پێویسته ” میدیا ” کاری ” ئاسۆی‌ڕوون” بکا واته ڕووناکی بڵاوکاته‌وه. پەیمان مێهدی‌زادە
دۆستی‌به‌ڕێزم کاک حه‌مه‌ڕه‌سوڵ سڵاو!
وه‌ک ئاماژه‌ت‌پێداوه “گیاڕه‌نگ” به‌ته‌نێ له لایه‌ن ئێوه‌ی ئازیزه‌وه، به‌ڕێوه ده‌چێ. بۆیه بێ هیچ ڕه‌خنه‌یه‌ک ( که سرووشتییه هه‌یبێ ) پیرۆزباییتان پێ‌ده‌ڵێم.
سه‌ره‌ڕای زۆرکاری‌جوانتان، یه‌کێ له نوخته دیاره‌کانی”گیاڕه‌نگ” فوکوس‌خستنه سه‌ر ڕووادوه تایبه‌ته‌کانی وه‌ک کۆچی دوایی ئازیزانه. ئه‌ملایه‌نه‌ی کاره‌که‌تان له جۆری خۆ‌یدا نرخی زۆری هه‌یه. به‌وکاره‌تان، ئازیزان له حاڵ و ئه‌حواڵی یه‌کتر ئاگادار ده‌که‌نه‌وه و حه‌ڵقه‌ی‌پێوه‌ند‌ییان له نێوان‌دا پێکدێنن.
هاوکات، هیوادارم له فیکری به‌رفراوان کردن و ڕه‌نگاڕه‌نگتر کردنی دابن. پێویسته ” میدیا ” کاری ” ئاسۆی‌ڕوون” بکا واته ڕووناکی بڵاوکاته‌وه و ڕۆژنامه‌گه‌ریش سپێد‌ه‌ی فیکر‌و ڕامان به ناڕوونی و تاریکانی کۆمه‌ڵ بگه‌یه‌نێ. ئه‌وه کارێکی دژواره‌و ڕه‌نگه تاکه‌که‌س ده‌ره‌قه‌تی نه‌یێ، بۆیه هیوادارم ئازیزانی‌دیکه‌ش له ده‌ورت کۆ وه‌بن.
دیسان پیرۆزباییتان لێده‌که‌م و هیوادارم به‌رده‌وام‌و سه‌رکه‌وتوو بن.