بۆ سایتی هەمیشە سەرسەوز و ماندویی نەناسی گیارەنگ! کەریم ئەڵلاوەیسی

سڵاو دەنێرم بۆ سایتی بە ئەخلاق و بە پرنسیپی گیارەنگ. لەگەڵ ئەوەی کە ئەم سایتە هێچ سانسورێکی لە سەر نییە، بەڵام خۆینەر شتی نالەبار و بێ پرنسیپی قەت بەو سایتەوە نەدێوە، ئەوە وەک شانازێک بۆ بەرێوەبەری ئەم سایتە دەمێنێتەوە. ساڵێکی دیکە بە ئەزموون وتەجروبە ئەم پێگە ئەلکترونیکە زیاد بوو.

پێگەیەک کە خەریکە ببێتەناوەندێکی بە هێز لە نێوان بەشێکی زۆر لەنووسەران و خۆینەران و بەشێک لە کۆمەڵگاکەمان.

ئەم سایتە لە پەرە ‌پێدان و بە‌هێز کردنی بیر و هەزری نەتەوەیی و گەشەپێ دانی فەرهەنگ و کۆلتوری نەتەوەکەمان رۆلی باشی هەبووە.

ئەوەندی من بزانم رۆژی دامەزرانی سایتی گیارەنگ واتە 24.4رۆژیبۆمبارانی شاری ناسراوی قەڵادزێ‌یە، کە بە عەمد ئەم رۆژە دیار و هەڵبژێراوە و ئەمە زۆرتر بایەخ و ئەرزشی ئەم پێگە ئەلکترونیکی‌یە زیاتر دەکا.

لە لایەکی دیکە ناوی گیارەنگ یاد و بیرەوەی کێوێکە کە مەکۆی قارەمانان و زۆر شەهیدی کوردستانبە تایبەت حیزبی دێموکراتی کوردستانە کە ئەمە شەهیدە – سەربەرزەکانی جوڵانەوەی شۆرشگێری47-46یش دەگرێتەوە، هەروەها گیارەنگ دەنگیکوردستان دەنگیحەق بێژیشۆرشی کوردستانی ئێرانمان وەبیر دێنێتەوە کە ساڵیانێکی زۆر، زۆر رۆژان باسی چالاکی و قارەمانەتی هێزی بە هێزیگیارەنگی دەکرد کە ئەو بیروەریانەمان لە بیرو زینمان دا زیندو دەکاتەوە ودیلێتەوە.

دەبێ بگۆترێ ئەم سایتە وەک باغێک بە میوەی جوراجور یان گوڵخانەیەک بەعەتر و گوڵی هەمەرەنگ دەچێ کە هەموو بابەتێکی تێدایە.

لە کۆتایی دا ئاواتە خوازی سەرکەوتنی زیاتر بۆ ئەم سایتەمو لە پێشمەرگە و کادری رۆژە سەختەکانی خەبات بەرێز و تێکۆشەر کاک حەمەرەسوڵ هەر ئەو چاوەروانی‌یە دەکرێ کە ئاوا شێلگیر وماندویی نەناس بتوانێ سایتێکی ئاوا بەرێوەبەرێ.

کەریم ئەڵلاوەیسی