه ومۆدێرن و ده یان جاده وئتوبانی خێرا لێ خورێن،بۆ ئه وه یهاتو چۆی توریستان وسه رمایه دانه رانێک که له وڵاتانی چین ، هیند وکه ناره کانی خلیجی فارس وباقی وڵاتانی دونیا، که بۆ ئه م وڵاته سه فه ریان ده کرد هاسان بێت،

به کورتی ده بێ بڵێم حاجی مه هاتیر محه‌ممه‌د ده ماوه ی 21 ساڵ داواته له ساڵی1981 تا 2003 توانی وڵاتێکی فه قیر به داهاتی سه رانه ی100 دۆلار به وڵاتێکی گه شه ساندوو به داهاتی سه رانه ی 1600 دۆلارده ساڵ دابگه ێنێ و راده ی سه رمایه دانان له 3 ملیارد بگه ێنێته 98 ملیارد دۆلار و راده ی هه نارده بگه ێنێته ره قه مێکی به‌رچاوی وه ک 200 ملیارد دۆلار،

مه هاتیر محه‌ممه‌د له ساڵی 2003 به ئیراده ی شه خسیی خۆی بریاری په راوێز بوونی لهده سه ڵاتو ئه سپاردنی سوکانی وڵات به ده ستی هێزی لاو وتازهپێ گه یشتووراگه یاند.

به پێچه وانه یخواست و ویستی خه ڵکی وڵاته که ی که ده یان ویست له ده سه ڵات دا بمێنێته وه، ئه و بریاری خۆی دابوو بێ ئه وه ی بی هه وێ که سێک له بنه ماڵه که ی به ده سه ڵات بگه ێنێ یا ئه وه ی که حکومه ت بکات به میرات گری، به ته واوی وازی له دونیای سیاسه ت هێنا تا جێگره وه کانی بتوانن ئاوات و ئاره زوه دارێژراوه کانی ئه و بخه نه خانه ی واقیعه ته وه.

مه هاتیر له راپه رینه ئابورێکه ی خۆی هیچکات چاوه روانی یارمه تی ئهمریکا و وڵاتانی ئوروپایی نه مایه وه،به رله هه موشتێک هیواو ئومێدی به هێزی له بن نه هاتووی ئیلاهی ، پاشان به ئیراده و ماندویی نه ناسی خۆی وله هه موان گرینگترویست وئیراده ی خه ڵکی وڵا ته که ی بوو.

ئاوه بوو که مۆز فرۆشێک وه یا باشتره بڵه ین پزیشکێکی نه شته رگه ر به لێ هاتوویی وعیشق وئه وینێکی بێ پایان و به سۆز به گه ل ونیشتمانی و ماندویی نه ناسێکی بێ وێنه توانی مالیزی له مشکێک رابکات به پڵینگێکی ئاسیایی.

به م هیوایه خوداوه ندی ته باره ک و ته عالابۆ جارێکیش بێ ئاورێک له کوردی ماڵ وێران بداته وه ، هه ر وه کی گورگه بۆر بۆ تورکانو مه هاتیر محه مه دی بۆ مالزی نارد، مه هاتیر محه مه دێکمان بۆبنێرێو له جێگای ئه م هه مۆ ئایین و ئایینزاگه لانه ی مالزی، ئه وحیزبانه ی کوردستا نمان بۆ رێک بخات و له ده ست ئه م هه مۆ په رته وازه یی و بێ سه ره وبه ره یه مان رزگار بکات و ئێمه ش سه رمان بێته ریزی سه ران و ببینه خاوه نی وڵاتێکی پیشه یی و پێشکه وتوو وخشپیلانه ی وه ک مالزی.

به سپاسه‌وه

کامران فه‌له‌کی

وه‌رگێردراو له بابه‌تێکی فارسی‌یەوه له ماڵپه‌ری ئیرانیان یوکه‌ی

06.04.2013