بۆنەکانی ئایینی ونەتەوەیی لە شاری مهاباد “
بۆنە ئایینیەکان لە ناوچەی مهاباد بریتین لە :1- جەژنی رەمەزان یان فتر2- جەژنی قوربان / رۆژی دەی مانگی زیحەججەی هەموو ساڵێک3- جەژنی مەولود / ١٢ی رەبیعولهەوەڵی هەر ساڵ دەبێتە رۆژی لە دایک بونی حەزرەتی موحەممەد .4- جەژنی مێعڕاج / ٢٧ی رەجەبی هەموو ساڵێک .
5- جەژنی بەرات / ١٥ی مانگی شەعبانی هەموو ساڵێک .
تەنیا دوو جەژن یانی رەمەزان وقوربان نوێژیان بۆ دەکرێ، ئەویش کاتی رۆژهەڵات کە مزگەوت بە شێوەیەکی جەماعەت بەڕێوەدەچێ .خەڵک دوای نوێژ روو لە گۆڕستانەکان دەکەن و لەسەر مەزاری خزم وکەسو کار فاتیحای دادەدەن ودەگەڕێنەوە ماڵێ وپاش خواردنی نان وچای بەیانی دەچنە ماڵی یەکتر بۆ دیدار وپیرۆز بایی جەژن .
جەژنی مەولود لە شەوی ١٢ی رەبیعولئەوەڵی هەموو ساڵێک دەست پێ دەکا وهەتا کۆتایی ئەم مانگە بەر دەوام دەبێو هەموو شەوێک لە ماڵێک یان لە مزگەوتێک خەڵک لە دەوری یەکتر کۆ دەبنەوە ومەراسیمی مەولود دەخوێننەوە ،دەف لێدان وسروودی ئایینی شەوەکان دەڕازێننەوە .
بۆنە نەتەوەییە کانی ناوچەی مەهاباد بریتین لە :
مەراسمی / نەورۆز / چواشەممە سوری / لە هەموان سرنجڕاکێشترو جێگای رامان ” میر میرێنە ” تا جەژنی شای بەقەستی کە کەسانێکلە سەر ئەو باوەڕەن کە میری نەورۆزی هەمان ” میر میرێنە “وکەسانێکیش هەن کە ئەو باوەڕەیان قەبوڵ نییە . تاقمێک لە رۆژهەڵاتناسان وا بیر دەکەنەوە کە میر میرێن مێژوویەکی کۆنی هەیەو پەیوەندی بە رووداوی میللی مێژوویی دا هەیە .
لە هەر حاڵدا نوسراوەی ” میری نەورۆزی ” جەژنی ئەمیری بەهاری لە مهاباد لە نوسینی ” ئاغای عوبەیدوللای ئەییوبیانی مەرکەزی ” چاپو بڵاو کراوەی زانکۆی ئەدەبییاتی تەورێز ژمارەی بەهاری ١٣٤١ ی هەتاوی بابەتێکی جوانی هەیە لەم بووارەدا . میر میرێن مەزنایەتی خۆی هەبووە لە کاتی رابوردوودا و تەنانەت لە مێژووی سیاسی ناوچەکەدا پێگەیەکی باشی بۆ خۆی تەرخان کردووە .
رەوان شاد “سەید قادر جەعفەری ” یەکێک لە کەسایەتییە کانی شاری مهاباد لە دایک بوی ” مانگی گەلاوێژی ساڵی١٣٠٠ ی هەتاوی کات ژمێر ١٠ی بەیانی رۆژی چوارشەممە ٢١/ ٢ /١٣٧٣ هەتاوی بە هۆی نەخۆشی لە شاری تاران کۆچی دوایی کردووە لە نامەیەکدا بۆ نوسەری بابەت ناردبو ، لە بەشێکی نامەکەدا دەڵێ : لە کۆتایی ساڵی رابوردوو وسەرە تای خاکە لێوە ساڵی نوێ ،زنجیرە تی وی ، دا میری نەورۆزی لە دروست کردنی ناوەندی شاری سنە لە شاشەی ” تی وی ” دا بڵاو کراوەوە ولە تاران نیشان درا رەنگە چاوت لێ کردبێ بەراستی منی زۆر پەرۆش کرد چون ئابڕوی ” میری نەورۆزیان ” بردبو .
من باش لە بیرمە لە بەهاری ساڵەکانی ” ١٣٠٥ تا ١٣٠٦ “ی هەتاوی وێڕای مەڕحومی برام موراسمی میری نەورۆزیمانلە دوخانیات کە سەربازگەیەکی وێران بوو ،دیتبوو ، میر بەجلو بەرگی تازە وشاهانە بە نیشانی تایبەت وچەکمەلەپێبەناوی ” عەبدەڵڵا چاو لە حەوا ” ناو دەهێنرا ،نۆکەرو تفەنگ چی وخیمە وبارگای گەورەو جل وبەرگی رێکو پێک نزیک لە لە جلو بەرگی میر .خەڵکێکی زۆرلە گەورە پیاوانی شار دەهاتنە رێو ڕەسمی میری نەورۆزی. ئەو رێوڕەسمە جیاوازی تەواوی هەبوە لە میری نەورۆزی ‘تی وی ‘ شاری سنە کە جلو بەرگی خراپ وناحەزیانو گۆرەوایەکی نالەباروشاڵێکی ئەستور کە شایانی جلو بەرگی میر نەبووە .هەر وە ها جلو بەرگی ئەوانی دیکەش زۆر ناحەزو نا شیرین بووە .
ئەمن لەکاتی خۆیدا کە ” مەڕعەشی ” بەرپرسی ئیدارەی پەروەردەی هونەری مەهاباد بووە لەسەر راسپاردەی ئەو ، نوسراوەیکی تۆکمەم لە سەر میری نەورۆزی نوسی ئەویش ناردی بۆ شوێنی خۆی کە دەقی بابەتەکەت بۆ دەنێرم.
هەر وەها ئەگەر پرسیار لە ئاغای “رەحمانی عەلیاڵی ” بکەی لەوانەیە زانیاریت بداتێ یانژی کەسانێکی دیکە هەبن یارمەتیت بدن . بەڵام بە داخەوە ئەو بابەتەم قەت بەدەست نەگەیی و “ئاغای جەعفەریش ” کۆچی دوایی کرد ،بە هەر حاڵ میری نەورۆزی یا ” میرمێرین ” پێوستی بە لێکۆڵینەوەی جیددی هەیە لە هەموو بوارێکدا کاری لەسەر بکرێ .
سەر چاوە : مێژووی مهاباد ،محەممەد ،سەمەدی
وەرگێڕانەوە بۆکوردی: جەعفەر کەریمی ، سەرکەوت کەریمی