مافی ژن. مێهرداد محەممەدی

کێشەی ژن و ماڤەکانی وەک نیوە لە گۆمەلگای بەشەری کێشەیەکی گرنگی جیهانییە کە شوێندانەرە لە سەر تەواوی بوارەکانی ژیانی مرۆڤ و پێشکەوتن و دواکەوتنەکانی کۆمەلگاکان لە تەواوی بوارەکانی، ئابوری، سیاسی، کۆمەلایەتی و هتد…، بەڵام لە بەشێکی زۆری ووڵاتان کە بە ووڵاتانی پێشکەوتوو و دێمۆکراتیک دەناسرێن ئەم کێشەیە یا بە تەواوی چارەسەر کراوە و یا بەرەوە چارەسەری باشتر و زیاتر بەرەو پێش چووە، بەڵام لە ووڵاتانی پاشکەوتوو کە چی لە بواری فەرهەنگی زاڵی گەلان دا کە پیاو سالاری بوونی هەیە و دەسەڵاتی سیاسیش بە شێوەیەک پاڵپشتی زیاتری ئەو فەرهەنگە بوو بە تایبەت لە ووڵاتێکی ئیسلامی وەک ئێران کە دەسەڵاتی سیاسی تێکەڵ بە مەزهەبە جگە لە فەرهەنگی پیاو سالاری کۆمەڵگا چەوساندەوە و بێ بایەخی بە ماڤەکانی ژن چەند قات کراوە و رێگرە لە هەر جەشنە بەرەو پێش چوونێک لەو بوارە دا کە ژنانی مافخۆاز هەنگاوی بۆ هەڵدێننەوە، لە گەڵ ئەوەش دا راستیێکی ئاشکرایە کە ئەمرۆ پێشکەوتنی بەرچاوی ئیمکانات وەک هاتووچۆ و راگەیەنەکان و تۆرە ئینتێرنێتییەکان و هتد… بوونەتە هۆی پەیوەندی و ئاگاداری رۆژ بە رۆژ زیاتر و خێراتری کۆمەڵگای بەشەری بە یەکتر، بەکارتێکردنی و کاریگەری لەو ووڵاتانەی کە ژن وەک ئینسان نرخ و پێگەی خۆی هەیەو کەرامتی ناشکێندرێ، و لە لایەکی تر بە تێکۆشان و چالاکی رێکخراو و چالاکوانانی ئەو جوڵانەوەیە توانراوە بە شێوەیەکی بەر چاو ئاستی وشیاری کۆمەلگا بە ژن و پیاوەوە بەرز بکرێتەوە، بە شێوەیەک کە لە کۆمەڵگای ئێمەی کورد کە یەکێکین لە کۆمەڵگا پاشکەوتۆکان ئیتر ژنان تا حەددێکی بەر چاوو بە ماڤەکانی خۆیان شارەزان و تەنانەت رووناکبیریش لە ناو پیاوانی کورد بە شێوەیەک روو لە زیاد بوونە کە لە ووڵامی بێ حورمەتی بە ژنانی کورد دا دەچنە جل و بەرگی ژنانەوەو و پاڵپشتیان لێ دەکەن کە ئەوە بە بروای من دەتوانێ وەک دەسکەوت و نیشانەی پێشوەچوونێکی گەورە بێ کە باوەرە جێ کەوتووە کۆنەکان لە ناو فەرهەنگی ئێمە بەرەو هەڵتەکاندن بەرێ و بە نەمانی کۆماری ئیسلامی و دامەزراندنی سیستمێکی سکۆلار و دمکراتیک دەتوانین هیوای زیاترمان بۆ داهاتووی گەشتر بۆ یەکسانی کۆمەلگاکەمان چاوەروان بێ.