جوانێ ماڵاوا. ئاماده کردن و وه‌رگێرانی بۆ کوردی. لوقمان زه‌هرایی
ئه‌و پارچه شێعره که له بنه‌ره‌تدا به زمانی ئیتالیایی نوسراوه له سه‌رده‌می شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی دا بۆ پارتیزان دانراوه. به زمانی فه‌رانسه‌ویش ته‌رجومه کراوه‌ته‌وه ومنیش له فه‌رانسه‌وی کردوومه به کوردی وپێشکه‌شی ده‌که‌م به هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگه وگریلا ئازایانه‌ی که‌له پێناو ڕزگاری وئازادی کوردستانی داگیرکراو دا گیانیان به‌خت کرد.
جوانێ ماڵاوا
به‌یانییه‌ک له خه‌و هه‌ستام
هۆجوانێ، هۆ شۆخێ، ماڵاوا، ماڵاوا، ماڵاوا
به‌یانییه‌ک له خه‌و هه‌ستام
چاوم به داگیرکه‌رکه‌وت
هۆپارتیزانه‌که بمبه له گه‌ڵ خۆت
هۆجوانێ، هۆ شۆخێ ماڵاوا، ماڵاوا، ماڵاوا
هۆپارتیزانه‌که بمبه له گه‌ڵ خۆت
چونکه هه‌ست ده‌که‌م ده‌مرم
ئه‌گه‌ر وه‌کوو پارتیزانێک مردم
تۆ ده‌بێ به خاکم بسپێری
له‌و به‌رزاییه، له سه‌رئه‌و شاخه بمنێژه
له ژێرسێبه‌ری گوڵێکی جوان
ئه‌وخه‌ڵکانه‌ی که به وێدا تێده‌په‌ڕن
هۆجوانێ، هۆ شۆخێ، ماڵاوا، ماڵاوا، ماڵاوا
ئه‌و که‌سانه‌ی که به وێدا ڕاده‌برن
پێم ده‌لێن،ئای له‌و گوڵه چه‌ند جوانه
ئه‌وه گوڵی پارتیزانه
هۆجوانێ، هۆ شۆخێ، ماڵاوا، ماڵاوا، ماڵاوا
ئه‌وه گوڵی پارتیزانه
که له پێناوی ئازادی دا سه‌ری دانا
لوقمان زه‌هرایی
هێلسینکی
17.4.2013