هێندێک گوڵ ئه‌چننه‌وه‌و هێندێک دڵ. ئەبووبەکر سێوەتاڵی
سڵاوێکی گه‌رم و گوڕ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رانی ماڵپه‌ڕه‌ی ئیلکتڕۆنی گیاڕه‌نگی سه‌ر سه‌وز و سه‌ر به‌رز، به‌تایبه‌تیش کاک حه‌مه‌ڕه‌سوڵ که‌ریمی که کۆڵه‌که‌ی پته‌وی ناو ماڵی گیاڕه‌نگه خۆشه‌ویسته‌که‌مانه. ئه‌مڕۆ له کاتێک دا له گه‌ڵ گیاڕه‌نگی ڕه‌نگین به یه‌ک ده‌گه‌ینه‌وه که ١٠ ساڵ خه‌بات و تێکۆشانی بێ وچانی ڕۆژنامه‌وانی ئیلکتڕۆنیکی له هه‌موو بواره‌کانی: سیاسی، فه‌رهه‌نگی، کۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌ده‌بی و هونه‌ری و زانستی له پشت سه‌ر که‌ڵه‌که کردووه و پێی ناوه‌ته ١١هه‌مین ساڵی تێکۆشانیه‌وه. له ڕوانگه‌ی منه‌وه خۆشه‌ویستی گیاڕه‌نگ له چه‌ند لاوه به یه‌کمان ده‌گەیێنێته‌وه: یه‌که‌م سروشتی گیاڕه‌نگ جوانی و هه‌یکه‌لی به‌رزی، ده‌وڵه‌مه‌ندی ئه‌و چیا به‌رزه له وه‌رزه‌کانی ساڵدا به ئه‌نواعی گوڵ و گیای جوان و بۆن خۆشی به‌هاری که سه‌رنجی گه‌شتیاران و دانیشتوانی ناوچه‌که بۆ لای خۆی ڕاده‌کێشێ، ئه‌وه بۆ خۆی تایبه‌تی مه‌ندیێکی گرینگ و جوان به چیای به‌رزی گیاڕه‌نگ ئه‌به‌خشێ، ئه‌و نۆره له‌وێ دڵپاکان و ڕه‌زاسووکان، کچان و کوڕان وێکڕا به یه‌ک ئه‌گه‌نه‌وه و هه‌ر له‌وێش سفره‌ی دڵه‌کان ڕاده‌خرێرن و ده‌ست به چنینه‌وه ئه‌که‌ن، هێندێک گوڵ ئه‌چننه‌وه‌و هێندێک دڵ! که وابوو پیرۆزتر ئه‌بێ و ده‌بێته جه‌ننه‌تی عشق و قیبله‌ی مرادان، ده‌شبێ که‌سانێک له‌وێ به ئاوات و ئاره‌زوو ڕوحیه‌کانی خۆیان گه‌یبن و بگه‌ن. دووهه‌م: گیاڕه‌نگی سه‌ربه‌رز پێشینه‌یه‌کی کۆن و قایم و پته‌وی وه‌فاداری هه‌یه له گه‌ڵ هێزی پێشمه‌رگه، که ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵه‌کانی ١٣٤۶-٤٧ ئه‌وکات ئه‌و چیا به‌رزه جێ ڕاوگه‌ی کادیرانی به‌وه‌جی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان بووه وه‌ک: شه‌هیدان مه‌لا ئه‌حمه‌دی شڵماشی”مه‌لا ئاواره” و هاوڕێیه‌کانی، زۆر جار له‌وێ ئارامیان گرتووه‌و و هه‌ر له‌وێش نامه و نووسراوه‌کانیان له گه‌ڵ هه‌سته‌کانیان و ته‌شکیلاته‌کانیان له ناوچه گۆڕیوه‌ته‌وه، چیای به‌رزی گیاڕه‌نگ پشت و په‌نایان بووه و توند له باوه‌شی گرتوون و ئه‌من و ئه‌مانی بۆ دابین کردوون تا ئیمکانی هه‌ڵسووڕانیان له ناوچه‌که دا هه‌بێ، ئه‌وکات ئه‌منیه و ژاندارمه‌ی شای ڕوخاو کاتێک ڕێیان که‌وتۆته نزیک چیای گیاڕه‌نگ هه‌میشه ئه‌ژنۆیان له‌رزیون و له شه‌پی چیا ترساون. ئه‌وجار ناوی گیاڕه‌نگ گرێدراوی هێزی به هێزی گیاڕه‌نگه