نامیلکەی کاروانێک لە شەهیدانی حیزبی دیموکراتی کوردستان. ئامادە کردنی: ڕەحمان نەقشی

حیزبی دیموکراتی کوردستان و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بە درێژایی دەیان ساڵی ڕابردوو و لە سەردەمی چەندین دەسەڵات دارییەتی داگیرکەر و دژبەری کورد دا، بەردەوام بووە لە خەبات و قوربانی دان بۆ بەدەست هێنانی مافە ڕەواکانی.

سەرەڕای ئەو هەموو قوربانی و ماڵوێرانی و دەربەردەییەی کە بەسەر ئەو گەلە هاتووە، بەڵام هێشتا زۆر قاییمتر لە جاران لە مەیدانی خەبات دا ماوەتەوە و بۆ تاکە ساتێک لە تێکۆشان بۆ ڕزگاری گەل ونەتەوەکەی وچانی نەداوە. بێ گومان ئەو دەیان ساڵ خەباتە قوربانییەکی یەکجار زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە و تەنانەت بەشێکی زۆر لە ڕێبەرانی حیزبەکەمان لەو پێناوە دا سەریان بەخشیوە.

بۆ ڕیزگرتن لەو شەهیدانە و بۆ ئاشنا کردنی نەوەی نوێ بە کاروانی شەهیدانمان، هاوڕێمان ڕەحمان نەقشی نامیلکەیەکی دەیان لاپەڕەیی لە شەهیدانی حیزبەکەمان بەرهەم هێناوە و ئێمەش لێرە دا دەیخەینە بەر دیدەی ئێوەی ئازیز.

بۆ خوێندنەوە و دابەزاندنی ئەو نامیلکەیە لە سەر ئەم نووسینە چرکە بکەن.