په‌یامه‌كه‌ی پژاك و، وه‌ڵامه دژی گه‌لییه‌كه‌ی كۆماری ئیسلامی. ئایه‌ت مرادی فه‌ر
پێش له هه‌ڵبژاردنه‌كانی یازده‌یه‌مین ده‌وره‌ی سه‌رۆك كۆماری رێژیم،پارتی ژیانی ئازادی كوردستان په‌ژاك له په‌یامێك دا بۆ رێژیمی كۆماری ئیسلامی داوای له خامنه‌یی رێبه‌ری رێژیم كرد كه بۆ چاره‌سه‌ی كیشه‌ی نه‌ته‌وه‌كان و یه‌ك له‌وان نه‌ته‌وه‌ی كورد به له به‌رچاوگرتنی ئاڵ و گۆڕه‌كانی ئه‌مڕۆی ڕۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست كه تێدا تێپه‌ڕ ده‌بێ هه‌نگاوی جیددی هه‌ڵ بگرێ و رێز له ویست و داخوازی نه‌ته‌وه‌كان و یه‌ك له‌وان نه‌ته‌وه‌ی كورد بگرێ. ئه‌گه‌ر چی ئه‌م په‌یامه‌ی په‌ژاك له ئه‌ساسدا داخوازییه‌كی ئه‌رێنی و پێداگرییه‌كی تر بوو بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد له ڕۆژهەڵاتی كوردستان، به‌ڵام پاش ماوه‌یه‌ك كۆماری ئیسلامی له وه‌ڵام دانه‌وه‌یه‌ك دا نه‌ك داخوازیه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كوردی له به‌رچاو نه‌گرت به‌ڵكوو هێرشی توندی كرده سه‌ر په‌ژاك و له چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌ك دا په‌ژاكی وه‌ك دژبه‌رێكی نه‌ته‌وه‌ی كوردی زانی و دیسان له وه‌ڵامه چه‌واشه‌كاره‌كانیدا به زمانێكی دوور له ئه‌خلاقی په‌یامێكی تری به په‌ژاك و بزووتنه‌وه‌ی كورد له ڕۆژهەڵاتی كوردستان گه‌یاند.
شایانی ئاماژه پێدانه هه‌ر له‌و پێوه‌ندییه‌دا بزووتنه‌وه نه‌یاره‌كانی كۆماری ئیسلامیش كه له هه‌رێمی كوردستان نیشته‌جێن، له چه‌ند وتووێژ و په‌یامی جیا جیادا پێداگریان له سه‌ر رێگا چاره‌سه‌ری ئاشتیانه نه‌ته‌وه‌ی كورد كردووه و ته‌نانه‌ت سكرتێری گشتیی (حدك) به‌ڕێز خالید عه‌زیزی له چه‌ند وتووێژێكدا به فه‌رمی رایانگه‌یاند، ئاماده‌ین به كه‌مترین مافه‌وه له سه‌ر داخوازییه‌كانی گه‌لی كورد له گه‌ڵ كۆماری ئیسلامیی وتووێژ و هه‌نگای جیددی بنێن و ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تی خه‌باتی مه‌ده‌نیش له ئارا دا بێ له وڵاتی خۆماندا درێژه به خه‌باتی مه‌ده‌نی بده‌ین. ئه‌گه‌ر به وردی خوێندنه‌وه له سه‌ر وه‌ڵامدانه‌وه‌كانی كۆماری ئیسلامیی ده‌كه‌ین بۆمان ده‌رده‌كه‌وه‌ی كه كۆماری ئیسلامی به‌م زمانه دوور له ئه‌خلاقییه‌دا نه‌ك به شوێن چاره‌سه‌ری ئاشتیانه‌ی كیشه‌ی كورد دا نیه به‌ڵكوو داخوازییه‌كانی گه‌لی كورد به هاندانێك بۆ سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانی تر ده‌زانێ و له جیاتی گرتنه‌به‌ری رێگای ئاشتیانه درێژه به سه‌ره‌ڕۆیی و سه‌ركوتكارییه‌كان ده‌دا.
لێره‌دا ماهییه‌تی ئه‌م نیزامه دژه نامرۆڤانه‌یه له‌وه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ كه چالاكانی سیاسی و رۆژنامه‌نووسانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان له زیندانه‌كانی كۆماری ئیسلامی به تۆمه‌تی ئه‌منیه‌تی ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و له سه‌ره‌تایی ترین مافه‌كانیش بێ به‌شن كه ئه‌مه نموونه‌ی ئه‌و مافه‌یه كه كۆماری ئیسلامیی پێشكه‌شی بزووتنه‌وه‌ی كورد و داخوازییه‌كانی كردووه.
نێوه‌ڕۆكی ئه‌م نامه‌یه‌ی كۆماری ئیسلامیی به شێوه‌یه‌ك نووسراوه كه، وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی به‌رامبه‌ر وڵاتێكی دژبه‌ری خۆی گرتبێ و هه‌ر جۆره داخوازییه‌كیش به تێك دانی وڵات ده‌زانی و ئه‌و په‌یامه‌ی ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه شتێك به ناوی كێشه‌ی كورد بوونی نیه و باس كردنی چاره‌سه‌ری كێشه‌یه‌ك به ناوی كورده‌وه به گه‌وره ترین مه‌ترسی بۆ سه‌ر نیزام و ده‌سه‌لاَته‌كه‌ی ده‌زانی.
هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مجاره و به‌شداری خه‌ڵك په‌یامێكی تر بوو بۆ حیزبه كلاسیكه‌كانی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كه نه‌بوونی یه‌كێه‌تیی و، نه‌بوونی خه‌باتێكی به‌هێز مه‌یدانێكی دیكه‌ی بۆ كۆماری ئیسلامیی خولقاندووه كه داخوازیه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد وه‌ك بێ ڕیزییه‌ك چاو لێ بكا.
نووسین: ئایه‌ت مرادی فه‌ر
ئه‌مه‌ش ده‌قی وەڵامه‌كه‌ی كۆماری ئیسلامیی كه له‌م سایته‌دا ئاماژه‌ی پێ كراوه:
http://www.farsnews.com/newstext.php?nn=13920323000437