که خۆی له خۆی دا هیمای به‌رزه فڕی و چاو نه‌ترسی وره و هیوای پۆڵاینی هێزی پێشمه‌رگه‌یه. سه‌رده‌مانێک سه‌رنجه‌کانی هێزی به هێزی گیاڕه‌نگ به ده‌نگی زوڵاڵی پێشمه‌رگه‌ی ئازا و به ئه‌مه‌گی حیزب و گه‌ڵ به‌ڕێز کاک “ئه‌حمه‌د شێربه‌گی” له سه‌رتاسه‌ری خاکی کوردستان ده‌نگی ده‌داوه و ئه‌ژنۆو وه‌ره‌ی دوژمنانی ئه‌خسته له‌رزینه‌وه، هه‌ر به‌و ناوه‌ش ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی ئازا و چاو نه‌ترسی هێزی به هێزی گیاڕه‌نگ گیانی شیرینیان به‌ختی ئازادی گه‌ل و خاک کردووه. سێیه‌م: ماڵپه‌ڕه‌ی ئیلکترۆنیکی گیاڕه‌نگ له ماوه‌ی ١٠ ساڵ کاروتێکۆشانی ڕۆژنامه‌وانی دا به ڕوونی نیشانی داوه که ده‌توانێ هه‌ڵگری ناوی پیرۆزی گیاڕه‌نگ بێ: له سه‌ربه‌خۆیی و ئه‌خلاقی ڕۆژنامه‌وانی دا، له سه‌داقه‌ت و سه‌میمیه‌ت و پاراستنی ئه‌سڵه‌کانی دێمۆکڕاسی دا، که نووسه‌ر هیوادار ده‌کا‌ت په‌یامه‌که‌ی به ئه‌مانه‌ته‌وه وه‌کو خۆی ده‌گاته گوێگرانی، بێجگه له‌و تایبه‌تمه‌ندیانه، کۆڵه‌که‌یه‌کی قایم و پته‌وی جێگای متمانه‌ی ناو ماڵی گیاڕه‌نگی خۆشه‌ویست، کاک “حه‌مه‌ڕه‌سوڵ که‌ریمی یە” که له ناو دڵه گه‌وره‌که‌ی ئه‌و دا جێگای هه‌موومان ده‌بێته‌وه، ئه‌و پیاوه شیرین و شه‌ریفه هه‌موو ته‌مه‌نی خۆی بۆ ئازادی و سه‌ربه‌ستی گه‌له به‌شخوراوه‌که‌ی ته‌رخان کردووه و له‌و پێناوه‌شدا قاچ و په‌نجه‌کانی له مه‌یدانی به‌رخۆدان دا جێ هێشتووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و بێبه‌شی و کۆسپانه‌ی تۆشی هاتووه ئه‌وتا ده ساڵه بێپسانه‌وه و بی به‌رابه‌ر به شێوه‌یه‌کی ژیر و زانستیانه خزمه‌ت و سه‌رپه‌رشتی ماڵپه‌ڕه‌ی خۆشه‌ویستی گیاڕه‌نگ ده‌کا، تا بتوانی له‌و ڕێگایه‌شه‌وه خزمه‌تێک به گه‌له هه‌ژاره‌که‌ی بکات. ئافه‌رین بۆ کاک حه‌مه‌ڕه‌سوڵ که‌ریمی، بێگومان خۆشه‌ویستی ئه‌و له ناو دڵی ئه‌ویندارانی ئازادی گه‌له‌که‌مان دا ده‌مێنێته‌وه و ئه‌دره‌وشێته‌وه هیوادرم نموونه‌یان زۆر بێ. جارێکی‌تر پیرۆزبای ده‌ست پێکردنی یازده‌هه‌مین ساڵی وه‌شانی ماڵپه‌ڕ‌ی ئیلکتڕۆنی گیاڕه‌نگی سه‌ر سه‌وز و سه‌ر به‌رز به کاک حه‌مه‌ڕه‌سوڵ که‌ریمی و هاوکارانی و سه‌رجه‌م خوێنه‌رانی و ئه‌ویندارانی ئه‌و ماڵپه‌ڕه جوانه ده‌که‌م، هیوادارم ئه‌و پیرۆزباییه له داهاتوو دا له سه‌ر چیای به‌رزی گیاڕه‌نگ له گه‌ڵ سه‌رجه‌م پێشمه‌رگه‌کانی هێزی به هێزی گیاڕه‌نگ دا به شکۆیه‌کی به‌رزه‌وه ڕێز بگرین. له‌ش ساغ و ته‌مه‌ن درێژ و سه‌ربه‌رز و سه‌ر که‌وتووبن.
ئه‌بوبوکر سێوه‌تاڵی
١٥٫٤٫۲٠١٣ فینله‌ند