بۆ خه‌باتکار و قاره‌مانی کوردایه‌تی کاک حه‌مه‌ره‌سوڵ که‌ریمی به‌رێوه‌به‌ری ماڵپه‌ری گیاره‌نگ. حەسەن قارەمانی
قسه‌یه‌کی پێشنیانی سوئێدی هه‌یه که ده‌ڵی رێگای ترس له خۆت به‌ربه‌ست بکه، زۆرتر گه‌شبین به بەداهاتوو. که‌متر له فێکری خواردن دابه، به‌ڵکوو زۆرتر له فێکری داهێنان دابه، که‌متر هاوار و ناڵه بکه، زۆرتر نه‌فه‌س و پشوو درێژ به، قێزو بێزاری له خۆت دور بکه‌وه، به‌ڵکوو زیاتر بۆ خۆشه‌ویستی هه‌نگاو باوی، له ئاکام دا هه‌موو شته‌کان بۆ ڵای تۆ ڕەوانه ده‌کرێ. له راستی دا به‌رێوه‌به‌ری ماڵپه‌ری گیاره‌نگ له ماوه‌ی ۱۰ ساڵی ڕابردوو دا له وه‌ڵاتی سوئێد له چاندن وەشاندنی خۆی دا زۆر سه‌رکه‌وتوو بووە. ماڵپه‌ری گیاره‌نگ ئامانج و خاڵه ده‌ست نیشنانکراوه‌کانی خۆی پێکا. ماڵپه‌ری گیاره‌نگ بۆ هه‌موو لایه‌ک نیشانی دا که له بۆچوون روبه‌رو جیاواز بۆته مەیدانی باس و نوسین.
له راستی دا بۆ به‌رێوه‌به‌ری ماڵپه‌ری گیاره‌نگ له قۆناخی سه‌ره‌تا و ده‌ست پێکردنی، ره‌نگه گه‌لێک خه‌بات و تێکۆشانی بێوچانی له پشت بێ.
به‌ڵام له حاڵی حازر دا کار کردن بۆ به‌رێوه‌به‌ری ماڵپه‌ری گیاره‌نگ وه‌ک ئاو خواردنه‌وەی لێهاتووە.
هیوادارم هه‌موو کاتێک سه‌رکه‌وتوو بێ.
له گه‌ڵ رێز و خۆشه‌ویستی
حه‌سه‌نی قاره‌مانی