بڵێی ئه‌مجاره داگیرکه‌ر؟ نزار کوێستانی
ئێوه…. !!!
له باتی ئه‌وه‌ی باغچه‌کان ئاوه‌دان که‌نه‌وه
بۆ گه‌رانه‌وی بولبولان
لق وپۆپی پڕ هێلانه ده‌شکێننه‌وه
ته‌قه‌ی روحی له دڵی غونچه‌ی غوربه‌ت داگرتوی
ئه‌وانه ده‌که‌نه‌وه
له باتی وه‌ی گوێ له ناڵه‌ی قومریه‌کانمان بگرن و
قه‌فه‌سه‌کانیان بشکێنن
تێڵ دڕووی نوێیان بۆ ده‌تەنن
له باتی وه‌ی شنه بارانه‌ی فێنکیی بپڕژێننه
سه‌ر چیمه‌نی هه‌ڵپڕوکاو
پریشکه‌ی ئاسنی تۆپه‌کانتان
په‌لکی ناسکی پڕ له هه‌ستی ئه‌وان هه‌ڵ ده‌پروزێننه‌وه.
ئێوه..
له باتی وه‌ی ده‌رکه‌ی به‌ندیخانه داخه‌ن
زاری ئازادیخواز ده‌دروون
له باتی وه‌ی داری سێداره نه‌هێڵن
دارستانمان ده‌سوتێنن
له باتی وه‌ی رێگره‌کانی گه‌رووی شاران لابه‌رن
گیرفان درێژی جه‌رده‌یان تێ به‌رده‌ده‌ن
له باتی وه‌ی مه‌زرای مه‌رگی سپی هۆشبه‌ر بسوتێنن
وه‌رزێرانتان له نیشتمانی داگیرکراوم
تۆوی نه‌مان به‌ره، به‌ره بۆ لاوه‌کانم ده‌چێنن
ئاخ چ بکه‌م له دزی خۆماڵی
تا زیاتر لێی ده‌کۆڵمه‌وه
زیاتر ده‌رۆم روو به تاڵی…..
– فینله‌ندا – 6.4.2013