دەشتێک لە گوڵی ڕازاوە و چەند وشەیەک بۆ یادی ١٠ ساڵەی کار و تێگۆشانی گیارەنگی ئازیز.

یەکێک لە هەرە سایتە باشەکانی کوردی کە دەکرێ بڵێن لە هەموو بابەتکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی و هونەری و کولتوری لە خۆدا جێ کردۆتەوە ئەم سایتە کوردییە کە ١٠ ساڵ لەوە پێش بە نێوەی گیاڕەنگ خۆی بە خوێنەرانی ناساند و هاتە نێو جیهانی ئلکترۆنیکی ولە کاتەوە تائیستا بۆتە یەکە سواری مەیدانی ئینترنێت.

جار لە گەڵ جار تازە نەفەستر لە جاری پێشووی بەڕەو پێش هەنگاو هەڵدنێت و خوینەرکانی خۆی بۆهەر بابتێکی پێویست بە دوای خۆ دا ڕا دەکێشیت.

‌پەندێکی پێشینیان هەیە کە دەڵێ: بارە پێمەرە بە دەست خەڵکێوە سووکە. مەبەستم ئەوەیە بەرێوەبەری گیارەنگ و هەموو جارێ دانانی بابەتی تازە و سەردەمیانە کارێکی هاسان نییە و زۆری زەحمەت دەوێت. بە تایبەت بۆ کەسێک کە ئەمە کارە ئەسڵێکەی نەبێت و دوای کاری ڕۆژانە ماندوو و شەکەت بێتەوە ماڵ و لە پشت مێزی کامپیوتەرەکەی دانیشیت و خەریکی چاو لێ کردن و چاک کردن و دانانی هەواڵ یان ئەم بابەتانە بێت کە لە هەموو لایەکەوە بۆی دێت. کە ئیمەی خوینەر بتوانیین کەڵکی لێ وەر بگرین.

هەر بۆیە من وەک خوێنەرێکی گیارەنگ دەست خۆشی لە بەرێوەبەرانی گیارەنگ بە تایبەت کاک حەمەڕەسووڵ کەریمی دەکەم و داوای سەرکەوتنی زیاتری لە کارەکانی دا بۆ دەکەم. هەروەها سوپاسی ئەندامانی بنەماڵەکەشی دەکەم بۆ هاوکاری ناوبراو بۆ ڕێک و پێک کردنی سایتی ڕەنگینی گیاڕەنگ. جارێکی دیکە پیرۆز بایی گەرمی خۆم بە بۆنەی ئەم ساڵ یادە دەڵیم و ئەم باخە گوڵە دەکەم بە دیاری بۆ سوپاس لە بەرزی گیارەنگ.

‌مستۆ ئەمیری